Home

Thursday, 11 June 2015

AT-4 چه‌كی دژه‌ تانكی سویدی


موشه‌كی AT-4 ی دژه‌ تانك له‌لایه‌ن Saab Bofors Dynamics دروست ده‌كرێـت ، چه‌كێكی سوكه‌ و هه‌ڵگرتنی ئاسانه‌ ، كه‌واته‌ پێویستی به‌ كه‌سێكی شاره‌زا نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كاری پێبكات. AT-4 یه‌ك موشه‌ك ده‌هاویژێت دوایی بۆریه‌ به‌تاڵه‌كه‌ فڕێ ده‌درێت (ناتوانرێت موشه‌كی تری تێ بكرێـت) ، AT-4 چه‌كێكی به‌هێزی باوه‌ڕپێكراوه‌ و له‌و شه‌ڕانه‌ی به‌شداری كردووه‌ ئه‌نجامی زۆرچاكی هه‌بووه‌.

په‌ره‌پێدان Development

AT-4 له‌سه‌ر بناغه‌ی چه‌كی Pansarskott M68 ی 74mm په‌ره‌ی پێدراوه‌ كه‌ له‌ساڵی 1960 له‌لایه‌ن سوپای سویده‌وه‌ وه‌ك چه‌كی سوكی دژه‌ تانك هه‌ڵبژێردراوه‌ ،AT-4 له‌لایه‌ن  (Forsvarets Fabriksverk (FFV دیزاین كراوه‌ كه‌ زیاتر له‌ 100 چه‌كی به‌تاقی كردۆته‌وه‌ تاكو سه‌ره‌تاكانی 1982 به‌ هاوكاری سوپای سوید. له‌ ساڵی 1982دا AT-4 له‌سوپای ئه‌مه‌ریكادا ده‌ست به‌كاربوو  پێشئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سوپای سویده‌وه‌ په‌سه‌ند Adopted بكرێت .
سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ ساڵی 1983دا 6 جۆر چه‌كی تاقی كرده‌وه‌ و بۆی ده‌ركه‌وت كه‌ FFV AT-4 ئه‌و داواكاریانه‌ی Requirements تێدایه‌ بۆ جێگرتنه‌وه‌ی چه‌كی M72 LAW . سوپای ئه‌مه‌ریكا AT-4 په‌سه‌ند كرد وه‌كو چه‌كێكی سوكی فره‌فرمان Multipurpose و ناوی نا M136 دوای گۆڕینی بۆری مژینی وزه‌ ( له‌ به‌شی پشته‌وه‌ی چه‌كه‌كه‌یه‌ به‌كاردێ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌ستانه‌ی كه‌ ته‌قاندنی موشه‌كه‌كه‌ دروستی ده‌كات ) و دووربینه‌كه‌ی و سه‌رشانه‌كه‌ی ، سوپای سوید جۆره‌ Version ئه‌مه‌ریكیه‌كه‌ی په‌سه‌ندكرد .
Saab Bofors زۆر سودی له‌ چه‌كی  Carl gostaf وه‌رگرت بۆ په‌ره‌پێدانی موشه‌كی AT-4 

جۆره‌كان Version

جۆره‌كانی ته‌نها له‌ موشه‌كه‌كیاندا جیاوازن

1- جۆری AT-4 HEAT 

ئه‌م جۆره‌یان دیزاینێكی تاكی هه‌یه‌ بۆ كڵاوه‌كه‌ی Warhead كه‌ ئه‌گه‌ری كوشتن  Kill probability به‌رز ده‌كاته‌وه‌ 

Caliber تیره‌ : 84mm 
كێش : 7kg
درێژی : 1m
مه‌ودا : 40m بۆ 400m
بڕینی قه‌ڵغان : 420mm


 AT4 CS AST -2

دژی  دیواری خشت  Brick ، دیواری كۆنكرێت ، و ئه‌و زریپۆشانه‌ی كه‌ قه‌ڵغانه‌كانیان كه‌مه‌ Light armored vehicles

Caliber تیره‌ : 84mm 
كێش : 6.7kg
درێژی : 1m
مه‌ودا : 20m بۆ 400m


3- AT-4 CS ER

به‌ كاردێـت بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕینی قه‌ڵغانی زیاتر 

Caliber تیره‌ : 84mm 
كێش : 9kg
درێژی : 1m
مه‌ودای كاریگه‌ر : زیاتر له‌ 400m
بڕینی قه‌ڵغان : 480mm


4- AT-4 CS HE

كڵاوێكی ته‌نگستنی هه‌یه‌

Caliber تیره‌ : 84mm 
كێش : 9kg
درێژی : 1m
مه‌ودای كاریگه‌ر : زیاتر له‌ 1000m
پاراستنی ناوچه‌Area coverی:400 مه‌تر دووجا


5- AT-4 CS HP



به‌ كاردێـت بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕینی قه‌ڵغانی زیاتر 

