Home

Saturday, 6 June 2015

First win ئتۆمبێلی تایله‌ندی


ئۆتۆمبێلێكی تایله‌ندیه‌ كۆمپانیای Chaisari دروستی ده‌كات ، ئه‌م كۆمپانیایه‌ به‌ په‌ره‌پێدانی Development زریپۆش و سه‌یاره‌ی سه‌ربازی به‌ناوبانگه‌، به‌ڵام له‌ساڵی 2009دا یه‌كه‌م دیزاینی خۆی بۆ ئۆتۆمبێلێك راگه‌یاند به‌ناوی First win، دیزاینكردنی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ له‌دوای ده‌ستپێكردنی بزوتنه‌وه‌ی چه‌كداری له‌ باشوری تایله‌ند بوو كه‌ به‌هۆی چاندنی داره‌وه‌ هامڤی ناتوانێت له‌و شوێنه‌دا به‌ئاسانی هاتوچۆ بكات.

له‌ ساڵی 2014 بۆ یه‌كه‌م جار له‌پێشانگای نێوده‌وڵةتی بۆ به‌رگری و ئاسایش له‌ پاریس نمایش كرا.


ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ چه‌ند جۆرێكی هه‌یه‌ كه‌ له‌ڕووی پاراستن Protection و توانای جوله‌یانه‌وه‌ Mobility جیاوازن , ده‌توانرێت بۆ زۆر مه‌به‌ست به‌كاربهێنرێـت وه‌ك: ئه‌مبۆڵانس ، ناوه‌ندی سه‌ركردایه‌تی كردن Command post، چاودێریكردنReconnaissance، ئۆتۆمبێلی پیاده‌ی شه‌ڕكه‌ر (Infantry Fighting Vehicle (IFV ، ئۆتۆمبێلی پۆلیس.


توانای جوڵه‌ Mobility

بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه‌ توانای 300h/p و ده‌توارێت له‌ڕیگه‌ی ئاسمان و وشكانی و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه‌ بگوازرێته‌وه‌ 
توانای هه‌ڵگرتنی 11كه‌سی هه‌یه‌ + شۆفێر

جه‌كه‌كان Wapons


ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌توانرێت چه‌كێكی 7.62mm يان 12.7mm بۆ دابنرێت یاخود دانانی نارنجۆك هاوێژێكی 40mm
ده‌توانرێـت سیستمی كۆنتڕۆڵكردنی جه‌ك له‌ناوه‌وه‌ بۆ دابنرێت (چه‌كه‌كه‌ له‌ناو ئۆتۆمبێله‌وه‌ ته‌قه‌ی پێده‌كرێت).
ڵه‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش دا ئۆتۆمبێله‌كه‌ 5 شوێنی له‌ هه‌ردوو لا و 3 شوێنی له‌ دواوه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان له‌ناو ئۆتۆمبێه‌كه‌وه‌ به‌ چه‌كی خۆیان ته‌قه‌ بكه‌ن ( به‌پێی جۆره‌كه‌ی ژماره‌ی شوێنه‌كان ده‌گۆرێت) 


پاراستن Protection

قه‌ڵغانه‌كه‌ی توانای پاراستنی هه‌یه‌ له‌ فیشه‌كی  7.62x39 جۆری ته‌قینه‌وه‌ (ئاستی 2 به‌پێی ستانداردی ناتۆ) وه‌ ئه‌توارێت قه‌ڵغانه‌كه‌ی به‌هێز بكرێت بۆ پاراستن له 7.62x51 جۆری قه‌ڵغان بڕ (ئاستی 3 به‌پێی ستاندادی ناتۆ) ،  بنه‌كه‌ی له‌سه‌ر شێوه‌ی -V- دروست كراوه‌  توانای پاراستنی دژی مین زۆره‌ و ده‌گاته‌ 8kg له‌ژێر بۆدیه‌كه‌وه‌ و 10kg له‌ژێر تایه‌كانه‌وه‌ (ئاستی 3 به‌پێی ستانداردی ناتۆ)

جۆره‌كانی 

First win E

ئه‌م جۆره‌یان تۆزێك بچوكتره‌ و توانای بزوێنه‌ره‌كه‌ی ده‌گاته‌ 250h/p  زیاتر بۆ چاودێریكردن به‌كاردێـت 

توانای پاراستنی دژی مین ده‌گاته‌ 6kg (ئاستی 2 به‌پێی ستانداردی ناتۆ)

----------------------------------------------------------------------

First win-L

بۆ هێزه‌كانی ئاسایش به‌كاردێـت و توانای بزوێنه‌ره‌كه‌ی ده‌گاته‌ 200kg 

توانای پاراستنی بۆ مین كه‌مه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و شوێنانه‌ كارده‌كات كه‌ مه‌ترسی مینی له‌سه‌ر نیه‌ ده‌توانێـت به‌رگه‌ی ڕومانه‌ بگرێت (ئاستی 1 به‌پێی ستاندارتی ناتۆ)


No comments:

Post a Comment