Home

Friday, 28 August 2015

BMP-1 زريپۆشی پیاده‌ی شه‌ڕكه‌ری ڕوسی


په‌ره‌پێدانی زریپۆشی پیاده‌ی شه‌ڕكه‌ری  BMP-1 له‌ ساڵی 1960 ده‌ستیپێكرد و له‌ ساڵی 1966 ده‌ستی به‌ خزمه‌تی سه‌ربازی كرد ، بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ساڵی 1967دا ده‌ركه‌وت و هه‌رایه‌كی زۆری له‌ ڕۆژئاوا نایه‌وه‌ به‌ هۆی ئه‌و توانایه‌ی له‌ جوڵه‌ و هه‌ڵگرتنی سه‌رباز و چه‌كه‌كانی هه‌یه‌تی ، ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌م زریپۆشه‌ دروستكرا و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان هه‌نارده‌ كرا له‌لایه‌ن یه‌كیه‌تی سۆڤێته‌وه‌ ، BMP-1 له‌ هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی چین ، چیكۆسلۆڤاكیا ، ڕۆمانیا دروستده‌كرێت ، له‌ زۆر جه‌نگدا به‌شداری كردووه‌ و له‌ ئێستادا به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ خزمه‌تی سه‌ربازیدایه‌ ، BMP-1 زۆر جۆر گه‌شه‌پێدانی هه‌یه‌ كه‌ زۆربه‌یان به‌ شێوه‌یه‌كی ناوخۆیی گه‌شه‌یان پێدراوه‌ بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌ ناوخۆیه‌كان ، زۆربه‌یان قه‌ڵغانیان بۆ زیادكراوه‌ یان چه‌كێكی تریان بۆ داناوه‌.
زریپۆشێكی BMP-1 كه‌ له‌لایه‌ن تیرۆرسته‌ ئیسلامیه‌كان له‌ سوریا گه‌شه‌یپێدراوه‌

چه‌كه‌كان Armament

تاوه‌رێكی یه‌ك كه‌سی هه‌یه‌ كه‌ چه‌كێكی 73ملم ی بۆ دانراوه‌ له‌ جۆری 2A28 و 40 گوله‌ی هه‌ڵگرتوه‌ ، به‌ڵام مه‌ودای پێكانی ئه‌م چه‌كه‌ كه‌مه‌ و ده‌گاته‌ 765م دوا مه‌وداكه‌ی ده‌گاته‌ 1300م ، ئه‌م چه‌كه‌ پڕكه‌ره‌وه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی بۆ دانراوه‌ و خێرایی ته‌قاندنی ده‌گاته‌ 8 بۆ 10 گوله‌ له‌ خوله‌كێكدا ، هه‌روه‌ها ڕه‌شاشێكی ناوه‌ندی 7.62ملم هه‌یه‌ له‌ جۆری PKT ، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت موشه‌كێكی دژه‌ تانی ئاڕاسته‌كراو له‌ جۆری AT-3 Sagger ی بۆ دابنرێـت ، له‌ مۆدیلی BMP-1P دا كه‌ له‌ ساڵی 1979دا دروستكراوه‌ موشه‌كی ئاڕاسته‌كراوی جۆری AT-4 Spigot یان AT-5 Spandrel ی بۆ دانراوه‌ ، هه‌روه‌ها زریپۆشه‌كه‌ چه‌ند شوێنێكی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان له‌ناو زریپۆشه‌كه‌وه‌ ته‌قه‌ بكه‌ن.

پاراستن Protection

قه‌ڵغانه‌كانی BMP-1 له‌ لاكان و پشته‌وه‌ زریپۆشه‌كه‌ له‌ فیشه‌كی 12.7ملم ده‌پارێزن و قه‌ڵغانه‌كانی پێشه‌وه‌ زریپۆشه‌كه‌ له‌ فیشه‌كی 20ملم ده‌پارێزێن ، هه‌روه‌ها ئه‌م زریپۆشه‌ سیستمی ئاگر كوژێنه‌وه‌ی ئۆتۆماتیكی بۆ دانراوه‌ له‌گه‌ڵ سیستمی پاراستن له‌ كارتێكه‌ره‌ ناوه‌كی و بایۆلۆجی و كیمیاییه‌كان NBC.

