Home

Monday, 21 September 2015

Casspir ئۆتۆمبێلی دژه‌ مین ی باشوری ئه‌فه‌ریقی

ئۆتۆمبێلی casspir ی پێشمه‌رگه‌
وێنه‌كه‌ به‌ سوپاسه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ به‌ڕێز (نۆژدار هه‌ركی)

Casspir ئۆتۆمبێلی دژه‌ مین MPV ه‌ له‌ وڵاتی باشوری ئه‌فه‌ریقا دروستكراوه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای TMF Limited ، یه‌كه‌م نموونه‌ی تاقیكردنه‌وه‌یی له‌ سالی 1979 دروستكراوه‌ و له‌ ساڵی 1981 ده‌ستی به‌ خزمه‌تی سه‌ربازیكردوه‌ له‌ باشوری ئه‌فه‌ریقا ، ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ له‌سه‌ر بۆدی گه‌ڵابه‌ی Bedford دروستكراوه‌ ، Casspir یه‌كێكه‌ له‌یه‌كه‌م ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه‌ بنه‌كه‌یان له‌ شێوه‌ی V دروستكراوه‌ بۆ دابینكردنی پاراستن دژی مین و عبوه‌كان ، له‌ ئێستادا زیاتر له‌ 2000 ئۆتۆمبێل له‌م جۆره‌ له‌ زۆر وڵاتدا خزمه‌تده‌كه‌ن له‌وانه‌ش عێراق ، ئه‌فغانستان و ناوبانگێكی باشی هه‌یه‌ له‌ پاراستن و پته‌ویدا.

 Bedford گه‌ڵابه‌ی

پاراستن Protection

ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ تایبه‌ت دروستكراوه‌ بۆ پاراستنی سه‌ربازه‌كان له‌ مین و عبوه‌كان و ده‌توانێـت به‌رگه‌ی 21كغ TNT بگرێت له‌ژێر تایه‌كاندا و 16كغ TNT له‌ژێر بۆدیه‌كه‌یدا ، بۆدی ئۆتۆمبێله‌كه‌ له یه‌ك به‌ش دروستكراوه‌ و قه‌لغانه‌كانی ده‌توانن به‌رگه‌ی فیشه‌كی 7.62ملم ی قه‌ڵغان-بڕ بگرن.

چه‌كه‌كان Armament

Casspir له‌ 1 تاوه‌ر بۆ 3 تاوه‌ری هه‌یه‌ (ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ هه‌یه‌تی 2 تاوه‌ری هه‌یه‌) كه‌ ده‌توانرێـت ڕه‌شاشێكی 12.7ملم ی بۆ دابنرێت له‌گه‌ڵ ڕه‌شاشێكی 7.62ملم ، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێله‌كه‌ 12 شوێنی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان له‌ ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌وه‌ به‌ چه‌كی خۆیان ته‌قه‌ بكه‌ن.
ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ سه‌ربازه‌كان به‌ چه‌كی خۆیان ته‌قه‌ی لێوه‌ده‌كه‌ن 

جوڵه‌ Mobility

Casspir ده‌توانێت 10 سه‌رباز هه‌ڵبگرێت و توانایه‌كی زۆری هه‌یه‌ له‌ جوڵه‌كردندا ، بزوێنه‌رێكی دیزڵی بۆ دانراوه‌ له‌ جۆری ADE 352T كه‌ تواناكه‌ی ده‌گاته‌ 170h/p و خێرایی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌گاته‌ 90km/h و مه‌وداكه‌ی ده‌گاته‌ 850km.

زانیاری گشتی

وڵات : باشوری ئه‌فه‌ریقا
ساڵی ده‌ستپێكردنی خزمه‌ت : 1981

ژ.ستاف : 2 كه‌س 
ژ.كه‌سه‌كان : 10 كه‌س

كێش : 12.5 ته‌ن
درێژی : 6.87م
پانی : 2.5م
به‌رزی : 2.85م

توانای به‌رگه‌گرتنی قه‌ڵغانه‌كان : فیشه‌كی 7.62ملم قه‌ڵغان بڕ 
                                         21كغ TNT له‌ژێر تایه‌كاندا
                                         16كغ TNT له‌ژێر بۆدیه‌كه‌یدا

