Home

Tuesday, 30 June 2015

Spartan ئۆتۆمبێلی كه‌نه‌دی

 spartanپێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێڵی 

Spartan ئۆتۆمبێلێكی 4x4 گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازی سوكه‌ (كێشی كه‌مه‌) LAV Light Armoured Vehicle له‌لایه‌ن كۆمپانیای Streit Gruop ی كه‌نه‌دی دیزاینكراوه‌ و به‌رهه‌می ده‌هێنێت ،له‌ ئۆكرانیا دروستده‌كرێت به‌ مۆڵه‌ت به‌ناوی KrAz Spartan ، ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ له‌سه‌ر بۆدی پیكاپی FORD F550 دیزاین كراوه‌ ، Spartan نه‌وه‌یه‌كی نوێی ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازی سوكه‌ كه‌ ده‌توانرێت چه‌ند جۆرێكی لێدروست بكرێت.
Ford F550

چه‌كه‌كان Armament

Spartan ده‌توانرێت تاوه‌رێكی بۆ دابنرێت كه‌ شوشه‌ی پێوه‌یه‌ و بینینی °360 ده‌دات به‌ عه‌ده‌د چه‌كه‌كه‌ ، ئه‌م تاوه‌ره‌ ده‌توانرێت چه‌كێكی 7.62ملم یان 12.7ملم یان نارنجۆك هاوێژێك 40ملم ی بۆ دابنرێت، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت تاوه‌رێكی بۆ دابنرێت كه‌ له‌ناو زریپۆشه‌كه‌وه‌ ته‌قه‌ی پێده‌كرێت.
ئۆتۆمبێلی KrAz spartan به‌ ڕه‌شاشی 12.7ملم
ئۆتۆمبێلی كراز سپارتان به‌ تاوه‌رێكی كۆمپیته‌ری كه‌ له‌ناو زریپۆشه‌كه‌وه‌ ته‌قه‌ی پێ ده‌كرێ

دیزاین و پاراستن Desing and protection

بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ پێشه‌وه‌ دانراوه‌ و شوێنی ستافه‌كه‌ له‌ ناوه‌ڕاسته‌ و شوێنی سه‌ربازه‌كان له‌ به‌شی دواوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌ ،قه‌ڵغانه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌پارێزن له‌ فیشه‌كی 5.56x45 چه‌كی هێرشبه‌ر و فیشه‌كی 7.62x51 نیشانه‌ شكێن(قه‌ناص) ، سه‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ هه‌مان ئاستی پاراستنی هه‌یه‌ بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ شوێنه‌ شارستانیه‌كاندا ، تانكی سوته‌مه‌نیه‌كه‌ پارێزراوه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌ ، به‌شی ژێره‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ توانای پاراستنی هه‌یه‌ له‌ 2 ڕومانه‌ی ئه‌ڵمانی جۆری DM-51 یان مینی دژه‌-كه‌س (به‌ هه‌مان توانای 2 ڕومانه‌ی DM-51 ئه‌ڵمانی) ، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت قه‌ڵغانی سیرامیك و قه‌ڵغانی پێكهاته‌ بۆ دابنرێت بۆ زیادكردنی پاراستن ، ده‌توانرێت ستافه‌كه‌ی بۆ شه‌ش كه‌س زیادبكرێت (1 شۆفێر ، 2 سه‌رباز له‌ ده‌رگاكانی پێشه‌وه‌ ته‌قه‌ده‌كه‌ن ، 1 كه‌س له‌سه‌ر تاوه‌ره‌كه‌ ، 2 كه‌س له‌ جامه‌كانی دواوه‌ ته‌قه‌ ده‌كه‌ن )
ئۆتۆمبێلی Spartan

توانای جوڵه‌ Mobility

Spartan بزوێنه‌رێكی جۆری FORD V8-6.7L دیزلی بۆ دانراوه‌ كه‌ هێزه‌كه‌ی 300h/p خیرای 110km/h ده‌داته‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ و دوا مه‌ودای ده‌گاته‌ 800km 
ئۆتۆمبێلی KrAz spartan  له‌ ناوچه‌یه‌كی به‌فراوی ئۆكرانیا

زانیاری گشتی 

كۆمپانیای دروستكه‌ر : Streit Gruop
وڵات : كه‌نه‌دا (له‌ ئۆكرانیا دروستده‌كرێت به‌ مۆڵه‌ت به‌ناوی KrAz spartan)
ژماره‌ی كه‌سه‌كان : 2 ستاف + 6 سه‌رباز