جوڵه‌ Mobility

ستافی زریپۆشه‌كه‌ له‌ 3 كه‌س پێكدێت (شۆفێڕ ، فه‌رمانده‌ ، به‌كارهێنه‌ری چه‌ك) و ده‌توانێـت 8 كه‌س هه‌ڵبگرێت كه‌ له‌ ده‌رگاكانی دواوه‌ دێنه‌ ناو زریپۆشه‌كه‌وه‌ ، BMP-1 بزوێنه‌رێكی تۆربۆ دیزڵی بۆ دانراوه‌ له‌ جۆری  UTD-20 كه‌ تواناكه‌ی ده‌گاته‌ 300h/p و خێڕایی زریپۆشه‌كه‌ ده‌گاته‌ 65km/h له‌سه‌ر وشكانی و 7km/h له‌سه‌ر ئاو ، مه‌وداكه‌ی ده‌گاته‌ 600km ، بزوێنه‌ره‌كه‌ له‌ پێشه‌وه‌ی زریپۆشه‌كه‌ دانراوه‌ و ده‌توانێـت به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسان بگۆڕدرێـت ، هه‌روه‌ها ئه‌م زریپۆشه‌ وشكاوه‌كییه‌و ده‌توانێت له‌سه‌ر ئاو بڕوات كه‌ زنجیره‌كان به‌كاردێنێت بۆ جوڵه‌كردن له‌ ئاودا.

زانیاری گشتی 

وڵات : ڕوسیا
ساڵی ده‌ستپێكردنی خزمه‌ت : 1966
ژ.ستاف : 3 
ژ.كه‌سه‌كان : 8 

كێش : 13ته‌ن
درێژی : 6.74م
پانی : 2.94م
به‌رزی : 2.15م

چه‌كه‌كان : 1 چه‌كی 73ملم
              1 ڕه‌شاشی 7.62ملم 
              موشه‌كی ئاڕاسته‌كراوی دژه‌ تانك

ئازوقه‌ : 40 گوله‌ی 73ملم
           2000 فیشه‌كی 7.62ملم

بزوێنه‌ر :  UTD-20
توانای بزوێنه‌ر : 300h/p
خێرایی له‌سه‌ر وشكانی : 65km/h
خێرایی له‌سه‌ر ئاو : 7km/h
مه‌ودا : 600km

Wednesday, 26 August 2015

ATF Dingo-1 ئۆتۆمبێلی ئه‌ڵمانی


ئۆتۆمبێلی ATF Dingo-1 له‌لایه‌ن كۆمپانیای  Krauss-Maffei Wegmann دروستكراوه‌ ، یه‌كه‌م نمونه‌ی تاقیكردنه‌وه‌یی له‌ ساڵێ 1995 ئاماده‌كراوه‌ و له‌ ساڵی 1999دا له‌لایه‌ن سوپای ئه‌ڵمانیا هه‌ڵبژێردرا و له‌ ساڵی 2000دا ده‌ستیكرد به‌ خزمه‌تی سه‌ربازی له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا ، ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ ئۆتۆمبێڵێكی گواستنه‌وه‌ی گشت-پارێزراوه‌ all-protected transport vehicle كۆی 147دانه‌ی لێدروستكراوه‌ بۆ سوپای ئه‌ڵمانیا و 15 دانه‌ی نێردراوه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ ، سوپای ئه‌ڵمانیا ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ی له‌ نێرده‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بۆ پاراستنی ئاشتی له‌ وڵاتانی كۆسۆڤۆ ، مه‌كدۆنیا ، ئه‌فغانستان به‌كارهێناوه‌ ، ATF Dingo-1 له‌سه‌ر بۆدی گه‌ڵابه‌ی مارسیدس بێنز UNIMOG U1550L دروستكراوه‌.

