Home

Friday 2 March 2018

جەنگی یەکەمی خاچپەرستەکان



ئەم جەنگە بریتیبوو لە کۆمەڵێک جەنگ و پێکدادانی جیاواز لە سەدەکانی ناوەڕاست لە نێوان ھێزە گاورەکان و موسڵمانەکان لەسەر خاکی ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست بە گشتی و شاری ئۆرشەلیم )قودس( بە تایبەتی کە شارێکی پیرۆزە لە ھەردوو ئاینەکەدا).

ھۆکاری جەنگەکەکان



1. مەترسی ئیسلام لەسەر ئەوروپا کە ئەو کات موسڵمانان لە ئەندەلوس کە ئەکاتە ئیسپانیا و پورتوگالی ئێستا دەسەڵاتیان ھەبوو و زۆر کات ھێرشیان دەکردە سەر ناوچەکانی تری ئەوروپا، ھەروەھا لە ناوچەی ئەنادۆڵەوە کە ئەو کاتە سەلجوقیە تورکیەکان دەسەڵاتیان ھەبوو مەترسیان دروستکردبوو لەسەر قوستەنتینیە   و پێشوتریش موسڵمانان دەستیان گرتبوو بەسەر ناوچەی ئەنادۆڵ کە پێشوتر بیزەنتیەکانی لێبوو و گاورەکان دەیانویست ھەڕەشەی ئیسلام لەسەر ئەوروپا لاببەن[1][2]
2. ھەوڵی ئیمپڕاتۆڕی بیزەنتی بۆ دەستبەسەراگرتنەوەی ئەو ناوچانەی لە ئەنادۆڵ لە دەستیدابوون[4]
3. پاڵنەری ئاینی کە لەناو خەڵکی سادە و باوەڕداری ئەوروپادا زۆر بەھێزبوو[3]
4. پاڵنەری تاکە کەسی بەشێک لە سەرکردەکانی ئەوروپا کە مەبەستیان بوو لەوێ میرنشینێک بۆ خۆیان دروستبکەن[4]

دەستپێکی جەنگەکە



لە سەرەتادا قەشە پیتەر ھێرمێت بانگەوازی بۆ گرتنەوەی شاری ئۆرشەلیم کرد ، قەشە پیتەر کەسێک بوو  گوێدرێژی بۆ گەڕان بەکاردێنا و جلێکی سادەی لەبەر دەکرد و ھەژاری پێغەمبەرایەتی ھەبوو )فقر الرسولي) کە ئەمە وای لێکردبوو لە نێوان خەڵکی ڕۆژئاوای ئەوروپادا بە گشتی جێگەی باوەڕبێت، ئەم قەشەیە بانگەشەی ئەوەی کرد کە لەلایەن عیساوە ڕاسپێردراوە کە ئۆرشەلیم ئازادبکات، زۆر لە خەڵکی ئەوروپا دوای کەوتن و میانەی گەشتەکەیاندا زۆر گوندیان لە ئەوروپا تاڵان کرد، کە گەیشتنە لای قوستەنتینیە ئیمپڕاتۆری بیزەنتیەکان ڕێگەیاندا کە بپەڕنەوە بۆ ئەنادۆڵ لەوێ گەرچی چەندین گوندیان تاڵانکرد بەڵام لەلایەن سوپای سەلجوقیەکانەوە بەشێوەیەکی نیمچە تەواو لەناوبران بە جەنگاوەر و سڤیلەوە [4]

