جۆری نوێ لە نارنجۆک بۆ ئەم چەکە دروستکرا کە کالیبەرەکەی 20x42ملم ە ، چەکی paw-20 نارنجۆکی تەقینەوەی بەهێز HE و تەقینەوەی بەهێزی سوتێنەر HEI و سوتێنەری تەقینەوەی بەهێزی نیمچە قەڵغان بڕ SAPHEI و چەند جۆرێکی تر بەکاردێنێت و هەر ئازوقەیەکی(مەخزەن) 7 گولە هەڵدەگرێ، خێرایی لولەی دەگاتە 300م\چ ، ئەم چەکە دژی پیادە بەکاردێت لە شوێنەکراوەکان و پشتی قەڵغان و دیوارە لاوازەکان هەروەها دژی ئۆتۆمبێلی بێ قەڵغان و قەڵغانی سوک بەکاردێت ، دوا مەودای نارنجۆکەگە دەگاتە 1000م و مەودای کاریگەری لە نێوان 300م-400م دایە، دەتوانرێت دوربینی جیوازی لەسەر لەسەر دابنرێت بەپێی پێداویستی.
Tuesday, 23 August 2016
PAW-20 نارنجۆک هاوێژی نیمچە ئۆتۆماتیک
جۆری نوێ لە نارنجۆک بۆ ئەم چەکە دروستکرا کە کالیبەرەکەی 20x42ملم ە ، چەکی paw-20 نارنجۆکی تەقینەوەی بەهێز HE و تەقینەوەی بەهێزی سوتێنەر HEI و سوتێنەری تەقینەوەی بەهێزی نیمچە قەڵغان بڕ SAPHEI و چەند جۆرێکی تر بەکاردێنێت و هەر ئازوقەیەکی(مەخزەن) 7 گولە هەڵدەگرێ، خێرایی لولەی دەگاتە 300م\چ ، ئەم چەکە دژی پیادە بەکاردێت لە شوێنەکراوەکان و پشتی قەڵغان و دیوارە لاوازەکان هەروەها دژی ئۆتۆمبێلی بێ قەڵغان و قەڵغانی سوک بەکاردێت ، دوا مەودای نارنجۆکەگە دەگاتە 1000م و مەودای کاریگەری لە نێوان 300م-400م دایە، دەتوانرێت دوربینی جیوازی لەسەر لەسەر دابنرێت بەپێی پێداویستی.
Saturday, 6 August 2016
ئۆتۆمبێلی ته‌كتیكی سوكی ئێرانی سه‌فیر
ئۆتۆمبێلێكی ته‌كتیكی سوكی Light tactical vehicle 4x4 ئێرانیه ، له‌لایه‌ن كۆمپانیای فاس بۆ پیشه‌سازی ئۆتۆمبێل دروستكراوه ، دیزاینی ئه‌م ئۆتۆمبێڵه له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی M-38 ئه‌مه‌ریكی وه‌رگیراوه ، كێشی ئه‌م ئۆتۆمبێله ته‌نها 1500كیلۆگرامه(كگ) و له ڕیزه‌كانی سوپای ئێران و پێشه‌مه‌رگه و سوپای سودان و سوریا و هێزه عێڕاقیه جیا‌واز‌ه‌كان و لیبیا و ئه‌فه‌ریقای ناوه‌ڕاست خزمه‌تده‌كات ، ئه‌م ئۆتۆمبێله له سودان ده‌به‌سترێت به ناوی Karaba VTG01 ، درێژیه‌كه‌ی 3.51م و پانیه‌كه‌ی 1.69م و به‌رزیه‌كه‌ی 1.88م ، بزوێنه‌رێكی له جۆری Z24 بۆ دانراوه كه تواناكه‌ی ده‌گاته 105HP و خێرایی ئۆتۆمبێڵه‌كه ده‌گاته 130كم\ك ، توانای هه‌لگرتنی 5 كه‌سی هه‌یه.