كێش : 7870kg
درێژی : 6.02m
پانی : 2.43m
به‌رزی : 2.37m

قه‌ڵغان : ئاستی 2 به‌پێی ستانداردی ناتۆ

توانای بزوێنه‌ر : 300h/p
خێرایی : 110km/h
مه‌ودا : 800km

چه‌كه‌كان : ڕه‌شاشی 7.62ملم
             ڕه‌شاشی 12.7ملم
             نارنجۆك هاوێژی 40ملم 

سپارتان له‌سه‌ر ڕێگای هه‌ولێر
سپارتان له‌سه‌ر رێگای هه‌لێر

Sunday, 28 June 2015

Guardian ئۆتۆمبێڵی دژه‌ تیرۆر

قافڵه‌یه‌ك له‌ ئۆتۆمبێله‌كانی دژه‌ تیرۆر

ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازه‌ له‌ لایه‌ن كۆمپانیای International Armoured Group له‌ وڵاتی ئیمارات دروستده‌كرێت و ئاستێكی به‌رزی هه‌یه‌ له‌ پاراستنی سه‌ربازه‌كان له‌ فیشه‌ك و مین توانای جوڵه‌ی Mobility زۆر زۆره‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تێچوی چاككردنه‌وه‌ی Maintenance كه‌مه‌ ، ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ جامێكی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ له‌ پێشه‌وه‌ له‌گه‌ڵ 5 جام له‌لاكانی و 3 جام له‌ دواوه‌ كه‌ بینینێكی نایاب ده‌داته‌ سه‌رنشینه‌كانی و هه‌موشیان دژه‌ فیشه‌كن ، ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ 4 كامێرای لێ به‌ستراوه‌ هه‌ردانه‌و له‌ لایه‌ك و له‌ شاشه‌یه‌كی مله‌وه‌ن ئه‌وه‌ی كامێراكه‌ ده‌یبینێت پیشانی ستافه‌كه‌ی ده‌درێت (ده‌توانرێت هه‌رچوار كامێراكه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ سه‌یر بكرێن)  
ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی Guardian

چه‌كه‌كان Armament

ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ ده‌توانرێت تاوه‌رێكی بۆ دابنرێت 360 پله‌ ده‌خولێته‌وه‌ كه‌ ده‌توانرێت ڕه‌شاشی 7.62ملم یان 12.7ملم لێ ببه‌سترێت یان موشه‌ك هاوێژ (وه‌ك : میلان) یان نارنجۆك هاوێژ 40ملم ، ده‌توانرێت تاوه‌رێكی ئۆتۆماتیكی بۆ دابنرێت كه‌ له‌ناو ئۆتۆمبێڵه‌كه‌وه‌ ته‌قه‌ی پێده‌كرێت و ده‌بێته‌ هۆی پاراستنی عه‌ده‌د ڕه‌شاشه‌كه‌
ئۆتۆمبێلی دژه‌ تیرۆر له‌ كاتی شه‌ڕدا

پاراستن

 قه‌ڵغانی بۆ دانراوه‌ بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ هه‌موو لاكان له‌ فیشه‌كی چه‌كه‌ به‌هێزه‌كان  Rifles و ڕه‌شاشه‌ سوكه‌كان Light Machine Gun ، هه‌روه‌ها به‌شه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی وه‌ك بزوێنه‌ر و ته‌نكی سوته‌مه‌نیه‌كه‌ی به‌ قه‌ڵغانی تر پارێزراون .بنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌تایبه‌تی دیزاین كراوه‌ بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ عبوه‌ IED و مینی زه‌مینی Land mine ، قه‌ڵغانه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك دروست كراون بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی ئۆتۆمبێله‌كه‌ و زیادكردنی توانای جوڵه‌ی Mobility ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ ڕێگا سه‌خته‌كاندا،
توانای پاراستنی ئۆتۆمبێلی هه‌یه‌ له‌ فیشه‌كی 7.62x39 API ئاستی 2 (به‌پێی ستانداردی ناتۆ)
ده‌توانرێت تواناكه‌ی به‌رزبكرێته‌وه‌ بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ فیشه‌كی 7.62x51 AP WC core 3 ئاستی 3 (به‌پێی ستانداردی ناتۆ)

ئه‌ندامێكی دژه‌ تیرۆر له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلی Guardian

جوڵه‌ Mobility

ئۆتۆمبێله‌كه‌ توانایه‌كی زۆری هه‌یه‌ بۆ جوڵه‌كردن ، ئۆتۆمبێله‌كه‌ بزوێنه‌رێكی دیزڵی هه‌یه‌ كه‌تواناكه‌ی ده‌گاته‌ 300h/p و ده‌توانرێت بزوێنه‌رێكی پتڕۆڵی بۆ دابنرێت كه‌ تواناكه‌ی ده‌گاته‌ 352h/p  ، خێرایی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ 110km/h-120km/h و مه‌وداكه‌ی ده‌گاته‌ 800km 
ئۆتۆمبێلی گاردیان له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌دا له‌ به‌ڕیتانیا