Caliber تیره‌ : 84mm 
كێش : 8kg
درێژی : 1m
مه‌ودای كاریگه‌ر : 20m بۆ 300m 
بڕینی قه‌ڵغان : 500mm


6- AT-4 CS RS 

Caliber تیره‌ : 84mm 
كێش : 8kg
درێژی : 1m
مه‌ودای كاریگه‌ر : 20m بۆ 300m 
بڕینی قه‌ڵغان : 350mm

Wednesday, 10 June 2015

Panzerfaust 3 موشه‌كی دژه‌ تانكی ئه‌ڵمانی



Panzerfaust 3 نه‌وه‌ی سێیه‌می چه‌كی دژه‌ تانكه‌ كه‌ له‌سه‌ر شان ده‌ته‌قێنرێـت Man-portable ، په‌ره‌پێدانی Developmenet چه‌كێكی نوێی دژه‌ تانك بۆ هێزه‌كانی پیاده‌ Infantry له‌ ده‌وروبه‌ری ساڵی 1978 ده‌ستی پێكرد له‌ ژێر ناوی كاتی Panzerfaust 60/100 (كه‌ نیشانه‌یه‌ بۆ تیره‌ی لوله‌كه‌ی Barrel و تیره‌ی كڵاوی HEAT ، به‌دوای یه‌كدا) ، له‌ ساڵی 1985 به‌رهه‌مهێنانی سنورداری ئه‌م چه‌كه‌ ده‌ستی پێكرد ، له‌ سه‌ره‌تاكانی 1990 دا به‌رهه‌مهێنانی زۆری ئه‌م چه‌كه‌ ده‌ستی پێكرد ، له‌ساڵی 1992 ئه‌م چه‌كه‌ له‌لایه‌ن سوپای ئه‌ڵمانیا Bunduswehr په‌سه‌ندكرا ، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن سوپای سویسرا و چه‌ند سوپایێكی تر ئه‌م جۆره‌ چه‌كه‌ په‌سه‌ندكرا ، Dynamit-Nobel AG كۆمپانیای سه‌ره‌كی له‌ په‌ره‌پێدانی Development ئه‌م چه‌كه‌ ، چه‌ند جۆرێكی په‌ره‌سه‌ندو Improvedی دروست كردووه‌ ، موشه‌كی Pzf 3 له‌ هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی سویسرا و كۆریای باشور به‌ مۆڵه‌ت دروست ده‌كرێت ، هه‌تاكو ساڵی 2000 زیاتر له‌ 250.000 موشه‌كی Pzf 3 له‌لایه‌ن Dynamit-noble وه‌ دروست كرابوو .


Pzf 3 چه‌ند جۆرێك مووشه‌ك به‌كارئه‌هێنێـت كه‌ له‌ كڵاوه‌كانیان Warhead دا جياوازن 

1- موشه‌كی Pzf-3 :
تیره‌كه‌ی Caliber : لوله‌كه‌ی 60mm و كڵاوه‌كه‌ی 110mm
درێژیه‌كی به‌ موشه‌كه‌كه‌وه‌ : 1230mm
كێش به‌ ئاماده‌یی :12.8kg
مه‌ودای كاریگه‌ر : 300m بۆ 400m
بڕینی قه‌ڵغان : 400mm





2- موشه‌كی Pzf 3-T600


تیره‌كه‌ی Caliber : لوله‌كه‌ی 60mm و كڵاوه‌كه‌ی 110mm
درێژیه‌كی به‌ موشه‌كه‌كه‌وه‌ : 1200mm
كێش به‌ ئاماده‌یی : 13.2kg
مه‌ودای كاریگه‌ر : 600m
بڕینی قه‌ڵغان :700mm RHA +Reactive armour





3- موشه‌كی Pzf 3-IT600


تیره‌كه‌ی Caliber : لوله‌كه‌ی 60mm و كڵاوه‌كه‌ی 110mm
درێژیه‌كی به‌ موشه‌كه‌كه‌وه‌ : 1200mm
كێش به‌ ئاماده‌یی : 14.3kg
مه‌ودای كاریگه‌ر : 600m
بڕینی قه‌ڵغان :900mm RHA +Reactive armour






4- موشه‌كی Pzf 3 -BKF

تیره‌كه‌ی Caliber : لوله‌كه‌ی 60mm و كڵاوه‌كه‌ی 110mm
درێژیه‌كی به‌ موشه‌كه‌كه‌وه‌ : 1200mm
كێش به‌ ئاماده‌یی : 12.6kg
مه‌ودای كاریگه‌ر : 600m
بڕینی قه‌ڵغان :17mm RHA يان 360mm له‌ دیواری خشت


5- Pzf 3-L بۆ ڕاهێنان به‌كاردێت

تیره‌كه‌ی Caliber :لوله‌كه‌ی 60mm و كڵاوه‌كه‌ی 90mm


دوربين

دوربینی ئاسایی دوربنێكی بیناییه‌ كه‌ كێشه‌كه‌ی 2.3kg 


Pzf 3 ده‌توانێـت دوربینێكی جۆری Dynarange به‌كاربێنێـت، كه‌ لێزه‌رێكی هه‌یه‌ بۆ دیاریكردنی مه‌ودا له‌گه‌ڵ كۆمپیته‌رێكی بالیستی به‌كاردێت بۆ زیادكردنی ئه‌گه‌ری پێكانی ئامانج ، ئه‌م سیسته‌مه‌ مه‌ودای كاریگه‌ر بۆ دوو ئه‌وه‌نده‌ زیاد ده‌كات.