ده‌توانرێت زۆر چه‌كی جیاوازی له‌سه‌ر دابنرێت وه‌ك تۆپی 106ملم و موشه‌كهاوێژی 107ملم و موشه‌كی دژه‌تانك له جۆره‌كانی AT-3 و AT-4 و هه‌روه‌ها نارنجۆك هاوێژی 40ملم.
Saturday, 2 July 2016
Mits-M1 موشه‌كی دژه‌تانكی ئاڕاسته‌كراوی ڕوسی
Mits-M1 موشه‌كێكی ڕوسیه له‌لایه‌ن كۆمپانیای KBP ڕوسیه‌وه دروستكراوه بۆ تێكشكاندی تانك و زریپۆشه نوێیه‌كان كه قه‌ڵغانی كاردانه‌وه‌ییان بۆدانراوه و پێگه پته‌وه‌كان و هێزی پیاده و ...هتد به‌كاردێت، ستافی ئه‌م موشه‌كه له سێ كه‌س پێكدێت كه دانه‌یه‌كیان موشه‌ك هاوێژه‌كه و موشه‌كێكی هه‌ڵگرتووه و دوانه‌كه‌ی تر هه‌ریه‌كه‌و دوو موشه‌كیان هه‌ڵگرتووه ، ده‌توانرێت له‌ماوه‌ی 15-20 چركه‌دا له باری گواستنه‌وه بخرێته باری هاویشتن و به پێچه‌وانه‌وه ، ئه‌م موشه‌كه له شه‌ڕی سوریا و عێڕاق به‌شداری كردووه و زۆر تانكی و زریپۆش و ئۆتۆمبێلی تێكشكاندووه.
كه به موشه‌كی میتس-ئێم تێكشكێنراوه T-155 Firtina تۆپهاوێژێكی توركی له جۆری |
هاوێژه‌ره‌كه
كێشی ئه‌م موشه‌ك هاوێژه ده‌گاته 9.5كغ , دووربینێكی گه‌رمی هه‌یه له جۆری 1PN86-VI كه كێشه‌كه‌ی ده‌گاته 6.5كغ و ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی 2.5 كاتژمێر به یه‌ك پاتری كاربكات ، سیستمی ئاڕاسته‌كردنی نیمچه ئۆتۆماتیكی به‌ڕێوه‌بردن بۆ هێڵی بینین SACLOS به‌كاردێنێت بۆ ئاڕاسته‌كردنی موشه‌كه‌كه به‌ره‌و ئامانجه‌كه‌ی ، زانیاریه‌كان له‌ڕێگه‌ی وایه‌رێكه‌وه ده‌نێردرێت بۆ موشه‌كه‌كه.
1PN86-VI دووربینی گه‌رمی |
Mits-M1 موشه‌كهاوێژی |
هه‌روه‌ها ئه‌م موشه‌ك هاوێژه پێداویستی تایبه‌تی هه‌یه به چاودێری كردنی بارودۆخی دووربین و هاوێژه‌ره‌كه خۆی.
پێداویستیه‌كانی چاودێری كردنی دووربینه‌كه |
پێداویستیه‌كانی چاودێری كردنی هاوێژره‌كه |
موشه‌كه‌كان
دوو جۆر موشه‌كی هه‌یه ، موشه‌كی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێزی دژه تانك HEAT له جۆری 9M131M ئه‌م موشه‌كه دوو كڵاوی هه‌یه و تیره‌كه‌ی 130ملم ، درێژییه‌كه‌ی به قاوغه‌كه‌یه‌وه 980ملم ه، مه‌وداكه‌ی 2000م و له‌ماوه‌ی 12 چركه‌دا ده‌گاته دوامه‌ودای خۆی، توانای بڕینی قه‌ڵغانی ده‌گاته 900-950ملم له‌دوای قه‌ڵغانی كاردانه‌وه‌یی.
HEAT موشه‌كی |
موشه‌كی سێرمۆباریك Thermobaric ئه‌م موشه‌كه زیاتر به‌كاردێت له دژی پێگه پته‌وه‌كان ،تیره‌كه‌ی 130ملم ه، درێژییه‌كه‌ی به قاوغه‌كه‌یه‌وه 980ملم ه، مه‌وداكه‌ی 2000م و له‌ماوه‌ی 12 چركه‌دا ده‌گاته دوامه‌ودای خۆی.