زانیاری گشتی

كۆمپانیای دروستكه‌ر : -International Armoured Group -IAG
وڵات : ئیمارات 
ژماره‌ی كه‌سه‌كان : شۆفێر + 8 سه‌رباز

كێش : 6.6 - 8 ته‌ن
درێژی : 6.1m
پانی : 2.9m
به‌رزی : 2.6m

قه‌ڵغان : ئاستی 2 (به‌پێی ستانداردی ناتۆ)
           ده‌توانرێت زیادبكرێت بۆ ئاستی 3 (به‌پێی ستانداردی ناتۆ)

توانای بزوێنه‌ر : 300h/p
                 يان 352h/p
خێرایی : 110km/h-120km/h
مه‌ودا : 800km

چه‌كه‌كان : 7.62ملم
              12.7ملم
              40ملم (نارنجۆك هاوێژ)
              موشةك هاوێژ (وه‌ك : میلان)

سه‌رچاوه‌

Friday, 26 June 2015

Boomerang زریپۆشێكی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازی ڕوسی نوێ

زریپۆشی Boomerang

زریپۆشێكی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازی 8x8 APC نوێیه‌ كه‌ پیشه‌سازی به‌رگری ڕوسیا دروستیده‌كات ، ئه‌م زریپۆشه‌ دروستكراوه‌ بۆ جێگه‌گرتنه‌وه‌ی زریپۆشی BTR 8x8 به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌ كه‌ له‌ئێستادا له‌لایه‌ن سوپای ڕوسیاوه‌ به‌كاردێت ، یه‌كه‌م نمونه‌ی ئه‌م زریپۆشه‌ ته‌نها به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕوسیا پیشاندرا له‌ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ چه‌ك و پێداویستیه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ ساڵی 2013 له‌ نیژنی تاگیل Nizhny Tagil ، یه‌كه‌م نمونه‌ی Boomerang له‌ساڵی 2013 درا به‌ سوپای ڕوسیا ، له‌ساڵی 2015 به‌رهه‌مهێنانی زۆری ئه‌م زریپۆشه‌ ده‌ستپێده‌كات بۆ جێگه‌گرتنه‌وه‌ی زریپۆشی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازی BTR80 و BTR-82A كه‌ له‌ئێستادا له‌ خزمه‌تی سه‌ربازیدان له‌ سوپای ڕوسیا به‌ 2000 دانه‌ . له‌ ساڵی 2015دا بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌م زریپۆشه‌ نیشانی خه‌ڵك درا له‌ نمایشی سه‌ربازی ڕۆژی سه‌ركه‌تن .
زریپۆشی Boomerang له‌ نمایشی ڕۆژی سه‌ركه‌وتن

چه‌كه‌كان Armament

Boomerang پڕچه‌ك ده‌كرێت به‌ تاوه‌رێك Turret له‌ جۆری  KBP EPOCH كه‌ له‌ناوه‌ڕاستی زریپۆشه‌كه‌ دانراوه و چه‌كه‌كنی بریتین له‌ : 

-ڕه‌شاشێكی 30mm ی جۆری 2A42 كه‌ مه‌وداكه‌ی ده‌گاته‌ 4000m و مه‌خزه‌نه‌كه‌شی 500 فیشه‌كه‌ (160 فیشه‌كی قه‌ڵغان بڕ ، 340 ته‌قینه‌وه‌ )


-ڕه‌شاشێكی ناوه‌ندی coaxial تیره‌كه‌ی 7.62mm له‌ جۆری PKMT مه‌خزه‌نه‌كه‌ی 2000 فیشه‌كه‌ .


-هه‌روه‌هها 4 موشه‌كی جۆری Kornet-EM هه‌یه‌ ، كه‌ سیستمی بته‌قێنه‌ و له‌بیركه‌ Fire and forget هه‌یه‌ ،ئه‌م سیستمه‌ ئه‌گه‌ری پێكان 5 جار زیاد ده‌كات


- تاوه‌ره‌كه‌ دوو سیستمی كۆنترۆڵ كردنی ته‌قه‌كردنی هه‌یه‌ به‌ دوربینێكی ئه‌لیكترۆ-بینایی ، هه‌روه‌ها لیزه‌رێك بۆ دیاری كردنی مه‌ودا ، له‌گه‌ڵ لێزه‌رێك بۆ ئاڕاسته‌كردنی موشه‌كه‌كان.

