Home

Saturday, 6 June 2015

MT-LB زریپۆشی سۆڤێتی


ئه‌م زریپۆشه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌رباز (Armored Personal Carrir (APC دروست نه‌كراوه‌ ، به‌ڵكو زریپۆشێكی فره‌كاری Multi-purpose وشكاوه‌كیه‌ (ده‌توانێت وه‌كو به‌له‌م سه‌ر ئاو بكه‌وێت) ،دیزاینێكی ساده‌ی هه‌یه‌ ده‌توانرێـت بۆ زۆر مه‌به‌ست به‌كاربهێنریت (ده‌توانرێت جۆره‌كه‌ی بگۆردرێت به‌دانانی ئه‌و چه‌كه‌ی كه‌ پێویسته‌ ) ، ئه‌م زریپۆشه‌ له‌ سه‌ره‌تاكانی 1960 له‌ وڵاتی ئۆكرانیا دیزاین كراوه‌ له‌ساڵی 1964 چوه‌ته‌ خزمه‌تی سه‌ربازی له‌ یه‌كیه‌تی سۆڤێت بؤ يه‌كه‌م جار له‌ساڵي 1970 نمايش كرا ، له‌ئێستادا 1493 دانه‌ له‌ 80 جۆر Variant  له‌م زریپۆشه‌ له‌خزمه‌تی سه‌ربازیدان له‌ سوپای روسیا ، كۆمپانیاكانی بواری به‌رگری له‌ روسیا و ئۆكرانیا جه‌ندین جۆری گه‌شه‌بێدراو Upgrade يان له‌م زریپۆشه‌ دروست كردوه‌.

چه‌كه‌كان

جۆری سه‌ره‌كی Standard version له‌ MT-LB تاوه‌رێكی Turret یه‌كنه‌فه‌ری بچوكی بۆ داندراوه‌ كه‌ به‌ چه‌كی PKT 7.62ملم پڕچه‌ك كراوه‌ ، تاوه‌ره‌كه‌ به‌ پله‌ی °360 ده‌سورێته‌وه‌ و چه‌كه‌كه‌ش به‌ پله‌ی °30+ به‌رزده‌بێته‌وه‌ و بۆ °5- پله‌ش نزم ده‌بێته‌وه‌، وه‌ ده‌توانرێـت تاوه‌رێكی له‌ پشته‌وه‌ بۆ دابندرێت بۆ دانانی چه‌كی زیاده‌ ، زریپۆشه‌كانی پێشمه‌رگه‌ زۆربه‌یان دژه‌فرۆكه‌ی ZU-23-2 يان بۆ دانراوه‌.


دیزاین 


ستافی زریپۆشه‌كه‌ له‌ دوو كه‌س پێكهاتووه‌ (شۆفێر+فه‌رمانده‌Commander) له‌پێشه‌وه‌ی زریپۆشه‌كه‌ن ، بزوێنه‌ره‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ دوای شوێنی ستافه‌كه‌وه‌ له‌لای چه‌پ ، شوێنی سه‌ربازه‌كان ده‌كه‌وێته‌ به‌شی دواوه‌ی زریپۆشه‌كه‌ و توانای هه‌ڵگرتنی 11 سه‌ربازی هه‌یه‌ ، شۆفێره‌كه‌ له‌لای چه‌پی زریپۆشه‌كه‌یه‌ و سئ دوربینی Periscopes ڕۆژی هه‌یه‌ ده‌توانرێت دووربینی شه‌وانه‌ی بۆ دابنرێت و فه‌رمانده‌ له‌لای ڕاستی زریپۆشه‌كه‌یه‌ و دوو دوربینی ڕۆژی هه‌یه‌ ، هه‌ردوو جامی پێشه‌وه‌ی زریپۆشه‌كه‌ پلێتێكیان هه‌یه‌ بۆ پاراستنی شۆقێر و فه‌رمانده‌كه‌.
كێشی زریپۆشه‌كه‌ ده‌گاته‌ 11،9t و به‌رزی ده‌گاته‌  1،86m و درێژی 6،45m و پانیشی 2،88m.

پاراستن protection

قه‌ڵغانی پۆڵای هه‌یه‌ كه‌ به‌ له‌حیم weld به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ستراون پانیان 3 بۆ 10 ملم ه‌ ، زریپۆشه‌كه‌ له‌ فیشه‌كی بچوك و پارچه‌ی تۆپ ده‌پارێزێت ، پاراستنی هه‌یه‌ به‌رامبه‌ (Nuclear Biological Chemical (NBC كارتێكه‌ره‌ ئه‌تۆمی و بایۆلۆجی و كیمیاییه‌كانی هه‌یه‌.

جوڵه‌ Mobility

ئه‌م زریپۆشه‌ بزوێنه‌رێكی دیزڵی جۆری YaMZ 235 ي 8 بستۆنی بۆ داندراوه‌ كه‌ تواناكه‌ی ده‌گاته‌ 240h/p و خولانه‌وه‌ی بزوێنه‌ره‌كه‌ ده‌گاته‌ 2,100rpm , به‌رزترین خێرایی زریپۆشه‌كه‌ ده‌گاته‌ 62k/h و دوورترین مه‌ودای زریپۆشه‌كه‌ ده‌گاته‌ 500km ، ده‌توانێت ئه‌و ڕیگایانه‌ ببڕێت كه‌ لێژیه‌كه‌یان %60 كه‌متربێـت و ئه‌و ڕیگایانه‌ش كه‌لێژیان له‌باری پانیدا %30 كه‌متر بێت ، MT-LB به‌ته‌واوه‌تی وشكاوه‌كیه‌ و خێرای له‌ناو ئاوده‌ ده‌گاته‌ ، توانای ڕاكێشانی 6500kg هه‌یه‌ و توانای هه‌ڵگرتنی 2000kg هه‌یه‌.




No comments:

Post a Comment