چه‌كه‌كان : 1 ڕه‌شاشی 12.7ملم
              2 ڕه‌شاشی 7.62ملم

بزوێنه‌ر : ADE 352T
توانای بزوێنه‌ر : 170h/p
خێڕایی : 90km/h
مه‌ودا : 850km

Monday, 7 September 2015

BRDM-2 ئۆتۆمبێلی گه‌ڕانی وشكاوه‌كی سۆڤێتی


BRDM-2 ئۆتۆمبێلێكی گه‌ڕانی وشكاوه‌كی سۆڤێتیه‌ له‌ سه‌ره‌تاكانی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو په‌ره‌یپێدراوه‌ و له‌ ساڵی 1962 چووه‌ته‌ خزمه‌تی سه‌ربازی له‌ یه‌كیه‌تی سۆڤێت و له‌ ساڵی 1963دا ده‌ستكرا به‌ دروستكردنی ڕێژه‌یی و ژماره‌یه‌كی زۆری لێدروستكراوه‌ و ئێستاش له‌ خزمه‌تی سه‌ربازیدایه‌ له‌ زیاتر له‌ 50 ولاتی جیهان ، له‌ ئۆتۆمبێلی BRDM-2دا بزوێنه‌ره‌كه‌ له‌ به‌شی دواوی ئۆتۆمبێله‌كه‌ دانراوه‌ بۆ زیادكردنی قه‌باره‌ی ناوه‌كى.

پاراستن Protection

قه‌ڵغانه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ لاوه‌زه‌ و ته‌نها ده‌یپارێزێت له‌ فیشه‌كی چه‌كی ده‌ستی و پارچه‌ی گوله‌تۆپه‌ بچوكه‌كان ، به‌تایبه‌تی تایه‌كانی ئه‌گه‌ری كونكردنیان زۆره‌ ، له‌ چه‌ند گه‌شه‌پێدانێكدا دوكه‌ڵ هاوێژ بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ دانراوه‌ .

چه‌كه‌كان Armament

BRDM-2 تاوه‌رێكی هه‌یه‌ كه‌ ڕه‌شاشێكی 14.5ملم بۆدانراوه‌ له‌گه‌ڵ ڕه‌شاشێكی ناوه‌ندی 7.62ملم ، هه‌مان ئه‌م تاوه‌ره‌ بۆ زریپۆشی BTR60 سۆڤێتی دانراوه‌ ، هه‌روه‌ها BRDM-2 ده‌توانێت بكرێت به‌ تێكشكێنه‌ری تانك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌توانێت موشه‌كی دژه‌ تانك له‌ جۆری AT-2 و AT-3 و AT-4 و AT-5 بهاویژێت.

جوڵه‌ Mobility

ئۆتۆمبێله‌كه‌ بزوێنه‌رێكی پتڕۆڵی بۆدانراوه‌ له‌ جۆری GAZ-41 كه‌ هێزه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 140h/p خێرایی ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌سه‌ڕ ڕیگا ده‌گاته‌ 100km/h و له‌سه‌ر ئاودا ده‌گاته‌ 10km/h به‌ به‌كارهێنانی بزوێنه‌رێكی ئاوی به‌ناو ئاوه‌كه‌دا ده‌ڕوات ، مه‌وداكه‌ی ده‌گاته‌ 750km ، ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ 4 تایه‌ی بچوكی هه‌یه‌ له‌ نێوان 4 تایه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌وه‌ كه‌ ئه‌م تایانه‌ ده‌توانرێت دابه‌زێنرێن له‌ كاتی بڕینی ڕێگه‌ سه‌خته‌كاندا.

زانیاری گشتی 

وڵات : یه‌كیه‌تی سۆڤێت 
ساڵی ده‌ستپێكدنی خزمه‌ت : 1962
ستاف : 4 كه‌س

كێش : 7 ته‌ن
درێژی : 5.75م
پانی : 2.35م
به‌رزی : 2.31م

چه‌كه‌كان : 1 ڕشاشی 14.5ملم 
              1 ڕه‌شاشی 7.62ملم

ئازوقه‌ : 500 فیشه‌كی 14.5ملم
           2000 فیشه‌كی 7.62ملم

بزوێنه‌ر : GAZ-41
توانای بزوێنه‌ر : 140h/p
خێڕایی : 100km/h
خێرایی له‌ ئاودا : 10km/h
مه‌ودا : 750km/h

Saturday, 5 September 2015

D-30 تۆپهاوێژی سۆڤێتی


D-30 تۆپهاوێژێكی ڕاكێشراوی سۆڤێتیه‌ له‌ كۆتاییه‌كانی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو په‌ره‌ی پێدراوه‌ بۆ جێگه‌گرتنه‌وه‌ی تۆپهاوێژی M-30 كه‌ له‌جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا خزمه‌تی كردووه‌ ، D-30 زۆر به‌تواناتره‌ و ئاستی زۆر باشتره‌ سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌مان جۆر گوله‌ به‌كارده‌هێنن ، ئه‌م تۆپهاوێژه‌ له‌ زۆر وڵات به‌ مۆڵه‌ت دروستده‌كرا له‌عێراق به‌ناوی سه‌دام دروستده‌كرا ، ئه‌م تۆپهاوێژه‌ دیزاینێكی تاكی هه‌یه‌ و بۆدیه‌كی سێ قاچی به‌كارده‌هێنێت كه‌ توانا ده‌داته‌ تۆپهاوێژه‌كه‌ تا °360 بسوڕێته‌وه‌ ، قه‌ڵغانه‌كانی كه‌مێك پاراستن بۆ ستافی تۆپهاوێژه‌كه‌ دابین ده‌كه‌ن كه‌ له‌ 7 كه‌س پێكدێن.