RPG-32


RPG-32 موشه‌كێكی فره‌فرمانه‌ Multi-purpose له‌ نێوان ساڵانی 2005-2007 په‌ره‌ی پێدراوه‌ Development له‌لایه‌ن كۆمپانیای حكومی ڕوسی Bazalt و له‌سه‌ر داوا و ڕێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ وڵاتی ئوردن ، یه‌كه‌م كۆمه‌ڵه‌ له‌م چه‌كه‌ له‌ساڵی 2008 درا به‌ ئوردن كه‌ له‌ ڕوسيا دروست كرابوون (ئوردن ئێستا خۆی ئه‌م چه‌كه‌ له‌گه‌ڵ موشه‌كه‌كانی دروست ده‌كات له‌ كارگه‌ی JRESCO )،  وRPG-32 دژی زۆر ئامانج به‌كار ئه‌هێنرێت وه‌ك : تانكه‌ پێشكه‌وتووه‌كان ، زریپۆشی گواستنه‌وه‌ی سه‌رباز APC ،  حه‌شارگه‌كان Bunkers ...هتد) به‌هۆی به‌كارهێنانی 4 جۆر موشه‌ك ( تیره‌ی 2 موشه‌كیان 105mm و تیره‌ی 2 موشه‌كه‌كه‌ی تر 72mm ) و هه‌ڵده‌ره‌كانیان جیاوازن


بڕینی قه‌ڵغان Armour Penetration

دوو جۆری هه‌یه‌ كه‌ یه‌كێكیان گوله‌ی PG-32V ی دژه‌ تانكی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز (High Explosive Anti-Tank (HEAT كه‌ توانای بڕینی قه‌ڵغان ی ده‌گاته‌ 750mm به‌بێ به‌كارهێنانی قه‌ڵغانی كاردانه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌ ERA و 650mm به‌ به‌كارهێنانی قه‌ڵغانی كاردانه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌ ERA (به‌ به‌كارهێنانی موشه‌كی 105mm).

 ئه‌وی تریان TBG-32Vی له‌ جۆری (fuel-air explosive (FAE ئه‌م جۆره‌یان ته‌قه‌مه‌نیێكی Thermobaric كه‌ ( به‌عه‌ره‌بی پێی ده‌وترێـت "فراغي") له‌گه‌ڵ زیاد كردنی ئاسه‌واری به‌ش به‌ش كردنFragmentation بۆ ئه‌وپه‌ڕی ، دژی ئه‌و ئامانجانه‌ به‌كاردێـت كه‌ كه‌م زریپۆش كراون ،


مه‌ودا Range

مه‌ودای كاریگه‌ری Effective rangeی بشێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ده‌گاته‌ 200m (هاوێژه‌ری مووشه‌كه‌كه‌ تاكوو 200m كارایه‌) به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی كارایی مه‌وداكه‌ی ده‌گاته‌ 500m و مه‌وداكه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ(به‌ شوێوه‌یه‌كی لار) ده‌گاته‌ 700m ،هه‌روه‌ها RPG-32 دوربينێكی بینایی Otical له‌ جۆری GS-1DN به‌كاردێنێت و توانای گه‌وره‌كردنی ده‌گاته‌ x2



به‌ڵام ئه‌و RPG-32 یانه‌ی به‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ دووربینی  بینایی GS-2R به‌كاردێنێت


تواناكانی

 تيره‌ : 105mm (ده‌توانێت گوله‌ی 72mm بهاویژێت)

درێژی : (1200mm به‌ به‌كارهێنانی هه‌ڵده‌ری 105mm )و (900mm به‌ به‌كارهێنانی هه‌ڵده‌ری 72mm)

كێش : به‌ ته‌نها 3kg ( و 10kg له‌گه‌ڵ موشه‌كی 105mm) و (6kg له‌گه‌ڵ موشه‌كی 72mm)

مه‌ودا : 500m (ده‌گاته‌ 700m به‌ شێوه‌یه‌كی نا ڕاسته‌وخۆ)

بڕینی قه‌ڵغان : 650mm به‌ به‌كاهێنانی ERA و (750mm به‌ بێ به‌كارهێنانی ERA)

