Home

Sunday, 7 June 2015

(SPG-9 Koype (spear چه‌كی دژه‌ تانكی بێ گه‌ڕانه‌وه‌



(SPG-9 Kopye (spear چه‌كێكی دژه‌ تانكی بێ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ Recoilless Gun(له‌كاتی ته‌قاندندا ناگه‌ڕته‌وه‌ دواوه‌ ) سۆڤێتی سوكه‌ ، ستافه‌كه‌ی ئاسایی به‌ دوو سه‌رباز كاریپێده‌كرێ ، به‌ڵام ستافه‌كه‌ی له‌ چوار سه‌رباز پێكدێت (فه‌رمانده‌ ، هه‌ڵگری مه‌خزه‌ن ، پڕكه‌ره‌وه‌ (ئه‌و كه‌سه‌ گوله‌كه ده‌خاته‌ ناو چه‌كه‌كه‌وه‌)، تۆپ هاوێژ ) ، ده‌توانرێـت له‌سه‌ر پایه‌ێكی  بچوكی 2 تایه‌ دابنرێت یان له‌سه‌ر پایه‌یه‌كی سێ قاچی دابنرێت ، ئه‌م چه‌كه‌ له‌ساڵی 1962 چوه خزمه‌تی سه‌ربازی له‌ یه‌كیه‌تی سۆڤێت بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی چه‌كی B-10 بگرێته‌وه‌ كه‌ 82mm بوو له‌ ساڵی 1954وه‌ له‌خزمه‌تی سه‌ربازیدا بوو ، مه‌وداكه‌شی 400m بوو سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش چه‌كێكی قورس بوو ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ یه‌كیه‌تی سۆڤێت له‌ڕیگه‌ی ئۆفیسی دیزاین Desing Officeی  باساڵت Basalt كه‌ پێشتر ناوی GSKB-47 بوو چه‌كێكی نوێی دروستكرد .

SPG-9 Koype دیزاینێكی ساده‌ی هه‌یه‌ و پاككرنه‌وه‌Maintenance ی ئاسانه‌ ، گوله‌كانی له‌ جۆری دژه‌ تانكی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز (High Explosive Anti-Tank (HEAT  و ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز (High Explosive (HE , دووربینێكی بینایی optical ی بۆ دانراوه‌ له‌‌ جۆری PG‌O-9 توانای گه‌وره‌كردنی 4x یه‌ و بۆ ئه‌وه‌ی له‌ شه‌ودا چه‌كه‌كه‌ به‌كاربهێنرێـت ده‌بێت دووربینێكی جۆری PGN-9 بۆ دابنرێت

، مه‌ودای كاریگه‌ر Effective Range ی ده‌گاته‌ 800m دورترین مه‌وداشی ده‌گاته‌ 1300m , ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی لار هه‌ڵبدرێت ئه‌وا مه‌ودای ده‌گاته‌ 4500m ، له‌سه‌ر‌ه‌تای سوتانی پاڵنه‌ره‌كه‌دا خێرایی گوله‌كه‌ ده‌گاته‌ 700m/s دواتر خاوده‌بێته‌وه‌ بۆ 435m/s (به‌پێی گوله‌كه‌ خێراییه‌كان ده‌گۆڕین)


گوله‌ی جۆری PG-9VNT دژه‌ تانك كێشه‌كه‌ی 3.8kg و مه‌وداكه‌ی 700m توانای بڕینی قه‌ڵغان Armour penetration
ده‌گاته‌ 550mmبه‌بێ به‌كارهێنانی قه‌ڵغانی كاردانه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌ (Explosive Reactive Armour (ERAو 400mm به‌ به‌كارهێنانی ERA 

No comments:

Post a Comment