موشه‌كی سێرمۆباریك |
شێوازه‌كانی ڕاهێنان
شێوازی لێكچواندنی ناوچه‌ی داخراو Indoor simulator ئه‌م شێوازه تایبه‌ته به ڕاهێنانی به‌كارهێنه‌ران و شاره‌زاكردنیان له چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌م موشه‌ك هاوێژه ، ده‌شتوانێت لیكچواندنی بارودۆخی جه‌نگ بكات به ته‌قاندنی شه‌ویشه‌وه.
لێكچواندنی گۆڕه‌پان (ناوچه‌ی كراوه) ئه‌م شێوازه هاوكاری به‌كارهێنه‌ران ده‌كات بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئه‌زمونی كارپێكه‌ری له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی چه‌كه‌كه.
شێوازێكی تر ته‌قاندنی موشه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه.
Wednesday, 29 June 2016
Sabra تانكی ئیسرائیلی
M-60 Sabra Mk.2 تانكی توركی |
تانكی سه‌بڕا په‌ره‌پێدانێكی ئیسرائیلیه بۆ تانكی ئه‌مه‌ریكی M60A3 ، ئه‌م تانكه له‌لایه‌ن پیشه‌سازی به‌رگری ئیسرائیلی IMI دروستكراوه ، ئه‌م تانكه ئێستا له خزمه‌تی سه‌ربازیدایه له وڵاتانی ئیسرائیل و توركیا ، 170 تانكی توركی له جۆری M60 په‌ره‌یانپێدرا Upgraded بۆ تانكی Sabra Mk.2 له ساڵی 2007 یه‌كه‌م تانكی په‌ره‌پێدراو ڕاده‌ستی سوپای توركیا كرا و له ساڵی 2009 گرێبه‌سته‌كه به‌ته‌واوی جێبه‌جێكرا ،ستافه‌كه‌ی له چواركه‌س پێكدێت (فه‌رمانده ، به‌كارهێنه‌ری تۆپ ، پڕكه‌ره‌وه ، شۆفێر ) ، ئه‌م تانكه سێ جۆری هه‌یه
جۆری یه‌كه‌م Mk.1 په‌ره‌پێدانی تانكی Magach ه كه تۆپهاوێژێكی 120ملم ی بۆدانراوه له‌گه‌ڵ قه‌ڵغانی باشتر و سیسته‌می ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ته‌قاندن FCS.
جۆری دووه‌م Mk.2 قه‌ڵغانی مۆدله‌ر و كاردانه‌وه‌ی ERA بۆ دانراوه ، بزوێنه‌رێكی ئه‌ڵمانی بۆدانراوه له جۆری MTU-881 كه تواناكه‌ی ده‌گاته 1000HP و خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته 55km/h ، ئه‌م تانكه له‌خزمه‌تدایه له سوپای توركیا و له‌ناوخۆدا به M60T ناسراوه.
جۆری سێیه‌م Mk.3 قه‌ڵغانێكی بۆ دانراوه كه له‌قه‌ڵغانی تانكی مێركاڤا-4 ده‌چێ ، پڕژێنه‌ری فه‌رمانده‌كه ئۆتۆماتیكیه و له‌ناو تانكه‌كه‌وه ته‌قه‌ی پێده‌كرێ.
جۆری یه‌كه‌م Mk.1 په‌ره‌پێدانی تانكی Magach ه كه تۆپهاوێژێكی 120ملم ی بۆدانراوه له‌گه‌ڵ قه‌ڵغانی باشتر و سیسته‌می ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ته‌قاندن FCS.
جۆری دووه‌م Mk.2 قه‌ڵغانی مۆدله‌ر و كاردانه‌وه‌ی ERA بۆ دانراوه ، بزوێنه‌رێكی ئه‌ڵمانی بۆدانراوه له جۆری MTU-881 كه تواناكه‌ی ده‌گاته 1000HP و خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته 55km/h ، ئه‌م تانكه له‌خزمه‌تدایه له سوپای توركیا و له‌ناوخۆدا به M60T ناسراوه.