خێرایی موشه‌كه‌كه‌ :140m/s 


Sunday, 7 June 2015

(SPG-9 Koype (spear چه‌كی دژه‌ تانكی بێ گه‌ڕانه‌وه‌



(SPG-9 Kopye (spear چه‌كێكی دژه‌ تانكی بێ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ Recoilless Gun(له‌كاتی ته‌قاندندا ناگه‌ڕته‌وه‌ دواوه‌ ) سۆڤێتی سوكه‌ ، ستافه‌كه‌ی ئاسایی به‌ دوو سه‌رباز كاریپێده‌كرێ ، به‌ڵام ستافه‌كه‌ی له‌ چوار سه‌رباز پێكدێت (فه‌رمانده‌ ، هه‌ڵگری مه‌خزه‌ن ، پڕكه‌ره‌وه‌ (ئه‌و كه‌سه‌ گوله‌كه ده‌خاته‌ ناو چه‌كه‌كه‌وه‌)، تۆپ هاوێژ ) ، ده‌توانرێـت له‌سه‌ر پایه‌ێكی  بچوكی 2 تایه‌ دابنرێت یان له‌سه‌ر پایه‌یه‌كی سێ قاچی دابنرێت ، ئه‌م چه‌كه‌ له‌ساڵی 1962 چوه خزمه‌تی سه‌ربازی له‌ یه‌كیه‌تی سۆڤێت بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی چه‌كی B-10 بگرێته‌وه‌ كه‌ 82mm بوو له‌ ساڵی 1954وه‌ له‌خزمه‌تی سه‌ربازیدا بوو ، مه‌وداكه‌شی 400m بوو سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش چه‌كێكی قورس بوو ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ یه‌كیه‌تی سۆڤێت له‌ڕیگه‌ی ئۆفیسی دیزاین Desing Officeی  باساڵت Basalt كه‌ پێشتر ناوی GSKB-47 بوو چه‌كێكی نوێی دروستكرد .

SPG-9 Koype دیزاینێكی ساده‌ی هه‌یه‌ و پاككرنه‌وه‌Maintenance ی ئاسانه‌ ، گوله‌كانی له‌ جۆری دژه‌ تانكی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز (High Explosive Anti-Tank (HEAT  و ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز (High Explosive (HE , دووربینێكی بینایی optical ی بۆ دانراوه‌ له‌‌ جۆری PG‌O-9 توانای گه‌وره‌كردنی 4x یه‌ و بۆ ئه‌وه‌ی له‌ شه‌ودا چه‌كه‌كه‌ به‌كاربهێنرێـت ده‌بێت دووربینێكی جۆری PGN-9 بۆ دابنرێت

، مه‌ودای كاریگه‌ر Effective Range ی ده‌گاته‌ 800m دورترین مه‌وداشی ده‌گاته‌ 1300m , ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی لار هه‌ڵبدرێت ئه‌وا مه‌ودای ده‌گاته‌ 4500m ، له‌سه‌ر‌ه‌تای سوتانی پاڵنه‌ره‌كه‌دا خێرایی گوله‌كه‌ ده‌گاته‌ 700m/s دواتر خاوده‌بێته‌وه‌ بۆ 435m/s (به‌پێی گوله‌كه‌ خێراییه‌كان ده‌گۆڕین)


گوله‌ی جۆری PG-9VNT دژه‌ تانك كێشه‌كه‌ی 3.8kg و مه‌وداكه‌ی 700m توانای بڕینی قه‌ڵغان Armour penetration
ده‌گاته‌ 550mmبه‌بێ به‌كارهێنانی قه‌ڵغانی كاردانه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌ (Explosive Reactive Armour (ERAو 400mm به‌ به‌كارهێنانی ERA 

Saturday, 6 June 2015

Anoa-2 6x6 زریپۆشی ئینده‌نوسی


له‌ پێشانگای IndoDefence ی ساڵی 2014 . كۆمپانیای Pindad جۆرێكی نوێی له‌ زریپۆشی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازAnoa-2 6x6 نمایش كرد ، تاوه‌رێكی جۆری  Denel's LCT20 كه‌ به‌ ڕه‌شاشێكی 20mm چه‌كداركراوه‌ ، pindad سه‌ربه‌ حكومه‌تی ئینده‌نوسیایه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پیشه‌سازی سه‌ربازی و بازرگانی، Anoa-2 بۆ یه‌كه‌م جار له‌ساڵی 2010 بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك نمایش كرا . 