ھێرشی خاچپەرستی یەکەم



ئەم جەنگە لەلایەن کەسە خانەدانەکانی ئەوروپاوە سەرکردایەتی دەکرا لەوانەش گۆدفرێی بۆوڵن و ڕایمۆندی تۆوڵۆس و ڕۆبێرتی نۆرماندی و بۆھیمۆندی تارەنتۆ و ھتد، کاتێک ئەم ھێزانە گیشتنە قوستەنتینیە ئیمپڕاتۆری بێزەنتی بەڵێنی لێوەرگرتن کە ھەر زەویەک بگرن کە پێشوتر لەژێر دەسەڵاتی ئیمپڕاتۆریەتی بێزەنتی بووە بیگێڕنەوە بۆ ئەو و بە شێوازی جیاواز بەڵێنی لە ھەمووان وەرگرت بێجگە لە ڕایمۆندی تۆڵۆس لە بەرامبەر ئەمەدا بێزەنتیەکان یارمەتی خاچپەرستەکانیاندا لە ڕووی ئازوقە و لە ڕووی جەنگاوەرەوە و ئیمپڕاتۆر بەڵێنی دابوو کە خۆی بەشداری شەڕ بکات بەڵام وانەکرد و لە جێگەی خۆی ھێزێکی نارد بە سەرکردایەتی یەکێک لە جەنگاوەرەکانی.[4]

دەرئەنجام



خاچپەرستەکان لەم جەنگەدا سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستھێنا لەوانەش سەرکەوتنی دۆریلیۆم کە لەدوای ئەم سەرکەوتنەوە بەرەنگاری ڕێکخراوی دەوڵەتی سەلجوقی نەما و بووە بەرەنگاری پارتیزانیانە، لە شەڕە گرنگەکانی تریش وەک شەڕی ئەنتاڵیا کە سەرەڕای قورسی شەڕەکە لە کۆتایدا خاچپەرستەکان بردیانەوە ، دوای ئەوە کێشە کەوتە نێوان بۆھیمۆند و ڕایمۆند کە وای کرد بۆ ماوەیەک خاچپەرستەکان وازلە ھێرشکردن بۆسەر ئۆرشەلیم بێنن بەڵام دوای ئەوەی کە خەڵکە ئاساییەکان و جەنگاوەرە سادەکان ھەڕەشەی سوتاندنی ھەموو ئەنتاڵیایان کرد بۆیە ناچار خانەدانەکان کێشەکانیان وەلانا و دووبارە بەرەو ئۆرشەلیم بەڕێکەوتن لە ڕۆژی 7/7 ساڵی 1099 خاچپەرستەکان گەیشتنە شاری ئۆرشەلیم و لەو گردەی کە ناویان لێنا گردی دڵخۆشی بۆ یەکەمجار شاری ئۆرشەلیمیان بینی و دوای ھ٩ ڕۆژ ئابڵوقەدان خاچپەرستەکان توانیان دیواری شارەکە ببەزێنن و شارەکە بگرن و لەم شەڕەدا وەک شەڕەکانی پێشوتر گۆدفرێی بۆوڵن کاریگەریێکی گرنگی ھەبوو خۆی و چەند سوارچاکێکی یەکەمجاری دیوارەکانیان بەزاند و چوونە ناو شارەکەوە.[3]

کاتێک خاچپەرستەکان چوونە ناوشارەکەوە ھەموو موسڵمان و جولەکەکانی ناو شارەکەیان کوشت، لە ٢٢ ھەمان مانگدا خاچپەرستەکان لە کڵێسای قیامە کۆبونەوە و ڕایمۆندی چواریان ھەڵبژارد بۆ ئەوەی ببێتە پاشای ئۆرشەلیم بەڵام ئەو ڕەتیکردەوە چونکە دەترسا لە ھەڵگرتنی ناوی پاشای شارێک کە عیسا تێیدا ئازاردراوە،بۆیە دواتر گۆدفرێی بۆوڵن بە پاشا ھەڵبژێردرا گەرچی ئەو ڕازیبوو کە ببێتە بەڕێوبەری شارەکە بەڵام ئەو تاجێکی بەردینی لەسەرکرد چوونکە ئەو ڕەتیکردەوە تاجێکی ئاڵتەنی لەسەر بکات لە شارێک کە تێیدا عیسا تاجێکی بەردینی لەسەرکردبوو، ھەروەھا ئەم نازناوی پاشای لە خۆی نەنا بەڵکو نازناوی پارێزەری کڵێسای قیامەی لە خۆی نا.[3]