جۆری سێیه‌م Mk.3 قه‌ڵغانێكی بۆ دانراوه كه له‌قه‌ڵغانی تانكی مێركاڤا-4 ده‌چێ ، پڕژێنه‌ری فه‌رمانده‌كه ئۆتۆماتیكیه و له‌ناو تانكه‌كه‌وه ته‌قه‌ی پێده‌كرێ.
پاراستن
ئه‌م تانكه قه‌ڵغانی مۆدله‌ری بۆ دانراوه (له Mk.2 قه‌ڵغانی كاردانه‌وه‌یی بۆدانراوه) ، هه‌روه‌ها سیسته‌مێكی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری ئۆتۆماتیكی و له‌گه‌ڵ سیسته‌می ئاگاداركردنه‌وه له هه‌ڕه‌شه‌كان ، له ساڵی 2016دا قه‌ڵغانه‌كانی تانكێكی Sabra Mk.2 به‌رگه‌ی موشه‌كێكی كۆرنێتی گرت كه له شه‌ڕێكدا له باشیك به‌ری كه‌وت.
چه‌كه‌كان
سه‌بڕا تۆپهاوێژێكی ئیسرائیلی 120ملم ی لوسی Smoothbore بۆ دانراوه كه زۆر له تۆپهاوێژی تانكی مێڕكاڤا-3 ده‌چێت ، ئه‌م تۆپهاوێژه ده‌توانێت هه‌موو گوله ستاندارده‌كانی 120ملم ناتۆ بته‌قێنێت ، 42 گوله‌ی ئازوقه‌ی هه‌ڵگرتوه و سیسته‌مێكی كۆنتڕۆڵكردنی ته‌قاندنی شه‌وانی نوێی هه‌یه، هه‌روه‌ها پڕژێنه‌رێكی ناوه‌ندی 7.62ملم ی هه‌یه و دوو پڕژێنه‌ری تری 7.62ملم ده‌توانرێت له‌سه‌ر تانكه‌كه دابنرێت ، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت له جێگه‌ی پڕژێنه‌ری 7.62ملم پڕژێنه‌رێكی MGی 5.45ملم دابنرێت ، هه‌روه‌ها ئه‌م تانكه هاوه‌نێكی 60ملم هه‌یه.
جوڵه
كێشی ئه‌م تانكه 55ته‌نه ، بزوێنه‌رێكی دیزڵی له جۆری AVDS-1790-5A بۆ دانراوه كه تواناكه‌ی ده‌گاته 908HP ، خێرایه‌كه‌ی ده‌گاته 48Km/h و مه‌وداكه‌شی ده‌گاته 450km.
زانیاری گشتی
وڵات : ئیسرائیل
كۆمپانیای به‌رهه‌مهێن : پیشه‌سازی به‌رگری ئیسرائیلی IMI
به‌كارهێنه‌ر : ئیسرائیل ، توركیا
ساڵی ده‌ستپێكردنی خزمه‌تی : 2007
كێش : 55ته‌ن
درێژی (به تۆپهاوێژه‌كه‌وه) : 9.4م
درێژی بۆدی : 8.26م
درێژی بۆدی : 8.26م
به‌رزی : 3.05م
پانی : 3.63
چه‌كی سه‌ره‌كی : تۆپهاوێژێكی 120ملم
چه‌كی ناوه‌ندی : پڕژێنه‌رێكی 7.62ملم
بزوێنه‌ر : AVDS-1790-5A
توانای بزوێنه‌ر : 908HP
خێرایی : 48Km/h
مه‌ودا : 450km
Tuesday, 28 June 2016
Puma زریپۆشی پیاده‌ی شه‌ڕكه‌ری ئه‌ڵمانی
زریپۆشی پیاده‌ی شه‌ڕكه‌ری ئه‌ڵمانی پوما به هاوبه‌شی له‌لایه‌ن هه‌ردوو كۆمپانیای ئه‌ڵمانی
كراوس ماڤی وێگمان Krauss-Maffei
Wegmann و ڕێنمیتال Rheinmetail دروستكراوه بۆجێگرتنهوهی زریپۆشی ماردهر Marder1كه‌زیاتر
له‌سی ساڵه له‌خزمه‌تدایه، له‌ساڵی 2009دا تاقیكرایه‌وه و به‌سه‌ركه‌وتووی
لهتاقیكرنهوهكان له‌ناوه‌ندی ڕاهێنانی سوپای ئه‌ڵمانیا
ده‌رچوو ، له‌ساڵی 2015دا یه‌كه‌م كۆمهڵهلهم زریپۆشه ڕاده‌ستی
سوپای ئه‌ڵمانیا كرا ، ستافه‌كه‌ی له3 كه‌س پێكدێت
و ده‌توانێت 6 سه‌رباز هه‌ڵبگرێت
له‌دواوه، هه‌روه‌ها سیسته‌می ههواسازی
بۆ دانراوه، درێژی ئه‌م زریپۆشه ده‌گاته7.33م و پانیه‌كه‌ی
3.43م و به‌رزیه‌كه‌ی 3.05م.
