Panzerfaust 3 نه‌وه‌ی سێیه‌می چه‌كی دژه تانكه كه له‌سه‌ر شان دهتهقێنرێـت Man-portable ، په‌ره‌پێدانی Developmenet چه‌كێكی نوێی دژه تانك بۆ هێزه‌كانی پیاده Infantry له ده‌وروبه‌ری ساڵی 1978 ده‌ستی پێكرد له ژێر ناوی كاتی Panzerfaust 60/100 (كه نیشانه‌یه بۆ تیره‌ی لوله‌كه‌ی Barrel و تیره‌ی كڵاوی HEAT ، به‌دوای یه‌كدا) ، له ساڵی 1985 به‌رهه‌مهێنانی سنورداری ئه‌م چه‌كه ده‌ستی پێكرد ، له سه‌ره‌تاكانی 1990 دا به‌رهه‌مهێنانی زۆری ئه‌م چه‌كه ده‌ستی پێكرد ، له‌ساڵی 1992 ئه‌م چه‌كه له‌لایه‌ن سوپای ئه‌ڵمانیا Bunduswehr په‌سه‌ندكرا ، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن سوپای سویسرا و چه‌ند سوپایێكی تر ئه‌م جۆره چه‌كه په‌سه‌ندكرا ، Dynamit-Nobel AG كۆمپانیای سه‌ره‌كی له په‌ره‌پێدانی Development ئه‌م چه‌كه ، چه‌ند جۆرێكی په‌ره‌سه‌ندو Improvedی دروست كردووه ، موشه‌كی Pzf 3 له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سویسرا و كۆریای باشور به مۆڵه‌ت دروست ده‌كرێت ، هه‌تاكو ساڵی 2000 زیاتر له 250.000 موشه‌كی Pzf 3 له‌لایه‌ن Dynamit-noble وه دروست كرابوو .
Pzf 3 چه‌ند جۆرێك مووشه‌ك بهكارئههێنێـت كه له كڵاوه‌كانیان Warhead دا جياوازن
1- موشه‌كی Pzf-3 :
تیره‌كه‌ی Caliber : لوله‌كه‌ی 60mm و كڵاوه‌كه‌ی 110mm
درێژیه‌كی به موشه‌كه‌كه‌وه : 1230mm
كێش به ئاماده‌یی :12.8kg
مه‌ودای كاریگه‌ر : 300m بۆ 400m
بڕینی قه‌ڵغان : 400mm
2- موشه‌كی Pzf 3-T600
تیره‌كه‌ی Caliber : لوله‌كه‌ی 60mm و كڵاوه‌كه‌ی 110mm
درێژیه‌كی به موشه‌كه‌كه‌وه : 1200mm
كێش به ئاماده‌یی : 13.2kg
مه‌ودای كاریگه‌ر : 600m
بڕینی قه‌ڵغان :700mm RHA +Reactive armour
3- موشه‌كی Pzf 3-IT600
تیره‌كه‌ی Caliber : لوله‌كه‌ی 60mm و كڵاوه‌كه‌ی 110mm
درێژیه‌كی به موشه‌كه‌كه‌وه : 1200mm
كێش به ئاماده‌یی : 14.3kg
مه‌ودای كاریگه‌ر : 600m
بڕینی قه‌ڵغان :900mm RHA +Reactive armour
4- موشه‌كی Pzf 3 -BKF
تیره‌كه‌ی Caliber : لوله‌كه‌ی 60mm و كڵاوه‌كه‌ی 110mm
درێژیه‌كی به موشه‌كه‌كه‌وه : 1200mm
كێش به ئاماده‌یی : 12.6kg
مه‌ودای كاریگه‌ر : 600m
بڕینی قه‌ڵغان :17mm RHA يان 360mm له دیواری خشت
5- Pzf 3-L بۆ ڕاهێنان به‌كاردێت
تیره‌كه‌ی Caliber :لوله‌كه‌ی 60mm و كڵاوه‌كه‌ی 90mm
دوربين
دوربینی ئاسایی دوربنێكی بیناییه كه كێشه‌كه‌ی 2.3kg
Pzf 3 ده‌توانێـت دوربینێكی جۆری Dynarange بهكاربێنێـت، كه لێزه‌رێكی هه‌یه بۆ دیاریكردنی مه‌ودا له‌گه‌ڵ كۆمپیته‌رێكی بالیستی به‌كاردێت بۆ زیادكردنی ئه‌گه‌ری پێكانی ئامانج ، ئه‌م سیسته‌مه مه‌ودای كاریگه‌ر بۆ دوو ئه‌وه‌نده زیاد ده‌كات.
No comments:
Post a Comment