سەرچاوەکان

1. عبدالرحمن الغافقي شهيد بلاط الشهداء.(محمد علي قطب)
2. دولة السلاجقة. (الدكتور علي محمد الصلابي)
3. Godfrey de bouillon:defender of holy sepulcher. Tom Tozer
4. الحملة الصليبية الاولى نصوص و وثائق (18-26) (قاسم عبده قاسم)


Tuesday 23 August 2016

PAW-20 نارنجۆک هاوێژی نیمچە ئۆتۆماتیک



چەکی paw-20 (چەکی هێرشبەری کەسی Personal assault weapon) لەلایەن Tony neophytou دیزاین کراوە و کۆمپانیای denel دەیخاتە بازاڕەوە ، لە هەندێک دەقی بانگەشەکاندا (ڕیکلام) ئەم چەکە وەک (چەکی هێرشبەری نوێ) ناسێندراوە بەڵام بە ڕوونی ئەمە چەکی هێرشبەر نیە بەڵکو نارنجۆک هاوێژێکی نیمچە ئۆتۆماتیکیە کە وەک چەکێکی پشتیوانی پیادە بەکاردێت. هێزەکانی دژەتیرۆری کوردستان ئەم چەکەیان هەیە ، کێشی بە بەتاڵی 5.7کگ و درێژیەکەشی 845ملم.



جۆری نوێ لە نارنجۆک بۆ ئەم چەکە دروستکرا کە کالیبەرەکەی 20x42ملم ە  ، چەکی paw-20 نارنجۆکی تەقینەوەی بەهێز HE و تەقینەوەی بەهێزی سوتێنەر HEI و سوتێنەری تەقینەوەی بەهێزی نیمچە قەڵغان بڕ SAPHEI و چەند جۆرێکی تر بەکاردێنێت و هەر ئازوقەیەکی(مەخزەن) 7 گولە هەڵدەگرێ، خێرایی لولەی دەگاتە 300م\چ ، ئەم چەکە دژی پیادە بەکاردێت لە شوێنەکراوەکان و پشتی قەڵغان و دیوارە لاوازەکان هەروەها دژی ئۆتۆمبێلی بێ قەڵغان و قەڵغانی سوک بەکاردێت ، دوا مەودای نارنجۆکەگە دەگاتە 1000م و مەودای کاریگەری لە نێوان 300م-400م دایە، دەتوانرێت دوربینی جیوازی لەسەر لەسەر دابنرێت بەپێی پێداویستی.

Saturday 6 August 2016

ئۆتۆمبێلی ته‌كتیكی سوكی ئێرانی سه‌فیر


ئۆتۆمبێلێكی ته‌كتیكی سوكی Light tactical vehicle 4x4 ئێرانیه‌ ، له‌لایه‌ن كۆمپانیای فاس بۆ پیشه‌سازی ئۆتۆمبێل دروستكراوه‌ ، دیزاینی‌ ئه‌م ئۆتۆمبێڵه‌ له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی M-38 ئه‌مه‌ریكی وه‌رگیراوه‌ ، كێشی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ ته‌نها 1500كیلۆگرامه‌(كگ) و له‌ ڕیزه‌كانی سوپای ئێران و پێشه‌مه‌رگه‌ و سوپای سودان و سوریا و هێزه‌ عێڕاقیه‌ جیا‌واز‌ه‌كان و لیبیا و ئه‌فه‌ریقای ناوه‌ڕاست خزمه‌تده‌كات ، ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ له‌ سودان ده‌به‌سترێت به‌ ناوی Karaba VTG01 ، درێژیه‌كه‌ی 3.51م و پانیه‌كه‌ی 1.69م و به‌رزیه‌كه‌ی 1.88م ، بزوێنه‌رێكی له‌ جۆری Z24 بۆ دانراوه‌ كه‌ تواناكه‌ی ده‌گاته‌ 105HP و خێرایی ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ ده‌گاته‌ 130كم\ك ، توانای هه‌لگرتنی 5 كه‌سی هه‌یه‌.

ده‌توانرێت زۆر چه‌كی جیاوازی له‌سه‌ر دابنرێت وه‌ك تۆپی 106ملم و موشه‌كهاوێژی 107ملم و موشه‌كی دژه‌تانك له‌ جۆره‌كانی AT-3 و AT-4 و هه‌روه‌ها نارنجۆك هاوێژی 40ملم.

هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی زۆر سودیان له‌ ئۆتۆمبێله‌ وه‌رگرت بۆ بۆردمان كردنی ناوچه‌كانی داعش ، هه‌روه‌ها هێزی پێشمه‌رگه‌ش سه‌فیری له‌ جه‌نگدا به‌كارهێناوه‌ ، داعش چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی له‌م جۆره‌ی ده‌ستكه‌وتووه‌ له‌ شه‌ڕه‌كاندا.


Saturday 2 July 2016

Mits-M1 موشه‌كی دژه‌تانكی ئاڕاسته‌كراوی ڕوسی



Mits-M1 موشه‌كێكی ڕوسیه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای KBP ڕوسیه‌وه‌ دروستكراوه‌ بۆ تێكشكاندی تانك و زریپۆشه‌ نوێیه‌كان كه‌ قه‌ڵغانی كاردانه‌وه‌ییان بۆدانراوه‌ و پێگه‌ پته‌وه‌كان و هێزی پیاده‌ و ...هتد به‌كاردێت، ستافی ئه‌م موشه‌كه‌ له‌ سێ كه‌س پێكدێت كه‌ دانه‌یه‌كیان موشه‌ك هاوێژه‌كه‌ و موشه‌كێكی هه‌ڵگرتووه‌ و دوانه‌كه‌ی تر هه‌ریه‌كه‌و دوو موشه‌كیان هه‌ڵگرتووه‌ ، ده‌توانرێت له‌ماوه‌ی 15-20 چركه‌دا له‌ باری گواستنه‌وه‌ بخرێته‌ باری هاویشتن و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ، ئه‌م موشه‌كه‌ له‌ شه‌ڕی سوریا و عێڕاق به‌شداری كردووه‌ و زۆر تانكی و زریپۆش و ئۆتۆمبێلی تێكشكاندووه‌.
كه‌ به‌ موشه‌كی میتس-ئێم تێكشكێنراوه‌ T-155 Firtina تۆپهاوێژێكی توركی له‌ جۆری

هاوێژه‌ره‌كه‌

كێشی ئه‌م موشه‌ك هاوێژه‌ ده‌گاته‌ 9.5كغ , دووربینێكی گه‌رمی هه‌یه‌ له‌ جۆری 1PN86-VI كه‌ كێشه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 6.5كغ و ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی 2.5 كاتژمێر به‌ یه‌ك پاتری كاربكات ، سیستمی ئاڕاسته‌كردنی نیمچه‌ ئۆتۆماتیكی به‌ڕێوه‌بردن بۆ هێڵی بینین SACLOS به‌كاردێنێت بۆ ئاڕاسته‌كردنی موشه‌كه‌كه‌ به‌ره‌و ئامانجه‌كه‌ی ، زانیاریه‌كان له‌ڕێگه‌ی وایه‌رێكه‌وه‌ ده‌نێردرێت بۆ موشه‌كه‌كه‌.
1PN86-VI دووربینی گه‌رمی 
Mits-M1 موشه‌كهاوێژی 



هه‌روه‌ها ئه‌م موشه‌ك هاوێژه‌ پێداویستی تایبه‌تی هه‌یه‌ به‌ چاودێری كردنی بارودۆخی دووربین و هاوێژه‌ره‌كه‌ خۆی.

پێداویستیه‌كانی چاودێری كردنی دووربینه‌كه‌
پێداویستیه‌كانی چاودێری كردنی هاوێژره‌كه‌


موشه‌كه‌كان

دوو جۆر موشه‌كی هه‌یه‌ ، موشه‌كی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێزی دژه‌ تانك HEAT له‌ جۆری 9M131M ئه‌م موشه‌كه‌ دوو كڵاوی هه‌یه‌ و تیره‌كه‌ی 130ملم ، درێژییه‌كه‌ی به‌ قاوغه‌كه‌یه‌وه‌ 980ملم ه‌، مه‌وداكه‌ی 2000م و له‌ماوه‌ی 12 چركه‌دا ده‌گاته‌ دوامه‌ودای خۆی، توانای بڕینی قه‌ڵغانی ده‌گاته‌ 900-950ملم له‌دوای قه‌ڵغانی كاردانه‌وه‌یی.
HEAT موشه‌كی 