تاوه‌ری KBP EPOCH


هه‌روه‌ها ده‌توانرێـت تاوه‌رێكی تری بۆ دابنرێـت كه‌ ته‌نها ڕه‌شاشێكی 12.7ملم هه‌یه‌ 
تاوه‌ری ڕه‌شاشی 12.7ملم

دیزاین و پاراستن Design and protection

دیزاینی بومیرانگ زۆر له‌ زریپۆشی شه‌ڕكه‌ری تایه‌دار wheeled combat vehicleی مۆدێرن ده‌چێت ، بزوێنه‌ره‌كه‌ له‌ پێشه‌وه‌یه‌ ، شۆفێره‌كه‌ له‌ ده‌سته‌ چه‌په‌ له‌ پێشه‌وه‌ ، تاوه‌ره‌كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستدایه‌ ، سه‌ربازه‌كان له‌ دواوه‌ن ، سه‌ربازه‌كان ته‌نها له‌ ده‌رگای پشته‌وه‌ ده‌چنه‌ ناو و ده‌ره‌وه‌ی زریپۆشه‌كه‌ .
بنی زریپۆشه‌كه‌ له‌ شێوه‌ی V دروستكراوه‌ V-shaped كه‌ سه‌رنشینه‌كانی ده‌پارێزێت به‌ په‌رشكردنی Deflecting هێزی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌كان له‌ ژێر هه‌رشوێنێك له‌ زریپۆشه‌كه‌ ، Boomerang ده‌توانێت 10 كه‌س هه‌ڵگرێـت كه‌ پێكهاتوون له‌ ( شۆفێر ، فه‌رمانده‌ ، به‌كارهێنه‌ری چه‌ك Gunner ، له‌گه‌ڵ 7 سه‌ربازدا ) ، له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ی زریپۆشه‌كه‌ دوو ده‌رگا هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانرێت به‌ ستونیانه‌ بكرێنه‌وه‌ بۆ پاراستنی سه‌ربازه‌كان كاتێك سه‌رده‌ردێنن له‌ زریپۆشه‌كه‌
زریپۆشی Boomerag له‌ دواوه‌ ، سه‌ربازه‌كه‌ له‌ زریپۆشه‌كه‌ هاتۆته‌ ده‌ره‌وه‌

 ئه‌م زریپۆشه‌ قه‌ڵغانی سیرامیكی بۆ دانراوه‌ كه‌ زریپۆشه‌كه‌ ده‌پارێزێت له‌ فیشه‌كی 14.5ملم ی قه‌ڵغان بڕ ، له‌گه‌ڵ پارچه‌ی تۆپی 152ملم ، هه‌روه‌ها ئه‌م زریپۆشه‌ سیستمی پاراستنی له‌ NBC بۆ دانراوه‌ ، له‌گه‌ڵ سیستمێكی ئۆتۆماتیكی بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر ، هه‌روه‌ها زریپۆشه‌كه‌ له‌هه‌موو لاكانی كامێرای بۆ داندراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان بارودۆخی ده‌ره‌وه‌ی زریپۆشه‌كه‌ بزانن
لای زریپۆشه‌كه‌


توانای جووڵه‌ Mobility

Boomerang بزوێنه‌رێكی له‌ جۆری UTD-32TR بۆ دانراوه‌ كه‌ هێزه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 500h/p ، خێرایی 100km/h ده‌دات به‌ زریپۆشه‌كه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا Boomerange به‌ ته‌واوه‌تی زریپۆشێكی وشكاوه‌كیه‌ له‌ناو ئاودا به‌دوو ماتۆر ده‌ڕوات كه‌ هه‌ریه‌كه‌و له‌ پشته‌وه‌ له‌ لایه‌كی زریپۆشه‌كه‌ به‌ستراوه‌ و خێراییه‌كه‌ی له‌ئاودا ده‌گاته‌ 10km/h و مه‌ودای زریپۆشه‌كه‌ 800km، هه‌روه‌ها زریپۆشه‌كه‌ ته‌بریدی بۆ دانراوه‌ 
ماتۆری زریپۆشه‌كه‌ كه‌ بۆ ڕۆیشتن له‌سه‌ر ئاو به‌كاردێت

زانياری گشتی


كێش : 20.000kg
درێژی : 8m
پانی : 3m
به‌رزی : 3m

توانای بزوێنه‌ر : 500h/p
جۆری سوته‌مه‌نی : ديزڵ
خێرایی : 100k/h
خێرایی له‌ ئاودا : 10km/h
مه‌ودا : 800km




