Home

Tuesday 5 April 2016

ural typhoon ئۆتۆمبێلی دژە مین و بۆسەی ڕوسی ئۆڕاڵ تایفۆن



تایفۆن-یو لەسەر داوای وەزارەتی بەرگری ڕوسیا دروستکراوە و لە ساڵی 2012 وەزارەتی بەرگری ڕوسیا گرینگی پێدانی خۆی بەم ئۆتۆمبێلە دەربڕی. تایفۆن-یو لەسەر بناغەی گەڵابە دروستکراوە ، بزوێنەرەکە لە پێشەوەیە و کابینەی ستاف لە ناوەڕاست و سەرنشینەکان لەدواوەن ، سەرنشینەکان دەوانن لە دەرگای دواوە بێنە ناو ئۆتۆمبێلەکە و بچنە دەرەوە ، ستافەکەی لە سێ کەس پێکدێت (شۆفێر ، فەرماندە ، بەکارهێنەری چەک)، لە ساڵی 2014دا دەستی بە خزمەتی سەربازی کردووە و لەلایەن کارگەی ئۆڕاڵ دروستدەکرێت.

‌پاراستن

قەڵغانەکانی ئۆتۆمبێلەکە دەپارێزن لە چەکە سوکەکان و هەروەها جامەکانیشی گولەنەبڕن ، ئەم ئۆتۆمبێلەش توانای بەرگەگرتنی 8کگ مینی هەیە و دروستکەرانیشی دەڵێن کە توانای بەرگەگرتنی مینی دژە تانکی هەیە ، توانای پاراستنی هەیە لە کارتێکەرە ناوەکی و بایۆلۆژی و کیمیایەکان.

چەکەکان

دتوانرێت ڕشاشێکی7.62ملم یان 14.5 ملم بۆ دابنرێت لەگەڵ تاوەرێکی کۆمپیتەری کە دەتوانرێت لەناو ئۆتۆمبێلەکەوە کۆنتڕۆڵ بکرێت ، هەروەها ئۆتۆمبێلەکە شوێنی تەقەکردنی لە جامەکانیدا بۆ دروستکراوە کە سەربازەکان دەتوانن لەناوەوە تەقەبکەن.

توانای جوڵە

ئۆۆمبێلی کاماز (جۆری 63055) توانای هەڵگرتنی 14 سەرنشینی هەیە و (جۆری 63059) توانای هەڵگرتنی 16 سەرنشینیی هەیە بزوێنەرێکی بەهێزی دیزڵی لە جۆری (جامز-5367) بۆ دانراوە کە تواناکەی دەگاتە 450هێزی ئەسپ و دەتوانێت بە هەموو جۆرە ڕێگاکاندا بڕوات، خێرایی ئۆتۆمبێلەکە دەگاتە 105کم/ک و دوو تەنکی سوتەمەنی هەیە کە دەتوانن 300لیتر سوتەمەنی هەڵبگرن و مەودای ئۆتۆمبیلەکەش دەگاتە 1800کم

زانیاری گشتی

وڵاتی دروستکەر : ڕوسیا
کارگەی بەرهەمهێن : ئۆڕاڵ ئۆتۆمۆتیڤ پلانت
ساڵی دەستپێکردنی خزمەت : 2014

ژ.ستاف : 3کەس
ژ.سەرنشینەکان : (جۆری 63055) توانای هەڵگرتنی 14 و (جۆری 63059) توانای هەڵگرتنی 16 سەرنشینی هەیە.

درێژی : 8.47م
پانی : 2.55م
بەرزی : 3.25م

چەکەکان : تا 14.5ملم

بزوێنەر : جامز-5367
توانای بزوێنەر : 450هێزی ئەسپ
خێرایی : 105کم/ک
مەودا : 1800کم

No comments:

Post a Comment