موشه‌كی سێرمۆباریك Thermobaric ئه‌م موشه‌كه‌ زیاتر به‌كاردێت له‌ دژی پێگه‌ پته‌وه‌كان ،تیره‌كه‌ی 130ملم ه‌، درێژییه‌كه‌ی به‌ قاوغه‌كه‌یه‌وه‌ 980ملم ه‌، مه‌وداكه‌ی 2000م و له‌ماوه‌ی 12 چركه‌دا ده‌گاته‌ دوامه‌ودای خۆی.
موشه‌كی سێرمۆباریك

شێوازه‌كانی ڕاهێنان

شێوازی لێكچواندنی ناوچه‌ی داخراو Indoor simulator ئه‌م شێوازه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ڕاهێنانی به‌كارهێنه‌ران و شاره‌زاكردنیان له‌ چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌م موشه‌ك هاوێژه‌ ، ده‌شتوانێت لیكچواندنی بارودۆخی جه‌نگ بكات به‌ ته‌قاندنی شه‌ویشه‌وه‌.

لێكچواندنی گۆڕه‌پان (ناوچه‌ی كراوه‌) ئه‌م شێوازه‌ هاوكاری به‌كارهێنه‌ران ده‌كات بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئه‌زمونی كارپێكه‌ری له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی چه‌كه‌كه‌.

شێوازێكی تر ته‌قاندنی موشه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه‌.



Wednesday 29 June 2016

Sabra تانكی ئیسرائیلی

M-60 Sabra Mk.2 تانكی توركی 

تانكی سه‌بڕا په‌ره‌پێدانێكی ئیسرائیلیه‌ بۆ تانكی ئه‌مه‌ریكی M60A3 ، ئه‌م تانكه‌ له‌لایه‌ن پیشه‌سازی به‌رگری ئیسرائیلی IMI دروستكراوه‌ ، ئه‌م تانكه‌ ئێستا له‌ خزمه‌تی سه‌ربازیدایه‌ له‌ وڵاتانی ئیسرائیل و توركیا ، 170 تانكی توركی له‌ جۆری M60 په‌ره‌یانپێدرا Upgraded بۆ تانكی Sabra Mk.2 له‌ ساڵی 2007 یه‌كه‌م تانكی په‌ره‌پێدراو ڕاده‌ستی سوپای توركیا كرا و له‌ ساڵی 2009 گرێبه‌سته‌كه‌ به‌ته‌واوی جێبه‌جێكرا ،ستافه‌كه‌ی له‌ چواركه‌س پێكدێت (فه‌رمانده‌ ، به‌كارهێنه‌ری تۆپ ، پڕكه‌ره‌وه‌ ، شۆفێر ) ، ئه‌م تانكه‌ سێ جۆری هه‌یه‌
 جۆری یه‌كه‌م Mk.1 په‌ره‌پێدانی تانكی Magach ه‌ كه‌ تۆپهاوێژێكی 120ملم ی بۆدانراوه‌ له‌گه‌ڵ قه‌ڵغانی باشتر و سیسته‌می ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ته‌قاندن FCS.
جۆری دووه‌م Mk.2 قه‌ڵغانی مۆدله‌ر و كاردانه‌وه‌ی ERA بۆ دانراوه‌  ، بزوێنه‌رێكی ئه‌ڵمانی بۆدانراوه‌ له‌ جۆری MTU-881 كه‌ تواناكه‌ی ده‌گاته‌ 1000HP و خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 55km/h ، ئه‌م تانكه‌ له‌خزمه‌تدایه‌ له‌ سوپای توركیا و له‌ناوخۆدا به‌ M60T ناسراوه‌.
جۆری سێیه‌م Mk.3 قه‌ڵغانێكی بۆ دانراوه‌ كه‌ له‌قه‌ڵغانی تانكی مێركاڤا-4 ده‌چێ ، پڕژێنه‌ری فه‌رمانده‌كه‌ ئۆتۆماتیكیه‌ و له‌ناو تانكه‌كه‌وه‌ ته‌قه‌ی پێده‌كرێ.