Wednesday, 24 June 2015

KPV ڕه‌شاشی سۆڤێتی

ڕه‌شاشی kpv به‌ده‌ستی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل

ڕه‌شاشێكی دژه‌ فڕۆكه‌یه‌ كه‌ یه‌كیه‌تی سۆڤێت دروستی كردووه‌ تیره‌كه‌ی 14.5ملم و له‌ساڵی 1944 ده‌ستكرا به‌دیزاینكردنی و ده‌توانێـت فیشه‌كی قه‌ڵغان بڕی سوتێنه‌ر API و فیشه‌كی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێزی سوتێنه‌ر-گڕدار HEI-T به‌كاربێنێت  ، ده‌توانێـت زنجیری گوله‌كانی له‌ هه‌ردوو لاوه‌ ببه‌سترێت ، له‌ ساڵی 1949 چووته‌ خزمه‌تی سه‌ربازیه‌وه‌ وه‌كو ڕه‌شاشێكی پیاده‌ به‌ڵام له‌ ساڵی 1960 له‌خزمه‌تی سه‌ربازی دورخرایه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ زۆر قورس بوو
KPV Infantry version
دواتر دیزاین كرا وه‌كو ڕه‌شاشێكی دژه‌ فڕۆكه‌ كه‌ مه‌وداكه‌ی كاریگه‌ری (ئه‌و مه‌ودایه‌یه‌ كه‌ فیشه‌كه‌كه‌ له‌ خێراترین ساتدایه‌ دوای ئه‌م مه‌ودایه‌ به‌ره‌به‌ره‌ خێرایی فیشه‌كه‌كه‌ كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و وزه‌كه‌شی كه‌م ده‌كات ) مه‌ودائاسۆیی 2000م بوو(دژی پیاده‌ به‌كاربێـت) و مه‌وداكه‌ ستونی 1500م بوو (دژی فڕۆكه‌ به‌كاربێـت) ،
 ئه‌م جۆره‌ ڕه‌شاشه‌ به‌كاردێت له‌ : ڕه‌شاشی جۆری ZPU-1 + ZPU-2 + ZPU-4
ZPU-1

KPVT

KPVT

ئه‌م جۆره‌یان له‌سه‌ر زریپۆشه‌كان ده‌به‌سترێـت ، له‌سه‌ر زریپۆشه‌كانی BTR-60/70/80 و زریپۆشی گواستنه‌وه‌ی سه‌رباز BRDM-2 به‌ستراوه‌

BRDM-2

جۆری فیشه‌كه‌كان

B-32 :فیشه‌كی قه‌ڵغان بڕه‌ ، كێشه‌كه‌ی 64.4g و خێراییه‌كه‌ی 976m/s توانای بڕینی ده‌گاته‌ 32mm له‌دووری 500م.

BZT : فیشه‌كی قه‌ڵغان بڕی سوتێنه‌ری گڕداره‌ ، كێشه‌كه‌ی 59.56g خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 1005m/s ، گڕه‌كه‌ی تا 2000م ده‌مێنێت

MDZ : فیشه‌كی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێزی سوتێنه‌ره‌ ، كێشه‌كه‌ی 59.68g 

هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی : بولگاریا ، چین ، مسر ، پۆڵه‌ندا ، ڕۆمانیا  فیشه‌كی ئه‌م جۆره‌ چه‌كه‌ دروستده‌كه‌ن

زانیاری گشتی


تیره‌كه‌ی : 14.5mm
خێرایی ته‌قاندن : 600r/m
مه‌ودای كاریگه‌ر :3000m
دوا مه‌ودا :8000m
مه‌خزه‌ن :40 يان 50 فيشه‌ك
كێش : 49kg
درێژی :1980mm
درێژی لوله‌كه‌ی :1346mm
پانی :162mm
به‌رزی :225mm



Monday, 15 June 2015

T-15 BMP Armata زریپۆشی نوێی ڕوسیا

نوێ ترین نه‌وه‌ی زریپۆشی پیاده‌ی شه‌ڕكه‌ری قورسه‌ HIFV ، له‌لایه‌ن پیشه‌سازی به‌رگری روسیاوه‌ دروست ده‌كرێت ،
 
T-15 BMP Armata بۆ یه‌كه‌م جار له‌نمایشی سه‌ربازی ڕۆژی سه‌ركه‌وتن له‌ ساڵی2015 له‌ مۆسكۆ ده‌ركه‌وت ، زریپۆشی T15 یان Object 149 له‌لایه‌ن Uralvagonzavod بۆ لێكۆلینه‌وه‌ و به‌رهه‌مهێنان دیزاین كراوه‌ ، ئه‌م زریپۆشه‌ له‌سه‌ر بۆدی ئارماتا Armata دروست كراوه‌ كه‌ هه‌مان بۆدی تانكی ئارماتایه‌ T-14 Armata كه‌ واده‌كات ئه‌م زریپۆشه‌ شانبه‌شانی تانكی ئارماتا بڵاوبێته‌وه‌ نه‌ك له‌دواوه‌ ( زۆربه‌ی كات زریپۆشه‌كان له‌دوای تانكه‌كانه‌وه‌ ده‌بن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌ڵغانه‌كانیان به‌هێز نین) ده‌توانێت سه‌ربازه‌كان له‌ناو مه‌یدانی شه‌ڕكردن دابه‌زێنێت.