پاراستن Protection 


قه‌ڵغانه‌كه‌ی به‌ له‌حیم Weld پێكه‌وه‌ به‌ستراون ، زریپۆشه‌كه‌ له‌ فیشه‌كی 7.62x51mm و پارچه‌ی تۆپ ده‌پارێزێـت (ئاستی 3 ستانداردی ناتۆ) 


جوڵه‌ Mobility 

زریپۆشه‌كه‌ توانای هه‌ڵگرتنی 11 سه‌ربازی هه‌یه‌ + ستافه‌كه‌ی كه‌ له‌ 3 كه‌س پێكهاتووه‌ (فه‌رمانده‌ ، شۆفێر ، به‌كارهینی چه‌ك Gunner) ، زریپۆشه‌كه‌ بزوێنه‌رێكی دیزڵی  Renault MIDR 062045 ی 6بستۆنی بۆ داندراوه‌ تواناكه‌ی 450h/p ه‌ ، و به‌رزترین خێرایی ده‌گاته‌ 90km/h و دوورترين مه‌ودای ده‌گاته‌ 600km

چه‌كه‌كان Wapons 


زریپۆشه‌كه‌ تاوه‌رێكی Turret باشوری ئه‌فه‌ریقی جۆری LCT20 بۆ داندراوه‌ كه‌ كۆمپانیای Denel دروستی ده‌كات ، چه‌كی سه‌ره‌كی تاوه‌ره‌كه‌ ڕه‌شاێكی 20mm یه‌ و ڕه‌شاێكی ناوه‌ندی coaxial تیره‌كه‌ی 7.62mm كه‌ له‌لای چه‌پی ڕه‌شاشه‌ 20mm یه‌كه‌وه‌یه‌ ، و هه‌روه‌ها ڕه‌شاشێكی تری 7.62mm له‌سه‌ر تاوه‌ره‌كه‌ چه‌سپێنراوه‌ بۆ زیادكردنی خۆپاراستنی زریپۆشه‌كه‌ .
له‌ ساڵی 2011دا Denel توانای تاوه‌ری LCT20 بۆ شه‌ڕ له‌ ڕۆژ و شه‌ودا زیادكرد ، به‌ زیادكردنی دوربینێكی ئه‌لیكترۆ-بینایی  Electro-Optical بۆ فه‌رمانده‌ و به‌كارهێنه‌ری چه‌كه‌كه‌ .به‌كارهێنه‌ری چه‌كه‌كه‌ لێزه‌ری بۆ دیاریكردنی مه‌ودا هه‌یه‌ ، كامێرایه‌كی گه‌رمی Thermal و كامێرایه‌كی ئه‌لیكترۆنی ڕۆژی (له‌ ڕۆژدا كارده‌كات) كه‌ توانای گه‌وره‌ كردنی هه‌یه‌ ، ئه‌مانه‌ هموویان له‌ شاشه‌ی نیشاندانی چه‌كه‌كه‌ دیاری ده‌كرێن 

First win ئتۆمبێلی تایله‌ندی


ئۆتۆمبێلێكی تایله‌ندیه‌ كۆمپانیای Chaisari دروستی ده‌كات ، ئه‌م كۆمپانیایه‌ به‌ په‌ره‌پێدانی Development زریپۆش و سه‌یاره‌ی سه‌ربازی به‌ناوبانگه‌، به‌ڵام له‌ساڵی 2009دا یه‌كه‌م دیزاینی خۆی بۆ ئۆتۆمبێلێك راگه‌یاند به‌ناوی First win، دیزاینكردنی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ له‌دوای ده‌ستپێكردنی بزوتنه‌وه‌ی چه‌كداری له‌ باشوری تایله‌ند بوو كه‌ به‌هۆی چاندنی داره‌وه‌ هامڤی ناتوانێت له‌و شوێنه‌دا به‌ئاسانی هاتوچۆ بكات.

له‌ ساڵی 2014 بۆ یه‌كه‌م جار له‌پێشانگای نێوده‌وڵةتی بۆ به‌رگری و ئاسایش له‌ پاریس نمایش كرا.


ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ چه‌ند جۆرێكی هه‌یه‌ كه‌ له‌ڕووی پاراستن Protection و توانای جوله‌یانه‌وه‌ Mobility جیاوازن , ده‌توانرێت بۆ زۆر مه‌به‌ست به‌كاربهێنرێـت وه‌ك: ئه‌مبۆڵانس ، ناوه‌ندی سه‌ركردایه‌تی كردن Command post، چاودێریكردنReconnaissance، ئۆتۆمبێلی پیاده‌ی شه‌ڕكه‌ر (Infantry Fighting Vehicle (IFV ، ئۆتۆمبێلی پۆلیس.


توانای جوڵه‌ Mobility

بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه‌ توانای 300h/p و ده‌توارێت له‌ڕیگه‌ی ئاسمان و وشكانی و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه‌ بگوازرێته‌وه‌ 
توانای هه‌ڵگرتنی 11كه‌سی هه‌یه‌ + شۆفێر

جه‌كه‌كان Wapons


ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌توانرێت چه‌كێكی 7.62mm يان 12.7mm بۆ دابنرێت یاخود دانانی نارنجۆك هاوێژێكی 40mm
ده‌توانرێـت سیستمی كۆنتڕۆڵكردنی جه‌ك له‌ناوه‌وه‌ بۆ دابنرێت (چه‌كه‌كه‌ له‌ناو ئۆتۆمبێله‌وه‌ ته‌قه‌ی پێده‌كرێت).
ڵه‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش دا ئۆتۆمبێله‌كه‌ 5 شوێنی له‌ هه‌ردوو لا و 3 شوێنی له‌ دواوه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان له‌ناو ئۆتۆمبێه‌كه‌وه‌ به‌ چه‌كی خۆیان ته‌قه‌ بكه‌ن ( به‌پێی جۆره‌كه‌ی ژماره‌ی شوێنه‌كان ده‌گۆرێت) 