پاراستن

ئه‌م تانكه‌ قه‌ڵغانی مۆدله‌ری بۆ دانراوه‌ (له‌ Mk.2 قه‌ڵغانی كاردانه‌وه‌یی بۆدانراوه‌) ، هه‌روه‌ها سیسته‌مێكی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری ئۆتۆماتیكی و له‌گه‌ڵ سیسته‌می ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌كان ، له‌ ساڵی 2016دا قه‌ڵغانه‌كانی تانكێكی Sabra Mk.2 به‌رگه‌ی موشه‌كێكی كۆرنێتی گرت كه‌ له‌ شه‌ڕێكدا له‌ باشیك به‌ری كه‌وت.

چه‌كه‌كان 

سه‌بڕا تۆپهاوێژێكی ئیسرائیلی 120ملم ی لوسی Smoothbore بۆ دانراوه‌ كه‌ زۆر له‌ تۆپهاوێژی تانكی مێڕكاڤا-3 ده‌چێت ، ئه‌م تۆپهاوێژه‌ ده‌توانێت هه‌موو گوله‌ ستاندارده‌كانی 120ملم ناتۆ بته‌قێنێت ، 42 گوله‌ی ئازوقه‌ی هه‌ڵگرتوه‌ و سیسته‌مێكی كۆنتڕۆڵكردنی ته‌قاندنی شه‌وانی نوێی هه‌یه‌، هه‌روه‌ها پڕژێنه‌رێكی ناوه‌ندی 7.62ملم ی هه‌یه‌ و دوو پڕژێنه‌ری تری 7.62ملم ده‌توانرێت له‌سه‌ر تانكه‌كه‌ دابنرێت ، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت له‌ جێگه‌ی پڕژێنه‌ری 7.62ملم پڕژێنه‌رێكی MGی 5.45ملم دابنرێت ، هه‌روه‌ها ئه‌م تانكه‌ هاوه‌نێكی 60ملم هه‌یه‌.
Sabra Mk.1

جوڵه‌

كێشی ئه‌م تانكه‌ 55ته‌نه‌ ، بزوێنه‌رێكی دیزڵی له‌ جۆری AVDS-1790-5A بۆ دانراوه‌ كه‌ تواناكه‌ی ده‌گاته‌ 908HP ، خێرایه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 48Km/h و مه‌وداكه‌شی ده‌گاته‌ 450km.

زانیاری گشتی

وڵات : ئیسرائیل 
كۆمپانیای به‌رهه‌مهێن : پیشه‌سازی به‌رگری ئیسرائیلی IMI
به‌كارهێنه‌ر : ئیسرائیل ، توركیا
ساڵی ده‌ستپێكردنی خزمه‌تی : 2007

كێش : 55ته‌ن
درێژی (به‌ تۆپهاوێژه‌كه‌وه‌) : 9.4م
درێژی بۆدی : 8.26م
به‌رزی : 3.05م
پانی : 3.63