چه‌كه‌كان:-

ئه‌م زریپۆشه‌ تاوه‌رێكی Turret جۆری KBP EPOCH له‌ به‌شی دواوه‌ی زریپۆشه‌كه‌ بۆ داندراوه‌ و له‌لایه‌ن كۆمپانیایKBP  دروست كراوه‌  

-ڕه‌شاشێكی 30mm ی جۆری 2A42 كه‌ مه‌وداكه‌ی ده‌گاته‌ 4000m و مه‌خزه‌نه‌كه‌شی 500 فیشه‌كه‌ (160 فیشه‌كی قه‌ڵغان بڕ ، 340 ته‌قینه‌وه‌ )


-ڕه‌شاشێكی ناوه‌ندی coaxial تیره‌كه‌ی 7.62mm له‌ جۆری PKMT مه‌خزه‌نه‌كه‌ی 2000 فیشه‌كه‌ .


-هه‌روه‌هها 4 موشه‌كی جۆری Kornet-EM هه‌یه‌.


- تاوه‌ره‌كه‌ دوو سیستمی كۆنترۆڵ كردنی ته‌قه‌كردنی هه‌یه‌ به‌ دوربینێكی ئه‌لیكترۆ-بینایی ، هه‌روه‌ها لیزه‌رێك بۆ دیاری كردنی مه‌ودا ، له‌گه‌ڵ لێزه‌رێك بۆ ئاڕاسته‌كردنی موشه‌كه‌كان.



دیزاین:-


T-15 BMP Armata دیزاینێكی نوێی هه‌یه‌ به‌به‌راورد به‌ زریپۆشه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی پێشوتری ڕوسیا 


-بزوێنه‌ری زریپۆشه‌كه‌ له‌ پێشه‌وه‌ی زریپۆشه‌كه‌یه‌ تواناكه‌ی ده‌گاته‌ 1200h/p و خێرایی زریپۆشه‌كه‌ 70km/h


-ستافه‌كه‌ی كه‌ له‌سێ سه‌رباز پێكهاتووه‌ (شۆفێر ، فه‌رمانده‌ ، به‌كارهێنه‌ری چه‌ك Gunner) له‌ دوای بزوێنه‌ره‌كه‌وه‌ن 

-شوێنی سه‌ربازه‌كان له‌ دواوه‌ی زریپۆشه‌كه‌یه‌ و جێگه‌ی 9 سه‌ربازی دبێته‌وه‌ كه‌ 

له‌ده‌رگای دواوه‌ی زریپۆشه‌كه‌ دێنه‌ ناو و ده‌چنه‌ ده‌ری زریپۆشه‌كه‌.





قه‌ڵغانArmour:-

قه‌ڵغانی T-15 BMP Armata له‌ (پۆڵا و سیرامیك و مادده‌ی پێكهاته‌) پێكهاتووه‌ 

-به‌شی پێشه‌وه‌ی زریپۆشه‌كه‌ به‌ قه‌ڵغانی زیاده‌ پته‌وكراوه‌ بۆ پاراستنی زریپۆشه‌كه‌ له‌ هاوێژراوه‌ پێشكه‌وتووه‌كان و موشه‌كه‌ پێشكه‌وتووه‌ ئاڕاسته‌كراوه‌كان 

-لاكانی به‌ قه‌ڵغانی مودله‌ری قه‌باره‌ گه‌وره پته‌وكراون كه‌ زریپۆشه‌كه‌ له‌ موشه‌كی پێشكه‌وتوی ئاڕاسته‌كراو ده‌پارێزێت

-به‌شی سه‌ره‌وه‌ی زریپۆشه‌كه‌ به‌ قه‌ڵغانی كاردانه‌وه‌یی پته‌وكراوه‌

-به‌شی دواوه‌ی زریپۆشه‌كه‌ كه‌ ده‌رگای چونه‌ ناوه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی تێدایه‌ به‌ قه‌ڵغانی قه‌فه‌سی پته‌و كراوه‌ ، له‌گه‌ڵ به‌شێكی زیاده‌ی قه‌ڵغانی لاكان بۆ پاراستنی ده‌رگاكه‌

-هه‌روه‌ها زریپۆشه‌كه‌ سیستمێكی به‌رگری چالاك APSی جۆری Afghanit بۆ داندراوه‌ بۆ پاراستنی زریپۆشه‌كه‌ له‌ موشه‌كه‌ پێشكه‌وتوه‌ ئاراسته‌كراوه‌كان 