D-30 گوله‌ی 122ملم به‌كارده‌هێنێت كه‌ تۆپهاوێژی M-30 هه‌ر ئه‌م جۆره‌ گولانه‌ی به‌كارئه‌هێنا ، به‌ڵام D-30 گوله‌ی نوێش به‌كارده‌هێ ، دوا خێرایی ته‌قاندن له‌ خوله‌كێكدا ده‌گاته‌ 7-8 گوله‌ ، دوا مه‌ودای گوله‌كه‌ ده‌گاته‌ 15.4كم له‌ گوله‌ی ته‌قینه‌ووه‌ی به‌هێزی پارچه‌بوو ، به‌ڵام له‌ گوله‌ی هاوكاری-موشه‌كی چینیدا مه‌وداكه‌ی ده‌گاته‌ 21.9كم ، لوله‌كه‌ی 70+ پله‌ به‌رزده‌بێته‌ و 7- پله‌ نزم ده‌بێته‌وه‌.


زۆربه‌ی جار ئه‌م تۆپهاوێژه‌ له‌لایه‌ن گه‌ڵابه‌یه‌كی 6x6 پاڵی ڕاده‌كێشرێت وه‌كو گه‌ڵابه‌ی Ural 375D ، گه‌ڵابه‌كه‌ ستاف و 80 گوله‌ش هه‌ڵده‌گرێـت ، له‌كاتی ڕاكێشاندا تۆپهاوێژه‌كه‌ له‌سه‌ر دوو تایه‌كه‌ی ده‌ڕوات و ده‌توانرێت به‌ خێرای 80km/h تۆپهاوێژه‌كه‌ ڕابكێشرێت.

زانیاری گشتی 

تۆپهاوێژی D-30

جۆر : تۆپهاوێژی ڕاكێشراو
وڵات : یه‌كیه‌تی سۆڤێت
ستاف : 7 كه‌س

تیره‌كه‌ی : 122ملم
مه‌ودا : 15.4كم
خێرایی ته‌قاندن : 7-8 گوله‌ له‌ خوله‌كێكدا

كێش : 3.15 ته‌ن 
درێژی (باری گواستنه‌وه‌) : 5.4م
پانی (باری گواستنه‌وه‌) : 1.95م
به‌رزی (باری گواستنه‌وه‌) : 1.66م

----------------------------------------------------
تۆپهاوێژی D-30J كه‌ عێراق دروستی ده‌كرد به‌ناوی سه‌دام

جۆر : تۆپهاوێژی ڕاكێشراو
وڵات : عێراق 
ناو : سه‌دام 

تیره‌كه‌ی : 122ملم
مه‌ودا : 15.3كم
خێرایی ته‌قاندن : 6-8 گوله‌ له‌ خوله‌كێكدا

كێش : 3.35 ته‌ن 
درێژی (باری گواستنه‌وه‌) : 5.33م
پانی (باری گواستنه‌وه‌) : 1.95م
به‌رزی (باری گواستنه‌وه‌) : 1.66م

Tuesday, 1 September 2015

T-55 تانكی سۆڤێتی


تانكی T-55 بریتیه‌ له‌ په‌ره‌پێدانێكی زیاتری تانكی T-54 ، په‌ره‌پێدانه‌كه‌ ئه‌سته‌مه‌ له‌ ڕوكاری ده‌ره‌وه‌ هه‌ستی پێبكرێـت ، ئه‌م په‌ره‌پێدانه‌ تانكه‌كه‌ی كاراتر و بكوژتر كردوه‌ ، له‌ ساڵی 1958دا ده‌ستی به‌خزمه‌تی سه‌ربازی كردوه‌ له‌ سوپای سور ، ئه‌م تانكه‌ به‌ مۆڵه‌ت له‌ هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی چین ، چیكۆسلۆڤاكیا ، پۆڵه‌ندا دروستده‌كرێت ، به‌پێی خه‌ڵماندنه‌كان 70000 تانكی T-54/55 له‌ وڵاتانی یه‌كیه‌تی سۆڤێت و چیكۆسلۆڤاكیا و پۆڵه‌ندا دروستكراوه‌ (ئه‌م خه‌ڵماندنه‌ ئه‌و تانكانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ له‌ چین دروستكراون) ، هه‌روه‌ها ئه‌م تانكانه‌ له‌ زیاتر له‌ 20 جه‌نگ به‌شداریان كردوه‌ ، هه‌تاكو ئێستا له‌ زیاتر له‌ 50 وڵات خزمه‌تی سه‌ربازی ده‌كات.
تانكی T-55 به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام په‌ره‌ی پێدراوه‌ له‌لایه‌ن زۆر وڵاته‌وه‌.