چه‌كی سه‌ره‌كی : تۆپهاوێژێكی 120ملم
چه‌كی ناوه‌ندی : پڕژێنه‌رێكی 7.62ملم 

بزوێنه‌ر :  AVDS-1790-5A
توانای بزوێنه‌ر : 908HP
خێرایی : 48Km/h
مه‌ودا : 450km

Tuesday 28 June 2016

Puma زریپۆشی پیاده‌ی شه‌ڕكه‌ری ئه‌ڵمانی


زریپۆشی پیادهی شهڕكهری ئه‌ڵمانی پوما به هاوبهشی لهلایهن ههردوو كۆمپانیای ئهڵمانی كراوس ماڤی وێگمان Krauss-Maffei Wegmann و ڕێنمیتال Rheinmetail دروستكراوه بۆجێگرتنهوهی  زریپۆشی ماردهر  Marder1كهزیاتر لهسی ساڵه لهخزمهتدایه، لهساڵی 2009دا تاقیكرایهوه و بهسهركهوتووی لهتاقیكرنهوهكان لهناوهندی ڕاهێنانی سوپای ئهڵمانیا دهرچوو ، لهساڵی 2015دا یهكهم كۆمهڵهلهم زریپۆشه ڕادهستی سوپای ئهڵمانیا كرا ، ستافهكهی له3 كهس پێكدێت و دهتوانێت 6 سهرباز ههڵبگرێت لهدواوه، ههروهها سیستهمی ههواسازی بۆ دانراوه، درێژی ئهم زریپۆشه دهگاته7.33م و پانیهكهی 3.43م و بهرزیهكهی 3.05م.

چه‌كه‌كان

پوما تاوهرێكی ئۆتۆماتیكی بۆ دانراوه كه‌ پڕژێنهرێكی 30ملم هه‌یه‌ لهجۆری MK 30-2 كهخێرایی تهقاندنی دهگاته700 فیشهك لهخولهكێكدا و مهوداكهی دهگاتهزیاتر له3كم و ئازوقه‌كه‌ی 400فیشه‌كه‌ ، ئه‌م پڕژێنه‌ره‌ ده‌توانێت فیشهكی جۆری APFSDS-T بتهقێنێت بهخێرایی لوولهی 1385m/s و فیشهكی جۆری FAPIDS-T یش دهتهقێنێت ، ههروهها پڕشێنهرێكی ناوهندی 5.56ملم لهجۆری (MG4) و ئازوقه‌كه‌ی 2000 فیشه‌كه‌ ، لهگهڵ ئهوهشدا دهتوانرێت موشهكی spike-LR بۆ دابنرێت كهمهوداكهی دهگاته‌كم 4، ههروهها 8 دوكهڵ هاوێژی ههیه.

پاراستن

بۆدی پوما بهلهحیمكردن پێكهوهبهستراوه(زۆربهی زریپۆش و تانكه‌ نوێكان برغو بهكاردێنن) و قهڵغانی مۆدلهری لێبهستراوه، ئهم زریپۆشه سێ ئاستی جیاوازی قهڵغانی ههیه بۆ گونجان لهگهڵ فرمانه جیاوازهكان و شوێنه جیاوازهكان ، كێشی زریپۆشهكه بهپێی ئاستی قهڵغانهكهی دهگۆڕێت 29.4 تهن و 31.45تهن و 43تهن ، ئاستی یهكهم زریپۆشهكه دهپارێزێت لهفیشهكی جوڵهووزهی 14.5ملم و گولهی RPG-7، لهبههرزترین ئاستدا (ئاستی (Cبهشی پێشهوهی ئهم زریپۆشهدهتوانێت بهرگهی گولهی 120ملم و 125ملم بگرێت ، ههروهها بهرگهی 10kg تهقهمهنی جۆری TNT بگرێت و سیستهمێكی ئاگاداركرنهوهی پێشكهوتووی لهههڕهشهكان بۆ دانراوهو توانای پاراستنی ههیهلهكارتێكهرهناوهكی و بایهلۆژی و كیمیایهكان NBC، سیستهمێكی ئاگركوژێنهوهی ئۆتۆماتیكی بۆ دانراوه.

جووڵه‌

پوما بزوێنهرێكی دیزڵی بۆدانراوه لهجۆری MTU-892 كهتواناكهی دهگاته‌HP 1073 خێرایهكهی دهگاته 70km/h مهوداكهشی دهگاته 650km.