- زریپۆشه‌كه‌ 4 یه‌كه‌ی هاویشتنی دوكه‌ڵی بۆ داندراوه‌ بۆ دروستكردنی به‌ربه‌ستێك له‌ كاتی هێرشكرنه‌ سه‌ر زریپۆشه‌كه‌ به‌ هاویژراوه‌كان و موشه‌كه‌ ئاڕاسته‌كراوه‌كان، دوان له‌ یه‌كه‌كان ده‌توانن بخولێنه‌وه‌ و دوانه‌كه‌ب تر چه‌سپاون (ئه‌م سسیسته‌مه‌ به‌شێكه‌ له‌ سیستمس به‌رگری چالاك Afghanit)

هه‌روه‌ها زریپۆشه‌كه‌ له‌هه‌موو لاكانی كامێرای بۆ داندراوه‌ بۆ زانینی بارودۆخی ده‌ره‌وه‌ی زریپۆشه‌كه‌ پێشئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان بچنه‌ ده‌ره‌وه‌.

Milan موشه‌كی میلان


موشه‌كێكی هه‌ڵگیراو portable یدژه‌ تانكی فه‌ڕه‌نسی-ئه‌ڵمانی یه‌ كه‌ مه‌ودایه‌كی مامناوه‌ندی هه‌یه‌ ، له‌لایه‌ن Euromissile وه‌ دروست ده‌كرێت كه‌ باره‌گاكه‌ی له‌ فه‌ڕه‌نسایه‌ ،ئه‌م چه‌كه‌ بۆ سوپاكانی ئه‌ڵمانیاو فه‌ڕه‌نسا دروست كراوه‌ و له ساڵی 1972 ده‌ستكرا به‌دروستكردنی و تائێستا زیاتر له‌ 360.000 موشه‌ك و 10.000 یه‌كه‌ی هاویشتنی لێ دروستكراوه‌ ، موشه‌كی MILAN له‌ خزمه‌تی سه‌ربازیدایه‌ له‌ 41 وڵاتی جیهان .

 ستافی موشه‌كه‌كه‌ له‌ دوو سه‌رباز پێكدێـت (یه‌كه‌میان موشه‌ك هاوێژه‌كه‌یه‌ Gunner كه‌ پایه‌ی هاویشتنی موشه‌كه‌كه‌ Fire post هه‌ڵده‌گرێت ، دووه‌میان هه‌ڵگری مووشه‌كه‌كانه‌ Loader كه‌ دووموشه‌ك هه‌ڵده‌گرێت ) ده‌توانریت ئه‌م چه‌كه‌ له‌سه‌ر هه‌موو جۆره‌ سه‌یاره‌یه‌ك دابنرێـت .

جۆری دووربین

ده‌توانرێـت دوربینێكی گه‌رمی Thermal sight جۆری MIRA بۆ هاوێژه‌ره‌كه‌ Fire post دابنرێت كه‌ له‌لایه‌ن Thales وه‌ دروست كراوه‌ ، MIRA توانای دیاریكردتی هه‌یه‌ له‌ دوری 4000km  ، نه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌ دوربینی گه‌رمی Thermal sight په‌ره‌ی پێدرا development بۆ هاوێژه‌ری MILAN 3 ، ناونرا MILIS كه‌ كۆمپانیای Safran دروستی ده‌كات ، مه‌ودای دیاریكردنی ده‌گاته‌ 7km و مه‌ودای ناسینه‌وه‌ی ده‌گاته‌ 2.5km .

هاوێژه‌ره‌كان Fire post

له‌ سیستمی بینین و كۆمه‌ڵه‌ی ئاڕاسته‌كردن Guidance پێكدێت كه‌ به‌ پایه‌یێكی سێ قاچیه‌وه‌ به‌ستراوه‌ ، داتای ئاڕاسته‌كردن Guidance به‌ وایه‌ر بۆ موشه‌كه‌كه‌ ده‌گواسترێته‌وه‌ ، ده‌توانرێـت هه‌موو هاویژه‌ره‌كان Fire post گه‌شه‌یان پێ بدرێت upgraded بۆ جۆری MILAN 3 كه‌ ده‌توانێت هه‌موو جۆره‌ جیاوازه‌كانی موشه‌كی میلان بهاویژێت


موشه‌كه‌كان

MILAN 1 :-
يه‌ك كڵاوی هه‌یه‌ ، تیره‌كه‌ی 103mm و مه‌وداكه‌ی 2000m


MILAN 2 :-
یه‌ك كڵاوی هه‌یه‌ تیره‌كه‌ی 115mm و دژی قه‌ڵغانه‌ پته‌و و پێكهاتووه‌كان به‌كاردێت مه‌وداكه‌ی2000m ، له‌ ساڵی 1984 ده‌ست به‌ دروستكردنی كراوه‌



