Home

Saturday, 6 June 2015

Anoa-2 6x6 زریپۆشی ئینده‌نوسی


له‌ پێشانگای IndoDefence ی ساڵی 2014 . كۆمپانیای Pindad جۆرێكی نوێی له‌ زریپۆشی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازAnoa-2 6x6 نمایش كرد ، تاوه‌رێكی جۆری  Denel's LCT20 كه‌ به‌ ڕه‌شاشێكی 20mm چه‌كداركراوه‌ ، pindad سه‌ربه‌ حكومه‌تی ئینده‌نوسیایه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پیشه‌سازی سه‌ربازی و بازرگانی، Anoa-2 بۆ یه‌كه‌م جار له‌ساڵی 2010 بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك نمایش كرا . 


پاراستن Protection 


قه‌ڵغانه‌كه‌ی به‌ له‌حیم Weld پێكه‌وه‌ به‌ستراون ، زریپۆشه‌كه‌ له‌ فیشه‌كی 7.62x51mm و پارچه‌ی تۆپ ده‌پارێزێـت (ئاستی 3 ستانداردی ناتۆ) 


جوڵه‌ Mobility 

زریپۆشه‌كه‌ توانای هه‌ڵگرتنی 11 سه‌ربازی هه‌یه‌ + ستافه‌كه‌ی كه‌ له‌ 3 كه‌س پێكهاتووه‌ (فه‌رمانده‌ ، شۆفێر ، به‌كارهینی چه‌ك Gunner) ، زریپۆشه‌كه‌ بزوێنه‌رێكی دیزڵی  Renault MIDR 062045 ی 6بستۆنی بۆ داندراوه‌ تواناكه‌ی 450h/p ه‌ ، و به‌رزترین خێرایی ده‌گاته‌ 90km/h و دوورترين مه‌ودای ده‌گاته‌ 600km

چه‌كه‌كان Wapons 


زریپۆشه‌كه‌ تاوه‌رێكی Turret باشوری ئه‌فه‌ریقی جۆری LCT20 بۆ داندراوه‌ كه‌ كۆمپانیای Denel دروستی ده‌كات ، چه‌كی سه‌ره‌كی تاوه‌ره‌كه‌ ڕه‌شاێكی 20mm یه‌ و ڕه‌شاێكی ناوه‌ندی coaxial تیره‌كه‌ی 7.62mm كه‌ له‌لای چه‌پی ڕه‌شاشه‌ 20mm یه‌كه‌وه‌یه‌ ، و هه‌روه‌ها ڕه‌شاشێكی تری 7.62mm له‌سه‌ر تاوه‌ره‌كه‌ چه‌سپێنراوه‌ بۆ زیادكردنی خۆپاراستنی زریپۆشه‌كه‌ .
له‌ ساڵی 2011دا Denel توانای تاوه‌ری LCT20 بۆ شه‌ڕ له‌ ڕۆژ و شه‌ودا زیادكرد ، به‌ زیادكردنی دوربینێكی ئه‌لیكترۆ-بینایی  Electro-Optical بۆ فه‌رمانده‌ و به‌كارهێنه‌ری چه‌كه‌كه‌ .به‌كارهێنه‌ری چه‌كه‌كه‌ لێزه‌ری بۆ دیاریكردنی مه‌ودا هه‌یه‌ ، كامێرایه‌كی گه‌رمی Thermal و كامێرایه‌كی ئه‌لیكترۆنی ڕۆژی (له‌ ڕۆژدا كارده‌كات) كه‌ توانای گه‌وره‌ كردنی هه‌یه‌ ، ئه‌مانه‌ هموویان له‌ شاشه‌ی نیشاندانی چه‌كه‌كه‌ دیاری ده‌كرێن 

No comments:

Post a Comment