پاراستن Protection 

ئه‌م تانكه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ری ئه‌زمونی یه‌كیه‌تی سۆڤێتی له‌ جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا پێوه‌دیاره‌ ، T-55 یه‌كه‌م تانكی سۆڤێتی بوو كه‌ سیستمی پاراستنی له‌ كارتێكه‌ره‌ ناوه‌كی و بایۆلۆجی و كیمیایی NBC بۆ دانرابوو ، له‌ كاتێكدا كه‌ ته‌نها تانك بوو كه‌ ده‌یتوانی به‌رده‌وامبێت له‌ شه‌ڕ له‌ دوای ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ناوه‌كی نزیك ، تانكه‌كه‌ قه‌ڵغانی پۆڵاینی بۆ دانرابوو كه‌ به‌ له‌حیم به‌یه‌كه‌وه‌ به‌سترابوو ، قه‌ڵغانی پێشه‌وه‌ی °60 لاره‌ ، هه‌روه‌ها سیستمێكی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ئۆتۆماتیكی بۆ دانراوه كه‌ له‌وكاته‌دا داهێنان بوو ، هه‌روه‌ها ده‌توانێـت به‌ربه‌ستێك له‌ دوكه‌ڵ دروستبكات به‌ به‌نزینكردنه‌ ناو ئه‌كسۆزی تانكه‌كه‌وه‌.

 چه‌كه‌كان Armament

T-55 تۆپهاوێژێكی 100ملم بۆ دانرابوو ، ئه‌گه‌ری پێكانی ئامانجه‌كه‌ی له‌ كاتی جوڵه‌دا به‌ خێرایی 12km/h ده‌گاته‌ 60% ، ده‌توانێت 43 گوله‌ هه‌ڵبگرێت به‌ڵام تانكی T-54 ده‌یتوانی ته‌نها 34 گوله‌ هه‌ڵبگرێت ،هه‌روه‌ها ڕه‌شاشێكی ناوه‌ندی 7.62ملم هه‌یه‌ ، یه‌كه‌م جار ڕه‌شاشی 12،7ملم لابرا له‌سه‌ر تانكه‌كه‌ چونكه‌ كاریگه‌ری نه‌بوو دژی فڕۆكه‌ نوێیه‌كان ، به‌ڵام له‌ ساڵی 1972دا جارێكی تر ڕه‌شاشه‌كه‌یان بۆ دانایه‌وه‌.

جوڵه‌ Mobility

ئه‌م تانكه‌ له‌لایه‌ن 4 كه‌سه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێـت (فه‌رمانده‌ ، شۆفێر ، به‌كارهێنه‌ری تۆپ ، پڕكه‌ره‌وه‌ ) ، ئه‌م تانكه‌ بزوێنه‌رێكی دیزڵی بۆ دانراوه‌ له‌ جۆری V-55 كه‌ تواناكه‌ی ده‌گاته‌ 520hp , له‌ تانكی T-54دا بزوێنه‌رێكی لاوازتر و باوه‌ڕپێنه‌كراو له‌ جۆری V-45 به‌كارده‌هات ، خێرایی ده‌گاته‌ نزیكه‌ی 50km/h له‌سه‌ر ڕێگا ، دوا مه‌ودای تانكه‌كه‌  ده‌گاته‌ 400km ، هه‌روه‌ها ده‌توانێت 5م بچێته‌ ژێر ئاوه‌وه‌ به‌ به‌كارهێنای پێداویستی تایبه‌ت.

زانیاری گشتی 

وڵات : یه‌كیه‌تی سۆڤێت
ساڵی ده‌ستپێكردنی خزمه‌ت : 1958
ژ.ستاف : 4

كێش : 36ته‌ن
درێژی (تۆپهاوێژه‌كه‌ بۆ پێشه‌وه‌) : 9م
درێژی بۆدیه‌كه‌ : 6م
پانی : 3.27م
به‌رزی : 3م

چه‌كه‌كان : تۆپهاوێژێكی 100ملم
              ڕه‌شاشێكی ناوه‌ندی 7.62ملم
              ڕه‌شاشێكی 12.7ملم

ئازوقه‌ : 43 گوله‌ی 100ملم
           3500 فیشه‌كی 7.62ملم 
           200 فیشه‌كی 12.7ملم

بزوێنه‌ر : V-55
توانای بزوێنه‌ر : 520hp
دوا خێرایی : 50km/h
دوا مه‌ودا : 400km
چونه‌ ژێر ئاو : 5م