Casspir ئۆتۆمبێلی دژه مین MPV ه له وڵاتی باشوری ئه‌فه‌ریقا دروستكراوه له‌لایه‌ن كۆمپانیای TMF Limited ، یه‌كه‌م نموونه‌ی تاقیكردنه‌وه‌یی له سالی 1979 دروستكراوه و له ساڵی 1981 ده‌ستی به خزمه‌تی سه‌ربازیكردوه له باشوری ئه‌فه‌ریقا ، ئه‌م ئۆتۆمبێله له‌سه‌ر بۆدی گه‌ڵابه‌ی Bedford دروستكراوه ، Casspir یه‌كێكه له‌یه‌كه‌م ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه بنه‌كه‌یان له شێوه‌ی V دروستكراوه بۆ دابینكردنی پاراستن دژی مین و عبوه‌كان ، له ئێستادا زیاتر له 2000 ئۆتۆمبێل له‌م جۆره له زۆر وڵات‌دا خزمه‌تده‌كه‌ن له‌وانه‌ش عێراق ، ئه‌فغانستان و ناوبانگێكی باشی هه‌یه له پاراستن و پته‌ویدا.
Bedford گه‌ڵابه‌ی |
پاراستن Protection
ئه‌م ئۆتۆمبێله تایبه‌ت دروستكراوه بۆ پاراستنی سه‌ربازه‌كان له مین و عبوه‌كان و ده‌توانێـت به‌رگه‌ی 21كغ TNT بگرێت له‌ژێر تایه‌كاندا و 16كغ TNT له‌ژێر بۆدیه‌كه‌یدا ، بۆدی ئۆتۆمبێله‌كه له یه‌ك به‌ش دروستكراوه و قه‌لغانه‌كانی ده‌توانن به‌رگه‌ی فیشه‌كی 7.62ملم ی قه‌ڵغان-بڕ بگرن.
چه‌كه‌كان Armament
Casspir له 1 تاوه‌ر بۆ 3 تاوه‌ری هه‌یه (ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه هه‌یه‌تی 2 تاوه‌ری هه‌یه) كه ده‌توانرێـت ڕه‌شاشێكی 12.7ملم ی بۆ دابنرێت له‌گه‌ڵ ڕه‌شاشێكی 7.62ملم ، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێله‌كه 12 شوێنی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌وه به چه‌كی خۆیان ته‌قه بكه‌ن.
ئه‌و شوێنانه‌ی كه سه‌ربازه‌كان به چه‌كی خۆیان ته‌قه‌ی لێوه‌ده‌كه‌ن |
جوڵه Mobility
Casspir ده‌توانێت 10 سه‌رباز هه‌ڵبگرێت و توانایه‌كی زۆری هه‌یه له جوڵه‌كردندا ، بزوێنه‌رێكی دیزڵی بۆ دانراوه له جۆری ADE 352T كه تواناكه‌ی ده‌گاته 170h/p و خێرایی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌گاته 90km/h و مه‌وداكه‌ی ده‌گاته 850km.
زانیاری گشتی
وڵات : باشوری ئه‌فه‌ریقا
ساڵی ده‌ستپێكردنی خزمه‌ت : 1981
ژ.ستاف : 2 كه‌س
ژ.كه‌سه‌كان : 10 كه‌س
كێش : 12.5 ته‌ن
درێژی : 6.87م
پانی : 2.5م
به‌رزی : 2.85م
توانای به‌رگه‌گرتنی قه‌ڵغانه‌كان : فیشه‌كی 7.62ملم قه‌ڵغان بڕ
21كغ TNT له‌ژێر تایه‌كاندا
16كغ TNT له‌ژێر بۆدیه‌كه‌یدا
چه‌كه‌كان : 1 ڕه‌شاشی 12.7ملم
2 ڕه‌شاشی 7.62ملم
بزوێنه‌ر : ADE 352T
توانای بزوێنه‌ر : 170h/p
خێڕایی : 90km/h
مه‌ودا : 850km
No comments:
Post a Comment