قافڵه‌یه‌ك له ئۆتۆمبێله‌كانی دژه تیرۆر |
ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی Guardian |
چه‌كه‌كان Armament
ئۆتۆمبێڵه‌كه ده‌توانرێت تاوه‌رێكی بۆ دابنرێت 360 پله ده‌خولێته‌وه كه ده‌توانرێت ڕه‌شاشی 7.62ملم یان 12.7ملم لێ ببه‌سترێت یان موشه‌ك هاوێژ (وه‌ك : میلان) یان نارنجۆك هاوێژ 40ملم ، ده‌توانرێت تاوه‌رێكی ئۆتۆماتیكی بۆ دابنرێت كه له‌ناو ئۆتۆمبێڵه‌كه‌وه ته‌قه‌ی پێده‌كرێت و ده‌بێته هۆی پاراستنی عه‌ده‌د ڕه‌شاشه‌كه
ئۆتۆمبێلی دژه تیرۆر له كاتی شه‌ڕدا |
پاراستن
قه‌ڵغانی بۆ دانراوه بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێله‌كه له هه‌موو لاكان له فیشه‌كی چه‌كه به‌هێزه‌كان Rifles و ڕه‌شاشه سوكه‌كان Light Machine Gun ، هه‌روه‌ها به‌شه سه‌ره‌كیه‌كانی وه‌ك بزوێنه‌ر و ته‌نكی سوته‌مه‌نیه‌كه‌ی به قه‌ڵغانی تر پارێزراون .بنی ئۆتۆمبێله‌كه به‌تایبه‌تی دیزاین كراوه بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێله‌كه له عبوه IED و مینی زه‌مینی Land mine ، قه‌ڵغانه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك دروست كراون بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی ئۆتۆمبێله‌كه و زیادكردنی توانای جوڵه‌ی Mobility ئۆتۆمبێله‌كه له ڕێگا سه‌خته‌كاندا،
توانای پاراستنی ئۆتۆمبێلی هه‌یه له فیشه‌كی 7.62x39 API ئاستی 2 (به‌پێی ستانداردی ناتۆ)
ده‌توانرێت تواناكه‌ی به‌رزبكرێته‌وه بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێله‌كه له فیشه‌كی 7.62x51 AP WC core 3 ئاستی 3 (به‌پێی ستانداردی ناتۆ)
توانای پاراستنی ئۆتۆمبێلی هه‌یه له فیشه‌كی 7.62x39 API ئاستی 2 (به‌پێی ستانداردی ناتۆ)
ده‌توانرێت تواناكه‌ی به‌رزبكرێته‌وه بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێله‌كه له فیشه‌كی 7.62x51 AP WC core 3 ئاستی 3 (به‌پێی ستانداردی ناتۆ)
ئه‌ندامێكی دژه تیرۆر له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلی Guardian |
جوڵه Mobility
ئۆتۆمبێله‌كه توانایه‌كی زۆری هه‌یه بۆ جوڵه‌كردن ، ئۆتۆمبێله‌كه بزوێنه‌رێكی دیزڵی هه‌یه كه‌تواناكه‌ی ده‌گاته 300h/p و ده‌توانرێت بزوێنه‌رێكی پتڕۆڵی بۆ دابنرێت كه تواناكه‌ی ده‌گاته 352h/p ، خێرایی ئه‌م ئۆتۆمبێله 110km/h-120km/h و مه‌وداكه‌ی ده‌گاته 800km
ئۆتۆمبێلی گاردیان له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌دا له به‌ڕیتانیا |
زانیاری گشتی
كۆمپانیای دروستكه‌ر : -International Armoured Group -IAG
وڵات : ئیمارات
ژماره‌ی كه‌سه‌كان : شۆفێر + 8 سه‌رباز
كێش : 6.6 - 8 ته‌ن
درێژی : 6.1m
پانی : 2.9m
به‌رزی : 2.6m
قه‌ڵغان : ئاستی 2 (به‌پێی ستانداردی ناتۆ)
ده‌توانرێت زیادبكرێت بۆ ئاستی 3 (به‌پێی ستانداردی ناتۆ)
توانای بزوێنه‌ر : 300h/p
يان 352h/p
خێرایی : 110km/h-120km/h
مه‌ودا : 800km
چه‌كه‌كان : 7.62ملم
No comments:
Post a Comment