موشه‌كی دژه تانكی قورس به‌وایه‌ر ئاراسته‌كراو BGM-71 TOW له‌لایه‌ن كۆمپانیای ڕایسۆن به‌رهه‌مده‌هێنرێت ، ئه‌م موشه‌كه به‌كارده‌هێنرێت له دژی قه‌ڵغان Armour و دژی شوێنه پته‌وكراوه‌كان Fortifications و حه‌شارگه‌كان Bunker و دژی دابه‌زاندنی وشكاوه‌كی Aphibious landing ، ئه‌م موشه‌كه له خزمه‌تی سه‌ربازیدایه له 40 وڵات‌دا و له‌سه‌ر 15.000 پایه‌ی زه‌مینی و زریپۆش و هه‌لیكۆ‌پته‌ر دا له هموو جیهاندا.
په‌ره‌پێدانی Development موشه‌كه‌كه
سیسته‌مه‌ی موشه‌كی TOW له ساڵی 1970وه له خزمه‌تی سه‌ربازیدایه ، كه زیاتر له 650.000 موشه‌ك دروست كراوه ، ئه‌و جۆرانه‌ی ئێستا دروست ده‌كرێن بریتین له : (TOW 2A (BGM-71E كه له‌ساڵی 1987وه ده‌ست به‌دروست كردنی كراوه و زیاتر له 118.000 لێ دراوه به‌و وڵاتانه‌ی داوایان كردووه ، (TOW 2B (BGM-71F له ساڵی 1991 ده‌ست به‌دروست كردنی كراوه و زیاتر له 40.000 دانه‌ی لێ دراوه به‌و وڵاتانه‌ی داوایان كردووه، جۆره‌كانی تر TOW 2A ، TOW 2B Aero و (TOW 2A (BGM-71H (ئه‌م جۆره دژه حه‌شارگه‌یه) .
گرێبه‌ستی Contract به‌رهه‌م هێنانی جۆرێكی نوێی TOW 2B Aero كه‌مه‌وداكه‌ی زیاتر كراوه له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مه‌ریكاوه له ساڵی 2004 كراوه ، له ساڵی 2006 موشه‌كه‌كان دران به سوپای ئه‌مه‌ریكا ، سوپای ئه‌مه‌ریكا ڕێكه‌وتنێكی تری كرد له ساڵی 2004 بۆ زیاتر له 2.700 موشه‌ك له جۆره‌كانی TOW 2B و TOW 2B Aero له‌گه‌ڵ ڕاهێنان كردن‌دا ، TOW 2B Aero به (سیستمی دیاریكردنی ئامانجی گه‌شه‌پێدراو) (ITAS (improved target acquisition system دیاریكرا وه‌كو نه‌وه‌ی نوێی سیسته‌می چه‌كی دژه تانكی (AAWS-H (anti-armour weapon system-heavy
موشه‌كی TOW له جه‌نگی ئازادكرنی عێراق به‌كارهێنرا و له‌م جه‌نگه‌دا بۆ یه‌كه‌م جار موشه‌كی TOW 2B له شه‌ڕی ڕاستیدا به‌كارهێنرا
موشه‌كی TOW له جه‌نگی ئازادكرنی عێراق به‌كارهێنرا و له‌م جه‌نگه‌دا بۆ یه‌كه‌م جار موشه‌كی TOW 2B له شه‌ڕی ڕاستیدا به‌كارهێنرا
موشه‌كی زه‌مینی و موشه‌كی ئاسمانی
موشه‌كه‌كه ده‌توارێت له زه‌ویه‌وه بته‌قێنرێـت به به‌كارهێنانی پایه‌یه‌كی سێ قاچی
یاخود به چه‌سپاندنی هاوێژه‌رێكی 1 لووله‌یی له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی وه‌ك (هامڤی)
یان به‌كارهێنانی له‌سه‌ر زریپۆشی سه‌ربازی به چه‌سپاندنی هاوێژه‌رێیكی 2 لوله‌یی یان 4 لووله‌یی وه‌ك برادلی و سترایكر
جۆری ئاسمانی TOW له خزمه‌تی سه‌ربازیدایه له 13 وڵات‌دا و زیاتر له 2.100 یه‌كه دراوه به‌و وڵاتانه‌ی داوایان كردووه ، له‌و هه‌لیكۆپته‌رانه‌ی موشه‌كی تاو به‌كاردێنن وه‌ك: Lynx , AgustaWestland A129, Bell Textron 206L , UH-1 Huey
TOW ی دژه قه‌ڵغان Armour
موشه‌كه‌كه به دووربینی بینایی Sight ئاراسته ده‌كرێت ، سه‌ربازه‌كه دووربینه‌كه ده‌خاته سه‌ر ئامانجه‌كه و موشه‌كه‌كه ده‌ته‌قێنێت ، تاپێكانی ئامانجه‌كه دووربینه‌كه له‌سه‌ر ئامانجه‌كه لانابات و شه‌پۆله‌كانی ئاراسته‌كردن به‌هۆی دوو وایه‌ره‌وهWire-Guided له دووربینه‌كه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ موشه‌كه‌كه ، بزوێنه‌ری موشه‌كه‌كه له ناوه‌راستدایه بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی سوتاندا قورسایی نه‌كه‌وێته شوێنه‌كانی تر .