MILAN 2T :-
دوو كڵاوی هه‌یه‌ Tandom (یه‌ك له‌ دوای یه‌ك) دژی ئه‌و ئامانجانه‌ به‌كارده‌هێنرێت كه‌ قه‌ڵغانی كاردانه‌وه‌ ERA به‌كارده‌هێنن مه‌وداكه‌ی 2000m




MILAN 3 :-
دوو كڵاوی هه‌یه‌ Tandom (یه‌ك له‌ دوای یه‌ك) دژی ئه‌و ئامانجانه‌ به‌كارده‌هێنرێت كه‌ قه‌ڵغانی كاردانه‌وه‌ ERA به‌كارده‌هێنن مه‌وداكه‌ی 2000m



MILAN ADT/ER:-

نوێترین جۆری موشه‌كی میلانه‌

مه‌ودا :- 3000m 
كێش :- 45kg
بڕینی قه‌ڵغان :- 1000m به‌ به‌كارهێنانی قه‌ڵغانی ERA و RHA
بڕینی دیوار :- 3m له‌ كۆنكرێت 
ساڵی دروستكردن :-2006

Saturday, 13 June 2015

G-36 چه‌كی هێرشبه‌ری ئه‌ڵمانی


G-36 له‌لایه‌ن كۆمپانیای Heckler&koch دروستكراوه‌ ، ئه‌م چه‌كه‌ بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی سوپای ئه‌ڵمانیا  Bundeswehr دروستكراوه‌ ، له‌ ساڵی 1990 ئه‌م كۆمپانیایه‌ ده‌ستیكرد به‌ دانانی دیزاین بۆ ئه‌م چه‌كه‌ و له‌ ساڵی 1994 ئه‌م چه‌كه‌ی دروستكرد و له‌ساڵی 1995 ده‌ستی به‌ خزمه‌تی سه‌ربازی كرد له‌ سوپای ئه‌ڵمانیا Bundeswehr بۆ جێگه‌ گرتنه‌وه‌ی چه‌كی G-3.


ئه‌ڵمانیا 8000 دانه‌ی له‌م چه‌كه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ ناردوه‌ ، له‌ زۆر وڵاتدا ئه‌م چه‌كه‌ به‌كاردێت بۆ هێزی تایبه‌ت و هێزه‌كانی ئاسایش ، زۆربه‌ی لاشه‌ی ئه‌م چه‌كه‌ له‌ مادده‌ی polymer دروستكراوه‌ كه‌ كێشێكی سوكی ده‌داتێ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویستی بۆ پاككردنه‌وه‌ maintenance كه‌م ده‌كاته‌وه‌ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كێشه‌ی گه‌رم بوونی بۆ دروستده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ سوپای ئه‌ڵمانیا بڕیاری داوه‌ كه‌ ئه‌م چه‌كه‌ بگۆڕێت.

ئه‌م چه‌كه‌ ده‌توانرێت كۆمه‌ڵێك پێداویستی جۆراوجۆری جیاوازی لێ ببه‌سترێت

جۆره‌كانی Variant

G-36

Caliber كاليبه‌ر : 5.56x45 mm
مه‌خزه‌ن : 30 یان 100 فیشه‌ك (به‌پێی مه‌خزه‌ن ده‌گۆڕێت)
درێژی چه‌ك : 1002mm (به‌ قۆناغه‌وه‌)
درێژ لووله‌ی چه‌ك : 480mm 
كێش :3.63kg (بێ مه‌خزه‌ن)
خێرایی ته‌قاندن : 750r/m


G-36K

Caliber كاليبه‌ر : 5.56x45 mm
مه‌خزه‌ن : 30 یان 100 فیشه‌ك (به‌پێی مه‌خزه‌ن ده‌گۆڕێت)
درێژی چه‌ك : 833mm (به‌ قۆناغه‌وه‌)
درێژ لووله‌ی چه‌ك : 318mm
كێش : 3.37kg (به‌ بێ مه‌خزه‌ن)
خێرایی ته‌قاندن : 750r/m



G-36C

ئه‌م جۆره‌یان بۆ هێزه‌ تایبه‌ته‌كان به‌كاردێت

 Caliber كاليبه‌ر  : 5.56x45 mm
مه‌خزه‌ن : 30 یان 100 فیشه‌ك (به‌پێی مه‌خزه‌ن ده‌گۆڕێت)
درێژی چه‌ك : 716mm (به‌ قۆناغه‌وه‌)
درێژ لووله‌ی چه‌ك : 315mm
كێش : 2.98kg (به‌ بێ مه‌خزه‌ن)
خێرایی ته‌قاندن : 750r/m