پاراستن Protection

قه‌ڵغانه‌كه‌ی توانای پاراستنی هه‌یه‌ له‌ فیشه‌كی  7.62x39 جۆری ته‌قینه‌وه‌ (ئاستی 2 به‌پێی ستانداردی ناتۆ) وه‌ ئه‌توارێت قه‌ڵغانه‌كه‌ی به‌هێز بكرێت بۆ پاراستن له 7.62x51 جۆری قه‌ڵغان بڕ (ئاستی 3 به‌پێی ستاندادی ناتۆ) ،  بنه‌كه‌ی له‌سه‌ر شێوه‌ی -V- دروست كراوه‌  توانای پاراستنی دژی مین زۆره‌ و ده‌گاته‌ 8kg له‌ژێر بۆدیه‌كه‌وه‌ و 10kg له‌ژێر تایه‌كانه‌وه‌ (ئاستی 3 به‌پێی ستانداردی ناتۆ)

جۆره‌كانی 

First win E

ئه‌م جۆره‌یان تۆزێك بچوكتره‌ و توانای بزوێنه‌ره‌كه‌ی ده‌گاته‌ 250h/p  زیاتر بۆ چاودێریكردن به‌كاردێـت 

توانای پاراستنی دژی مین ده‌گاته‌ 6kg (ئاستی 2 به‌پێی ستانداردی ناتۆ)

----------------------------------------------------------------------

First win-L

بۆ هێزه‌كانی ئاسایش به‌كاردێـت و توانای بزوێنه‌ره‌كه‌ی ده‌گاته‌ 200kg 

توانای پاراستنی بۆ مین كه‌مه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و شوێنانه‌ كارده‌كات كه‌ مه‌ترسی مینی له‌سه‌ر نیه‌ ده‌توانێـت به‌رگه‌ی ڕومانه‌ بگرێت (ئاستی 1 به‌پێی ستاندارتی ناتۆ)


TOW2 موشه‌كی دژه‌ تانكی به‌ وایه‌ر ئاراسته‌كراو


موشه‌كی دژه‌ تانكی قورس به‌وایه‌ر ئاراسته‌كراو BGM-71 TOW له‌لایه‌ن كۆمپانیای ڕایسۆن به‌رهه‌مده‌هێنرێت ، ئه‌م موشه‌كه‌ به‌كارده‌هێنرێت له‌ دژی قه‌ڵغان Armour و  دژی شوێنه‌ پته‌وكراوه‌كان Fortifications  و حه‌شارگه‌كان Bunker و دژی دابه‌زاندنی وشكاوه‌كی Aphibious landing ، ئه‌م موشه‌كه‌ له‌ خزمه‌تی سه‌ربازیدایه‌ له‌ 40 وڵاتدا و له‌سه‌ر 15.000 پایه‌ی زه‌مینی و زریپۆش‌ و هه‌لیكۆ‌پته‌ر دا له‌ هموو جیهاندا.

په‌ره‌پێدانی Development موشه‌كه‌كه‌

سیسته‌مه‌ی موشه‌كی TOW له‌ ساڵی 1970وه‌ له‌ خزمه‌تی سه‌ربازیدایه‌ ، كه‌ زیاتر له‌ 650.000 موشه‌ك دروست كراوه‌ ، ئه‌و جۆرانه‌ی ئێستا دروست ده‌كرێن بریتین له‌ : (TOW 2A (BGM-71E كه‌ له‌ساڵی 1987وه‌ ده‌ست به‌دروست كردنی كراوه‌ و زیاتر له‌ 118.000 لێ دراوه‌ به‌و وڵاتانه‌ی داوایان كردووه‌ ، (TOW 2B (BGM-71F له‌ ساڵی 1991 ده‌ست به‌دروست كردنی كراوه‌ و زیاتر له‌ 40.000 دانه‌ی لێ دراوه‌ به‌و وڵاتانه‌ی داوایان كردووه‌، جۆره‌كانی تر TOW 2A ، TOW 2B Aero و (TOW 2A (BGM-71H (ئه‌م جۆره‌ دژه‌ حه‌شارگه‌یه‌) .