مۆدێلی TOW 2A دژه تانك
به‌كاردێت دژی ئه‌و زریپۆش یان ئه‌و تانكانه‌ی كه قه‌ڵغانی كاردانه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی (Explosive Reactive Armour (ERA (ئه‌م جۆره قه‌ڵغانه ته‌قه‌مه‌نیان له‌ناوه‌وه تێدایه كاتێك موشه‌كێك به‌ر ئه‌م جۆره قه‌ڵغانه ده‌كه‌وێـت ئه‌وه ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیه‌ی ناو قه‌ڵغانه‌كه به‌ئاراستیی پێچه‌وانه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی موشه‌كه‌كه ده‌ته‌قێته‌وه و وزه‌ی موشه‌كه‌كه به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م ده‌كات ) بۆ داندراوه ، ئه‌م مۆدێله كڵاوێكی بچوكی پێوه‌یه كه قه‌ڵغانی كاردانه‌وه‌ی ته‌قینه‌ه ده‌ته‌قێنێته‌وه و پاشان كڵاوی سه‌ره‌كی موشه‌كه‌كه ده‌ته‌قێته‌وه و ده‌بێته هۆی تێكشكاندنی زریپۆش یان تانكه‌كه
مۆدێلی TOW 2A دژی شوێنه پته‌وكراوه‌كان
ئه‌م مۆدێله به‌كاردێـت دژی شوێنه پته‌وه‌كان Fortifications و حه‌شارگه‌كان Bunker و هه‌یكه‌له شارستانیه‌كان urban structures ، مه‌وداكه‌ی ده‌گاته 3.750m ، وا بڕیاره كه زریپۆشه‌كانی دژه‌تانكی سترایكه‌ر به‌م موشه‌كانه چه‌كدار بكرێن
TOW 2B دژه تانك
به پێچه‌وانه‌ی مۆدێله‌كانی تر ئه‌م مۆدێله‌یان له‌سه‌ره‌وه به‌ره‌و ئامانجه‌كه ده‌روات top attack ، له مۆدێله‌كانی تردا موشه‌كه‌كه ڕاسته‌وانه به‌ره‌و ئاراسته‌كه ده‌رۆیشت ، ئامێری هه‌ستكردنی ئامانج target sensor له‌لایه‌ن تالیس Thales دروست كراوه ، كه ئامێرێكی دیاریكردنی مه‌ودای به‌لێزه‌ر و هه‌ستپێكه‌رێكی موگناتیزی تێدایه له‌گه‌ڵ كڵاوی نوئ كه له‌لایه‌ن ئایرۆجێـت Aerojet دروست ده‌كرێت ، ئه‌م مۆدێله له مۆدێلی TOW 2A ده‌چێت به‌لام به‌بئ كڵاوی درێژكراو
ئه‌م مۆدێله مه‌وداكه‌ی زیادكراوه بۆ 4.5km و له TOW 2A كه مه‌وداكه‌ی ده‌گاته 3.75km زوتر ده‌گاته ئامانجه‌كی ، له TOW 2B وایه‌رێكی درێژتری هه‌یه به‌و پێیه‌ی كه مه‌وداكه‌ی زیاتره ، ئارۆدینامیكیه‌تێكی نوێی هه‌یه بۆ پارێزگاری كردنی له هاوسه‌نگی
TOW 2B RF دژه تانك
په‌ره پێدانێكی تری TOW 2B Aero یه ، به رادیۆ wireless كارده‌كات ، له‌یه‌ك ڕێدا جیاوازه ، فریكوێنسێكی شه‌به‌حی به‌كارده‌هێنێت كه له‌گه‌ڵ وایه‌ره‌كه‌دا دابه‌ش ده‌كرێت و مه‌ودای 4.5km ده‌داتێ ،ئه‌م مۆدێله له‌گه‌ل هاوێژه‌ره‌كانی ئێستا وه‌ك یهكنجیاوازی نێوان TOW 2B AERO + TOW 2B RF
TAS improved target acquisition system
له ساڵی 1999 دا كۆمپانیای رایسۆن گرێبه‌ستێكی وه‌رگرت له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مه‌ریكاوه بۆ دروست كردنی TOWی په‌ره‌پێدراو به (سیستمی دیاریكردنی ئامانجی گه‌شه‌پێدراو) ( improved target acquisition system (ITAS بۆ هاوێژه‌ری زه‌مینی و هاوێژه‌ری سه‌ر ئؤتؤمبێل ، كه ئامێرێكی بینینی گه‌رمی پێوه‌یه ، له‌گه‌ل لێزه‌رێكی دیاریكردنی مهوداله ساڵی 1999 بۆ 2003 سوپای ئه‌مه‌ریكا 709 سیستمی ITAS ی وه‌رگرت ، له ساڵی 2005 ڕیكوتن كرا بۆ دووباره دروست كردنی ئه‌م جؤره هاوێژه‌ره ، ئه‌م جۆره له ئۆپراسیۆنی ئازادی عێراقدا و ئۆپراسیۆی ئازادی هه‌تاهه‌تایی له ئه‌فغانستان به‌كارهات ،
ئه‌م جۆره به كه‌نه‌دا فرۆشرا بۆ به‌كارهێنانی له‌سه‌ر زریپۆشی Lav III
TOW FF fire-and-forget missile
له ساڵی 2000 سوپای ئه‌مه‌ریكا گرێبه‌ستێكی دا به ڕایسۆن بۆ دروستكردنی جۆری بته‌قێنه و له‌بیركه Fire and forgetهه‌رچۆنێك بیت سوپای ئه‌مه‌ریكا ئه‌م ڕیكه‌وتنه‌ی له ساڵی 2002 هه‌ڵوه‌شانده‌وه
No comments:
Post a Comment