تانكی T-55 بریتیه له په‌ره‌پێدانێكی زیاتری تانكی T-54 ، په‌ره‌پێدانه‌كه ئه‌سته‌مه له ڕوكاری ده‌ره‌وه هه‌ستی پێبكرێـت ، ئه‌م په‌ره‌پێدانه تانكه‌كه‌ی كاراتر و بكوژتر كردوه ، له ساڵی 1958دا ده‌ستی به‌خزمه‌تی سه‌ربازی كردوه له سوپای سور ، ئه‌م تانكه به مۆڵه‌ت له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی چین ، چیكۆسلۆڤاكیا ، پۆڵه‌ندا دروستده‌كرێت ، به‌پێی خه‌ڵماندنه‌كان 70000 تانكی T-54/55 له وڵاتانی یه‌كیه‌تی سۆڤێت و چیكۆسلۆڤاكیا و پۆڵه‌ندا دروستكراوه (ئه‌م خه‌ڵماندنه ئه‌و تانكانه ناگرێته‌وه كه له چین دروستكراون) ، هه‌روه‌ها ئه‌م تانكانه له زیاتر له 20 جه‌نگ به‌شداریان كردوه ، هه‌تاكو ئێستا له زیاتر له 50 وڵات خزمه‌تی سه‌ربازی ده‌كات.
تانكی T-55 به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام په‌ره‌ی پێدراوه له‌لایه‌ن زۆر وڵاته‌وه.
پاراستن Protection
ئه‌م تانكه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ری ئه‌زمونی یه‌كیه‌تی سۆڤێتی له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا پێوه‌دیاره ، T-55 یه‌كه‌م تانكی سۆڤێتی بوو كه سیستمی پاراستنی له كارتێكه‌ره ناوه‌كی و بایۆلۆجی و كیمیایی NBC بۆ دانرابوو ، له كاتێكدا كه ته‌نها تانك بوو كه ده‌یتوانی به‌رده‌وامبێت له شه‌ڕ له دوای ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ناوه‌كی نزیك ، تانكه‌كه قه‌ڵغانی پۆڵاینی بۆ دانرابوو كه به له‌حیم به‌یه‌كه‌وه به‌سترابوو ، قه‌ڵغانی پێشه‌وه‌ی °60 لاره ، هه‌روه‌ها سیستمێكی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ئۆتۆماتیكی بۆ دانراوه كه له‌وكاته‌دا داهێنان بوو ، هه‌روه‌ها ده‌توانێـت به‌ربه‌ستێك له دوكه‌ڵ دروستبكات به به‌نزینكردنه ناو ئه‌كسۆزی تانكه‌كه‌وه.
چه‌كه‌كان Armament
T-55 تۆپهاوێژێكی 100ملم بۆ دانرابوو ، ئه‌گه‌ری پێكانی ئامانجه‌كه‌ی له كاتی جوڵه‌دا به خێرایی 12km/h ده‌گاته 60% ، ده‌توانێت 43 گوله هه‌ڵبگرێت به‌ڵام تانكی T-54 ده‌یتوانی ته‌نها 34 گوله هه‌ڵبگرێت ،هه‌روه‌ها ڕه‌شاشێكی ناوه‌ندی 7.62ملم هه‌یه ، یه‌كه‌م جار ڕه‌شاشی 12،7ملم لابرا له‌سه‌ر تانكه‌كه چونكه كاریگه‌ری نه‌بوو دژی فڕۆكه نوێیه‌كان ، به‌ڵام له ساڵی 1972دا جارێكی تر ڕه‌شاشه‌كه‌یان بۆ دانایه‌وه.
جوڵه Mobility
ئه‌م تانكه له‌لایه‌ن 4 كه‌سه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێـت (فه‌رمانده ، شۆفێر ، به‌كارهێنه‌ری تۆپ ، پڕكه‌ره‌وه ) ، ئه‌م تانكه بزوێنه‌رێكی دیزڵی بۆ دانراوه له جۆری V-55 كه تواناكه‌ی ده‌گاته 520hp , له تانكی T-54دا بزوێنه‌رێكی لاوازتر و باوه‌ڕپێنه‌كراو له جۆری V-45 به‌كارده‌هات ، خێرایی ده‌گاته نزیكه‌ی 50km/h له‌سه‌ر ڕێگا ، دوا مه‌ودای تانكه‌كه ده‌گاته 400km ، هه‌روه‌ها ده‌توانێت 5م بچێته ژێر ئاوه‌وه به به‌كارهێنای پێداویستی تایبه‌ت.
زانیاری گشتی
وڵات : یه‌كیه‌تی سۆڤێت
ساڵی ده‌ستپێكردنی خزمه‌ت : 1958
ژ.ستاف : 4
كێش : 36ته‌ن
درێژی (تۆپهاوێژه‌كه بۆ پێشه‌وه) : 9م
درێژی بۆدیه‌كه : 6م
پانی : 3.27م
به‌رزی : 3م
چه‌كه‌كان : تۆپهاوێژێكی 100ملم
ڕه‌شاشێكی ناوه‌ندی 7.62ملم
ڕه‌شاشێكی 12.7ملم
ئازوقه : 43 گوله‌ی 100ملم
3500 فیشه‌كی 7.62ملم
200 فیشه‌كی 12.7ملم
بزوێنه‌ر : V-55
توانای بزوێنه‌ر : 520hp
دوا خێرایی : 50km/h
دوا مه‌ودا : 400km
چونه ژێر ئاو : 5م
No comments:
Post a Comment