گرێبه‌ستی Contract به‌رهه‌م هێنانی جۆرێكی نوێی TOW 2B Aero كه‌مه‌وداكه‌ی زیاتر كراوه‌ له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مه‌ریكاوه‌ له‌ ساڵی 2004 كراوه‌ ، له‌ ساڵی 2006 موشه‌كه‌كان دران به‌ سوپای ئه‌مه‌ریكا ، سوپای ئه‌مه‌ریكا ڕێكه‌وتنێكی تری كرد له‌ ساڵی 2004 بۆ زیاتر له‌ 2.700 موشه‌ك له‌ جۆره‌كانی TOW 2B و TOW 2B Aero له‌گه‌ڵ ڕاهێنان كردندا ، TOW 2B Aero به‌ (سیستمی دیاریكردنی ئامانجی گه‌شه‌پێدراو) (ITAS (improved target acquisition system  دیاریكرا وه‌كو نه‌وه‌ی نوێی سیسته‌می چه‌كی دژه‌ تانكی (AAWS-H (anti-armour weapon system-heavy 

موشه‌كی TOW له‌ جه‌نگی ئازادكرنی عێراق به‌كارهێنرا و له‌م جه‌نگه‌دا بۆ یه‌كه‌م جار موشه‌كی TOW 2B له‌ شه‌ڕی ڕاستیدا به‌كارهێنرا




 موشه‌كی زه‌مینی و موشه‌كی ئاسمانی

موشه‌كه‌كه‌ ده‌توارێت له‌ زه‌ویه‌وه‌ بته‌قێنرێـت به‌ به‌كارهێنانی پایه‌یه‌كی سێ قاچی

یاخود به‌ چه‌سپاندنی هاوێژه‌رێكی 1 لووله‌یی له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی وه‌ك (هامڤی)

 یان به‌كارهێنانی له‌سه‌ر زریپۆشی سه‌ربازی به‌ چه‌سپاندنی هاوێژه‌رێیكی 2 لوله‌یی یان 4 لووله‌یی وه‌ك برادلی و سترایكر

جۆری ئاسمانی TOW له‌ خزمه‌تی سه‌ربازیدایه‌ له‌ 13 وڵاتدا و زیاتر له‌ 2.100 یه‌كه‌ دراوه‌ به‌و وڵاتانه‌ی داوایان كردووه ، له‌و هه‌لیكۆپته‌رانه‌ی موشه‌كی تاو به‌كاردێنن وه‌ك: Lynx , AgustaWestland A129, Bell Textron 206L , UH-1 Huey

TOW ی دژه‌ قه‌ڵغان Armour

موشه‌كه‌كه‌ به‌ دووربینی بینایی Sight ئاراسته‌ ده‌كرێت ، سه‌ربازه‌كه‌ دووربینه‌كه‌ ده‌خاته‌ سه‌ر ئامانجه‌كه‌ و موشه‌كه‌كه‌ ده‌ته‌قێنێت ، تاپێكانی ئامانجه‌كه‌ دووربینه‌كه‌ له‌سه‌ر ئامانجه‌كه‌ لانابات و شه‌پۆله‌كانی ئاراسته‌كردن به‌هۆی دوو وایه‌ره‌وه‌Wire-Guided له‌ دووربینه‌كه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ موشه‌كه‌كه‌ ، بزوێنه‌ری موشه‌كه‌كه‌ له‌ ناوه‌راستدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی سوتاندا قورسایی نه‌كه‌وێته‌ شوێنه‌كانی تر .


مۆدێلی TOW 2A دژه‌ تانك

به‌كاردێت دژی ئه‌و زریپۆش یان ئه‌و تانكانه‌ی كه‌ قه‌ڵغانی كاردانه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی (Explosive Reactive Armour (ERA (ئه‌م جۆره‌ قه‌ڵغانه‌ ته‌قه‌مه‌نیان له‌ناوه‌وه‌ تێدایه‌ كاتێك موشه‌كێك به‌ر ئه‌م جۆره‌ قه‌ڵغانه‌ ده‌كه‌وێـت ئه‌وه‌ ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیه‌ی ناو قه‌ڵغانه‌كه‌ به‌ئاراستیی پێچه‌وانه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی موشه‌كه‌كه‌ ده‌ته‌قێته‌وه‌ و وزه‌ی موشه‌كه‌كه‌ به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م ده‌كات ) بۆ داندراوه‌ ، ئه‌م مۆدێله‌ كڵاوێكی بچوكی پێوه‌یه‌ كه‌ قه‌ڵغانی كاردانه‌وه‌ی ته‌قینه‌ه‌ ده‌ته‌قێنێته‌وه‌ و پاشان كڵاوی سه‌ره‌كی موشه‌كه‌كه‌ ده‌ته‌قێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ هۆی تێكشكاندنی زریپۆش یان تانكه‌كه‌


مۆدێلی TOW 2A دژی شوێنه‌ پته‌وكراوه‌كان

ئه‌م مۆدێله‌ به‌كاردێـت دژی شوێنه‌ پته‌وه‌كان Fortifications و حه‌شارگه‌كان Bunker و هه‌یكه‌له‌ شارستانیه‌كان urban structures ، مه‌وداكه‌ی ده‌گاته‌ 3.750m ، وا بڕیاره‌ كه‌ زریپۆشه‌كانی دژه‌تانكی سترایكه‌ر به‌م موشه‌كانه‌ چه‌كدار بكرێن