چه‌كه‌كان
پوما تاوه‌رێكی
ئۆتۆماتیكی بۆ دانراوه كه پڕژێنه‌رێكی 30ملم هه‌یه له‌جۆری MK 30-2 كهخێرایی
ته‌قاندنی ده‌گاته700 فیشه‌ك لهخولهكێكدا
و مه‌وداكه‌ی دهگاتهزیاتر له3كم و ئازوقه‌كه‌ی 400فیشه‌كه ، ئه‌م پڕژێنه‌ره ده‌توانێت فیشه‌كی جۆری APFSDS-T بته‌قێنێت
به‌خێرایی لووله‌ی 1385m/s و فیشه‌كی جۆری
FAPIDS-T یش ده‌ته‌قێنێت
، هه‌روه‌ها پڕشێنهرێكی ناوه‌ندی 5.56ملم له‌جۆری
(MG4) و ئازوقه‌كه‌ی 2000 فیشه‌كه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانرێت موشه‌كی spike-LR بۆ دابنرێت كهمهوداكهی دهگاته‌كم 4، هه‌روه‌ها 8
دوكه‌ڵ هاوێژی هه‌یه.
پاراستن
بۆدی پوما بهلهحیمكردن
پێكهوهبهستراوه(زۆربه‌ی زریپۆش و تانكه نوێكان برغو به‌كاردێنن) و قه‌ڵغانی
مۆدله‌ری لێبهستراوه، ئه‌م زریپۆشه سێ ئاستی
جیاوازی قه‌ڵغانی هه‌یه بۆ گونجان له‌گه‌ڵ
فرمانه جیا‌واز‌ه‌كان و شوێنه جیا‌واز‌ه‌كان ،
كێشی زریپۆشهكه به‌پێی ئاستی قهڵغانهكهی ده‌گۆڕێت
29.4 ته‌ن و 31.45ته‌ن و 43ته‌ن ، ئاستی
یه‌كه‌م زریپۆشهكه ده‌پارێزێت لهفیشهكی جوڵهووزهی
14.5ملم و گوله‌ی RPG-7، لهبههرزترین
ئاستدا (ئاستی (Cبه‌شی پێشه‌وه‌ی ئه‌م زریپۆشهدهتوانێت به‌رگه‌ی گوله‌ی 120ملم و 125ملم بگرێت ، هه‌روه‌ها به‌رگه‌ی 10kg ته‌قه‌مه‌نی جۆری
TNT بگرێت و سیسته‌مێكی ئاگاداركرنهوهی پێشكه‌وتووی
لهههڕهشهكان بۆ دانراوه‌و توانای پاراستنی
ههیهلهكارتێكهرهناوهكی و بایه‌لۆژی و كیمیایهكان NBC، سیسته‌مێكی
ئاگركوژێنه‌وه‌ی ئۆتۆماتیكی بۆ دانراوه.
