Home

Monday, 15 June 2015

T-15 BMP Armata زریپۆشی نوێی ڕوسیا

نوێ ترین نه‌وه‌ی زریپۆشی پیاده‌ی شه‌ڕكه‌ری قورسه‌ HIFV ، له‌لایه‌ن پیشه‌سازی به‌رگری روسیاوه‌ دروست ده‌كرێت ،
 
T-15 BMP Armata بۆ یه‌كه‌م جار له‌نمایشی سه‌ربازی ڕۆژی سه‌ركه‌وتن له‌ ساڵی2015 له‌ مۆسكۆ ده‌ركه‌وت ، زریپۆشی T15 یان Object 149 له‌لایه‌ن Uralvagonzavod بۆ لێكۆلینه‌وه‌ و به‌رهه‌مهێنان دیزاین كراوه‌ ، ئه‌م زریپۆشه‌ له‌سه‌ر بۆدی ئارماتا Armata دروست كراوه‌ كه‌ هه‌مان بۆدی تانكی ئارماتایه‌ T-14 Armata كه‌ واده‌كات ئه‌م زریپۆشه‌ شانبه‌شانی تانكی ئارماتا بڵاوبێته‌وه‌ نه‌ك له‌دواوه‌ ( زۆربه‌ی كات زریپۆشه‌كان له‌دوای تانكه‌كانه‌وه‌ ده‌بن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌ڵغانه‌كانیان به‌هێز نین) ده‌توانێت سه‌ربازه‌كان له‌ناو مه‌یدانی شه‌ڕكردن دابه‌زێنێت.


چه‌كه‌كان:-

ئه‌م زریپۆشه‌ تاوه‌رێكی Turret جۆری KBP EPOCH له‌ به‌شی دواوه‌ی زریپۆشه‌كه‌ بۆ داندراوه‌ و له‌لایه‌ن كۆمپانیایKBP  دروست كراوه‌  

-ڕه‌شاشێكی 30mm ی جۆری 2A42 كه‌ مه‌وداكه‌ی ده‌گاته‌ 4000m و مه‌خزه‌نه‌كه‌شی 500 فیشه‌كه‌ (160 فیشه‌كی قه‌ڵغان بڕ ، 340 ته‌قینه‌وه‌ )


-ڕه‌شاشێكی ناوه‌ندی coaxial تیره‌كه‌ی 7.62mm له‌ جۆری PKMT مه‌خزه‌نه‌كه‌ی 2000 فیشه‌كه‌ .


-هه‌روه‌هها 4 موشه‌كی جۆری Kornet-EM هه‌یه‌.


- تاوه‌ره‌كه‌ دوو سیستمی كۆنترۆڵ كردنی ته‌قه‌كردنی هه‌یه‌ به‌ دوربینێكی ئه‌لیكترۆ-بینایی ، هه‌روه‌ها لیزه‌رێك بۆ دیاری كردنی مه‌ودا ، له‌گه‌ڵ لێزه‌رێك بۆ ئاڕاسته‌كردنی موشه‌كه‌كان.



دیزاین:-


T-15 BMP Armata دیزاینێكی نوێی هه‌یه‌ به‌به‌راورد به‌ زریپۆشه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی پێشوتری ڕوسیا 


-بزوێنه‌ری زریپۆشه‌كه‌ له‌ پێشه‌وه‌ی زریپۆشه‌كه‌یه‌ تواناكه‌ی ده‌گاته‌ 1200h/p و خێرایی زریپۆشه‌كه‌ 70km/h


-ستافه‌كه‌ی كه‌ له‌سێ سه‌رباز پێكهاتووه‌ (شۆفێر ، فه‌رمانده‌ ، به‌كارهێنه‌ری چه‌ك Gunner) له‌ دوای بزوێنه‌ره‌كه‌وه‌ن 

-شوێنی سه‌ربازه‌كان له‌ دواوه‌ی زریپۆشه‌كه‌یه‌ و جێگه‌ی 9 سه‌ربازی دبێته‌وه‌ كه‌ 

له‌ده‌رگای دواوه‌ی زریپۆشه‌كه‌ دێنه‌ ناو و ده‌چنه‌ ده‌ری زریپۆشه‌كه‌.





قه‌ڵغانArmour:-

قه‌ڵغانی T-15 BMP Armata له‌ (پۆڵا و سیرامیك و مادده‌ی پێكهاته‌) پێكهاتووه‌ 

-به‌شی پێشه‌وه‌ی زریپۆشه‌كه‌ به‌ قه‌ڵغانی زیاده‌ پته‌وكراوه‌ بۆ پاراستنی زریپۆشه‌كه‌ له‌ هاوێژراوه‌ پێشكه‌وتووه‌كان و موشه‌كه‌ پێشكه‌وتووه‌ ئاڕاسته‌كراوه‌كان 

-لاكانی به‌ قه‌ڵغانی مودله‌ری قه‌باره‌ گه‌وره پته‌وكراون كه‌ زریپۆشه‌كه‌ له‌ موشه‌كی پێشكه‌وتوی ئاڕاسته‌كراو ده‌پارێزێت

-به‌شی سه‌ره‌وه‌ی زریپۆشه‌كه‌ به‌ قه‌ڵغانی كاردانه‌وه‌یی پته‌وكراوه‌

-به‌شی دواوه‌ی زریپۆشه‌كه‌ كه‌ ده‌رگای چونه‌ ناوه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی تێدایه‌ به‌ قه‌ڵغانی قه‌فه‌سی پته‌و كراوه‌ ، له‌گه‌ڵ به‌شێكی زیاده‌ی قه‌ڵغانی لاكان بۆ پاراستنی ده‌رگاكه‌

-هه‌روه‌ها زریپۆشه‌كه‌ سیستمێكی به‌رگری چالاك APSی جۆری Afghanit بۆ داندراوه‌ بۆ پاراستنی زریپۆشه‌كه‌ له‌ موشه‌كه‌ پێشكه‌وتوه‌ ئاراسته‌كراوه‌كان 

- زریپۆشه‌كه‌ 4 یه‌كه‌ی هاویشتنی دوكه‌ڵی بۆ داندراوه‌ بۆ دروستكردنی به‌ربه‌ستێك له‌ كاتی هێرشكرنه‌ سه‌ر زریپۆشه‌كه‌ به‌ هاویژراوه‌كان و موشه‌كه‌ ئاڕاسته‌كراوه‌كان، دوان له‌ یه‌كه‌كان ده‌توانن بخولێنه‌وه‌ و دوانه‌كه‌ب تر چه‌سپاون (ئه‌م سسیسته‌مه‌ به‌شێكه‌ له‌ سیستمس به‌رگری چالاك Afghanit)

هه‌روه‌ها زریپۆشه‌كه‌ له‌هه‌موو لاكانی كامێرای بۆ داندراوه‌ بۆ زانینی بارودۆخی ده‌ره‌وه‌ی زریپۆشه‌كه‌ پێشئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان بچنه‌ ده‌ره‌وه‌.

No comments:

Post a Comment