TOW 2B دژه‌ تانك


به‌ پێچه‌وانه‌ی مۆدێله‌كانی تر ئه‌م مۆدێله‌یان له‌سه‌ره‌وه‌ به‌ره‌و ئامانجه‌كه‌ ده‌روات top attack ، له‌ مۆدێله‌كانی تردا موشه‌كه‌كه‌ ڕاسته‌وانه‌ به‌ره‌و ئاراسته‌كه‌ ده‌رۆیشت ، ئامێری هه‌ستكردنی ئامانج target sensor له‌لایه‌ن تالیس Thales دروست كراوه‌ ، كه‌ ئامێرێكی دیاریكردنی مه‌ودای به‌لێزه‌ر و هه‌ستپێكه‌رێكی موگناتیزی تێدایه‌ له‌گه‌ڵ كڵاوی نوئ كه‌ له‌لایه‌ن ئایرۆجێـت Aerojet دروست ده‌كرێت ، ئه‌م مۆدێله‌ له‌ مۆدێلی TOW 2A ده‌چێت به‌لام به‌بئ كڵاوی درێژكراو





TOW 2B Aero دژه‌ تانك


ئه‌م مۆدێله‌ مه‌وداكه‌ی زیادكراوه‌ بۆ 4.5km و له‌ TOW 2A كه‌ مه‌وداكه‌ی ده‌گاته‌ 3.75km زوتر ده‌گاته‌ ئامانجه‌كی ، له‌ TOW 2B وایه‌رێكی درێژتری هه‌یه‌ به‌و پێیه‌ی كه‌ مه‌وداكه‌ی زیاتره‌ ، ئارۆدینامیكیه‌تێكی نوێی هه‌یه‌ بۆ پارێزگاری كردنی له‌ هاوسه‌نگی


TOW 2B RF دژه‌ تانك

په‌ره‌ پێدانێكی تری TOW 2B Aero یه‌ ، به‌ رادیۆ wireless كارده‌كات ، له‌یه‌ك ڕێدا جیاوازه‌ ، فریكوێنسێكی شه‌به‌حی به‌كارده‌هێنێت كه‌ له‌گه‌ڵ وایه‌ره‌كه‌دا دابه‌ش ده‌كرێت و مه‌ودای 4.5km ده‌داتێ ،ئه‌م مۆدێله‌ له‌گه‌ل هاوێژه‌ره‌كانی ئێستا وه‌ك یه‌كن

جیاوازی نێوان TOW 2B AERO + TOW 2B RF




TAS improved target acquisition system

له‌ ساڵی 1999 دا كۆمپانیای رایسۆن گرێبه‌ستێكی وه‌رگرت له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مه‌ریكاوه‌ بۆ دروست كردنی TOWی په‌ره‌پێدراو به‌ (سیستمی دیاریكردنی ئامانجی گه‌شه‌پێدراو) ( improved target acquisition system (ITAS بۆ هاوێژه‌ری زه‌مینی و هاوێژه‌ری سه‌ر ئؤتؤمبێل ، كه‌ ئامێرێكی بینینی گه‌رمی پێوه‌یه‌ ، له‌گه‌ل لێزه‌رێكی دیاریكردنی مه‌ودا
له‌ ساڵی 1999 بۆ 2003 سوپای ئه‌مه‌ریكا 709 سیستمی ITAS ی وه‌رگرت ، له‌ ساڵی 2005 ڕیكوتن كرا بۆ دووباره‌ دروست كردنی ئه‌م جؤره‌ هاوێژه‌ره‌ ، ئه‌م جۆره‌ له‌ ئۆپراسیۆنی ئازادی عێراقدا و ئۆپراسیۆی ئازادی هه‌تاهه‌تایی له‌ ئه‌فغانستان به‌كارهات ،
ئه‌م جۆره‌ به‌ كه‌نه‌دا فرۆشرا بۆ به‌كارهێنانی له‌سه‌ر زریپۆشی Lav III



TOW FF fire-and-forget missile

له‌ ساڵی 2000 سوپای ئه‌مه‌ریكا گرێبه‌ستێكی دا به‌ ڕایسۆن بۆ دروستكردنی جۆری بته‌قێنه و له‌بیركه‌ Fire and forget
هه‌رچۆنێك بیت سوپای ئه‌مه‌ریكا ئه‌م ڕیكه‌وتنه‌ی له‌ ساڵی 2002 هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌



Elevated TOW دژه‌ تانك

ئه‌م سیسته‌مه‌ له‌سه‌ر زریپۆشی M113 ی دانیماركی به‌كارده‌هێنرێـت له‌ 4 لووله‌ پێك دێـت ، له‌ ساڵی 1999 دا تاقی كرایه‌وه‌ له‌لایه‌ن سوپای دانیماركه‌وه‌ و سه‌ركه‌توبوو