جووڵه
پوما بزوێنه‌رێكی دیزڵی بۆدانراوه له‌جۆری MTU-892 كهتواناكهی ده‌گاتهHP 1073
خێرایه‌كه‌ی ده‌گاته 70km/h مه‌وداكه‌شی ده‌گاته 650km.
زانیاری گشتی
وڵات : ئه‌ڵمانیا
كۆمپانیای به‌رهه‌مهێن : كراوس ماڤی وێگمان Krauss-Maffei Wegmann و ڕێنمیتال Rheinmetail
ساڵی ده‌ستپێكردنی خزمه‌ت : 2015
ژ.ستاف : 3
ژ.كه‌سه‌كان : 6
كێش : 29.4 ته‌ن و 31.45ته‌ن و 43ته‌ن
درێژی : 7.33م
پانی : 3.43م
به‌رزی : 3.05م
چه‌كی سه‌ره‌كی : 30ملم ، 400 فیشه‌ك
چه‌كی ناوه‌ندی : 5.56ملم ، 2000 فیشه‌ك
بزوێنه‌ر : MTU-892
توانای بزوێنه‌ر : 1088HP
خێرایی : 70km/h
مه‌ودا : 650km
Tuesday, 5 April 2016
ural typhoon ئۆتۆمبێلی دژە مین و بۆسەی ڕوسی ئۆڕاڵ تایفۆن
پاراستن
قەڵغانەکانی ئۆتۆمبێلەکە دەپارێزن لە چەکە سوکەکان و هەروەها جامەکانیشی گولەنەبڕن ، ئەم ئۆتۆمبێلەش توانای بەرگەگرتنی 8کگ مینی هەیە و دروستکەرانیشی دەڵێن کە توانای بەرگەگرتنی مینی دژە تانکی هەیە ، توانای پاراستنی هەیە لە کارتێکەرە ناوەکی و بایۆلۆژی و کیمیایەکان.چەکەکان
دتوانرێت ڕشاشێکی7.62ملم یان 14.5 ملم بۆ دابنرێت لەگەڵ تاوەرێکی کۆمپیتەری کە دەتوانرێت لەناو ئۆتۆمبێلەکەوە کۆنتڕۆڵ بکرێت ، هەروەها ئۆتۆمبێلەکە شوێنی تەقەکردنی لە جامەکانیدا بۆ دروستکراوە کە سەربازەکان دەتوانن لەناوەوە تەقەبکەن.توانای جوڵە
ئۆۆمبێلی کاماز (جۆری 63055) توانای هەڵگرتنی 14 سەرنشینی هەیە و (جۆری 63059) توانای هەڵگرتنی 16 سەرنشینیی هەیە بزوێنەرێکی بەهێزی دیزڵی لە جۆری (جامز-5367) بۆ دانراوە کە تواناکەی دەگاتە 450هێزی ئەسپ و دەتوانێت بە هەموو جۆرە ڕێگاکاندا بڕوات، خێرایی ئۆتۆمبێلەکە دەگاتە 105کم/ک و دوو تەنکی سوتەمەنی هەیە کە دەتوانن 300لیتر سوتەمەنی هەڵبگرن و مەودای ئۆتۆمبیلەکەش دەگاتە 1800کمزانیاری گشتی
وڵاتی دروستکەر : ڕوسیا
کارگەی بەرهەمهێن : ئۆڕاڵ ئۆتۆمۆتیڤ پلانت
ساڵی دەستپێکردنی خزمەت : 2014
ژ.ستاف : 3کەس
ژ.سەرنشینەکان : (جۆری 63055) توانای هەڵگرتنی 14 و (جۆری 63059) توانای هەڵگرتنی 16 سەرنشینی هەیە.