زانیاری گشتی

وڵات : ئه‌ڵمانیا
كۆمپانیای به‌رهه‌مهێن : كراوس ماڤی وێگمان Krauss-Maffei Wegmann و ڕێنمیتال Rheinmetail 
ساڵی ده‌ستپێكردنی خزمه‌ت : 2015

ژ.ستاف : 3
ژ.كه‌سه‌كان : 6

كێش : 29.4 تهن و 31.45تهن و 43تهن
درێژی : 7.33م
پانی :  3.43م
بهرزی : 3.05م

چه‌كی سه‌ره‌كی : 30ملم ، 400 فیشه‌ك
چه‌كی ناوه‌ندی :  5.56ملم ، 2000 فیشه‌ك

بزوێنه‌ر : MTU-892
توانای بزوێنه‌ر : 1088HP
خێرایی : 70km/h
مه‌ودا : 650km

Tuesday 5 April 2016

ural typhoon ئۆتۆمبێلی دژە مین و بۆسەی ڕوسی ئۆڕاڵ تایفۆن



تایفۆن-یو لەسەر داوای وەزارەتی بەرگری ڕوسیا دروستکراوە و لە ساڵی 2012 وەزارەتی بەرگری ڕوسیا گرینگی پێدانی خۆی بەم ئۆتۆمبێلە دەربڕی. تایفۆن-یو لەسەر بناغەی گەڵابە دروستکراوە ، بزوێنەرەکە لە پێشەوەیە و کابینەی ستاف لە ناوەڕاست و سەرنشینەکان لەدواوەن ، سەرنشینەکان دەوانن لە دەرگای دواوە بێنە ناو ئۆتۆمبێلەکە و بچنە دەرەوە ، ستافەکەی لە سێ کەس پێکدێت (شۆفێر ، فەرماندە ، بەکارهێنەری چەک)، لە ساڵی 2014دا دەستی بە خزمەتی سەربازی کردووە و لەلایەن کارگەی ئۆڕاڵ دروستدەکرێت.

‌پاراستن

قەڵغانەکانی ئۆتۆمبێلەکە دەپارێزن لە چەکە سوکەکان و هەروەها جامەکانیشی گولەنەبڕن ، ئەم ئۆتۆمبێلەش توانای بەرگەگرتنی 8کگ مینی هەیە و دروستکەرانیشی دەڵێن کە توانای بەرگەگرتنی مینی دژە تانکی هەیە ، توانای پاراستنی هەیە لە کارتێکەرە ناوەکی و بایۆلۆژی و کیمیایەکان.

چەکەکان

دتوانرێت ڕشاشێکی7.62ملم یان 14.5 ملم بۆ دابنرێت لەگەڵ تاوەرێکی کۆمپیتەری کە دەتوانرێت لەناو ئۆتۆمبێلەکەوە کۆنتڕۆڵ بکرێت ، هەروەها ئۆتۆمبێلەکە شوێنی تەقەکردنی لە جامەکانیدا بۆ دروستکراوە کە سەربازەکان دەتوانن لەناوەوە تەقەبکەن.

توانای جوڵە

ئۆۆمبێلی کاماز (جۆری 63055) توانای هەڵگرتنی 14 سەرنشینی هەیە و (جۆری 63059) توانای هەڵگرتنی 16 سەرنشینیی هەیە بزوێنەرێکی بەهێزی دیزڵی لە جۆری (جامز-5367) بۆ دانراوە کە تواناکەی دەگاتە 450هێزی ئەسپ و دەتوانێت بە هەموو جۆرە ڕێگاکاندا بڕوات، خێرایی ئۆتۆمبێلەکە دەگاتە 105کم/ک و دوو تەنکی سوتەمەنی هەیە کە دەتوانن 300لیتر سوتەمەنی هەڵبگرن و مەودای ئۆتۆمبیلەکەش دەگاتە 1800کم

زانیاری گشتی

وڵاتی دروستکەر : ڕوسیا
کارگەی بەرهەمهێن : ئۆڕاڵ ئۆتۆمۆتیڤ پلانت
ساڵی دەستپێکردنی خزمەت : 2014

ژ.ستاف : 3کەس
ژ.سەرنشینەکان : (جۆری 63055) توانای هەڵگرتنی 14 و (جۆری 63059) توانای هەڵگرتنی 16 سەرنشینی هەیە.

درێژی : 8.47م
پانی : 2.55م
بەرزی : 3.25م

چەکەکان : تا 14.5ملم

بزوێنەر : جامز-5367
توانای بزوێنەر : 450هێزی ئەسپ
خێرایی : 105کم/ک
مەودا : 1800کم