Home

Tuesday 23 August 2016

PAW-20 نارنجۆک هاوێژی نیمچە ئۆتۆماتیک



چەکی paw-20 (چەکی هێرشبەری کەسی Personal assault weapon) لەلایەن Tony neophytou دیزاین کراوە و کۆمپانیای denel دەیخاتە بازاڕەوە ، لە هەندێک دەقی بانگەشەکاندا (ڕیکلام) ئەم چەکە وەک (چەکی هێرشبەری نوێ) ناسێندراوە بەڵام بە ڕوونی ئەمە چەکی هێرشبەر نیە بەڵکو نارنجۆک هاوێژێکی نیمچە ئۆتۆماتیکیە کە وەک چەکێکی پشتیوانی پیادە بەکاردێت. هێزەکانی دژەتیرۆری کوردستان ئەم چەکەیان هەیە ، کێشی بە بەتاڵی 5.7کگ و درێژیەکەشی 845ملم.



جۆری نوێ لە نارنجۆک بۆ ئەم چەکە دروستکرا کە کالیبەرەکەی 20x42ملم ە  ، چەکی paw-20 نارنجۆکی تەقینەوەی بەهێز HE و تەقینەوەی بەهێزی سوتێنەر HEI و سوتێنەری تەقینەوەی بەهێزی نیمچە قەڵغان بڕ SAPHEI و چەند جۆرێکی تر بەکاردێنێت و هەر ئازوقەیەکی(مەخزەن) 7 گولە هەڵدەگرێ، خێرایی لولەی دەگاتە 300م\چ ، ئەم چەکە دژی پیادە بەکاردێت لە شوێنەکراوەکان و پشتی قەڵغان و دیوارە لاوازەکان هەروەها دژی ئۆتۆمبێلی بێ قەڵغان و قەڵغانی سوک بەکاردێت ، دوا مەودای نارنجۆکەگە دەگاتە 1000م و مەودای کاریگەری لە نێوان 300م-400م دایە، دەتوانرێت دوربینی جیوازی لەسەر لەسەر دابنرێت بەپێی پێداویستی.

No comments:

Post a Comment