درێژی : 8.47م
پانی : 2.55م
بەرزی : 3.25م
چەکەکان : تا 14.5ملم
بزوێنەر : جامز-5367
توانای بزوێنەر : 450هێزی ئەسپ
خێرایی : 105کم/ک
مەودا : 1800کم
Monday, 21 March 2016
KamAZ Typhoon-63968 ئۆتۆمبێلی دژه مین و بۆسه‌ی ڕوسی
تایفۆن له‌لایه‌ن كۆمپانیای (كاماز)وه دیزاینكراوه , ئۆتۆمبێلێكی دژه مین و بۆسه‌یه، له ساڵی 2010 وه ده‌ستكرا به په‌ره‌پێدانی و
له‌ساڵی 2013 یه‌كه‌م نموونه‌ی تاقیكاری دروستكراو و له ساڵی 2014 سوپای ڕوسیا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ریدا و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه سوپای ڕوسیا له ساڵی 2015 دا 50 ئۆتۆمبێلی له‌م جۆره‌ی وه‌رگرتووه ، كاری سه‌ره‌كی ئه‌م ئۆتۆمبێله گواستنه‌وه‌ی سه‌رباز و شتومه‌ك له ژێرقه‌ڵغاندا ، و ده‌توانرێت به‌كاربێت بۆ چاودێری و سه‌ركردایه‌تی كردن و پشتیوانی ئاگری و هێرشی تایبه‌ت و شانندی پاسه‌وانی چه‌كدار ...هتد
كاماز 63968)كه ستافه‌كه‌ی له 2 كه‌س پێكدێت و ده‌توانێـت 16 سه‌رباز هه‌ڵبگرێتر كه سه‌ربازه‌كان ده‌توان له ده‌رگای دواوه و)
سه‌ره‌وه بچنه ناو ئۆتۆمبێله‌كه و بێنه ده‌ره‌وه
پاراستن
ئه‌م ئۆتۆمبێڵه قه‌ڵغانێكی پۆڵاینی هه‌یه و ده‌توانرێـت قه‌ڵغانی زیاتریشی بۆ دابنرێت ، قه‌ڵغانه‌كانی ده‌توانن ئۆتۆمبێڵه‌كه بپارێزن له فیشه‌كی قه‌ڵغانبڕی 14.5ملم ، ئۆتۆمبێله‌كه به‌رگه‌ی 8كغ تی.ئێن.تی ده‌گرێـ له‌ژێریدا ،هه‌روه‌ها سیسته‌می پاراستنی بۆ دانراوه له دژی كارتێكه‌ره ناوه‌كی و بایۆلۆژی و كیمیای
چه‌كه‌كان
ده‌توارێـت ڕه‌شاشێكی 12.7ملم بۆ دابنرێت ، هه‌روه‌ها ده‌توارێت تاوه‌رێكی كۆمپیته‌ری بۆ دابنرێـ كه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌وه ته‌قه‌ی پێده‌كرێـت
توانای جوڵه
بزوێنه‌رێكی جۆری (یامز-5763)بۆ دانراوه كه هێزی 450 ئه‌سپ ده‌دات ،ئه‌م بزوێنه‌ره به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ پێداویستیه سه‌ربایه‌كان په‌ره‌ی پێدراوه ، شوێنی بزونه‌ره‌كه ده‌كه‌وێته پشت كابینه‌كه‌وه و و گێڕ ئۆتۆماتیكه ،خێرایی ئۆتۆمبێله‌كه له‌سه‌ر ڕێگا ده‌گاته 90كم/ك و مه‌وداكه‌شی ده‌گاته 600كم
زانیاری گشتی
وڵات : ڕوسیا
كۆمپانیاری دروستكه‌ر : كاماز
ساڵی ده‌ستپێكردنی خزمه‌ت : 2014
ژ.ستاف : 2كه‌س
ژ.كه‌سه‌كان : 14كه‌س
كێش : 21ته‌ن
درێژی : 8.99م
پانی : 2.55م
به‌رزی : 3.12م
بزوێنه‌ر : یامز-5763
توانای بزوێنه‌ر : 450 ئه‌سپ
خێرایی : 90كم/ك
مه‌ودا : 600كم
به‌رزی : 3.12م
بزوێنه‌ر : یامز-5763
توانای بزوێنه‌ر : 450 ئه‌سپ
خێرایی : 90كم/ك
مه‌ودا : 600كم
Subscribe to:
Posts (Atom)