پاراستن Protection

ATF Dingo-1 زۆر گونجاوه‌ بۆ ئۆپراسیۆنه‌كانی پاراستنی ئاشتی ، قه‌ڵغانێكی به‌هێزی هه‌یه‌ ، بنه‌كه‌ی له‌ شێوه‌ی V دروستكراوه‌ بۆ زیادكردنی به‌رگری دژی مین و ته‌قه‌مه‌نیه‌كانی سه‌ر ڕێگا ، هه‌روه‌ها دیزاینكراوه‌ بۆ به‌رگه‌گرتنی هێرشی ڕاسته‌وخۆ ، پارچه‌ی گوله‌تۆپ ، هه‌روه‌ها سیستمی پاراستنی هه‌یه‌ له‌ كارتێكه‌ره‌ ناوه‌كی و بایۆلۆجی و كیمیاییه‌كان NBC ، ئه‌م ئۆتۆمبێڵه‌ قه‌ڵغانی MEXAS به‌كاردێنێت كه‌ توانا ده‌داته‌ ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ بۆ زیادكردنی قه‌ڵغانه‌كان ، جامه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی لار دانراون بۆ به‌رگه‌گرتنی فیشه‌ك و ته‌قینه‌وه‌كان.

چه‌كه‌كان Armament

ڕه‌شاشێكی 7.62ملم بۆ دانراوه‌ له‌ جۆری MG و ده‌توانرێـت ڕه‌شاشێكی 12.7ملم یان نارنجۆك هاوێژێكی 40ملم بۆ دابنرێـت ، هه‌روه‌ها ده‌توانرێـت تاوه‌رێكی ئۆتۆماتیكی بۆ دابنرێت كه‌ له‌ ناو ئۆتۆمبیلكه‌وه‌ ته‌قه‌ی پێده‌كرێت .

جوڵه‌ Mobility

ATF Dingo-1 توانای هه‌ڵگرتنی 1400كغ هه‌یه‌ ، ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ له‌چه‌ند به‌شێك دیزاینكراوه‌ كه‌ پێكهاتوه‌ له‌ بۆدی ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ ، به‌شی بزوێنه‌ره‌كه‌ ، په‌رشكه‌ری ته‌قینه‌وه‌كان ، شوێنی دانیشتن كه‌ جێگه‌ی 7 كه‌س ده‌بێـه‌وه‌ له‌گه‌ڵ شۆفێرێك ، هه‌روه‌ها له‌ پشته‌وه‌ شوێنێكی هه‌ڵگرتنی شتومه‌كی هه‌یه‌ كه‌ به‌ قوماش داپۆشراوه‌ له‌ جیاتی كانزا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش ، بزوێنه‌رێكی دیزڵی مارسیدز بێنز ی بۆ دانراوه‌ كه‌ تواناكه‌ی ده‌گاته‌ 237h/p و خێرایی 120km/h ده‌دات به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ ، مه‌وداكه‌ی ده‌گاته‌ 700km.

زانیاری گشتی 

وڵات : ئه‌ڵمانیا 
كۆمپانیای به‌رهه‌مهێن : Krauss-Maffei Wegmann
ساڵی ده‌ستپێكردنی خزمه‌ت : 2000

ژ.كه‌سه‌كان : 1 شۆفێر + 7 كه‌س

كێش : 8.8ته‌ن
درێژی : 5.4م
پانی : 2.3م
به‌رزی : 2.4م

بزوێنه‌ر : Mercedes-Benz diesel
توانای بزوێنه‌ر : 237h/p
خێرایی :  120km/h
مه‌ودا : 700km

Monday, 24 August 2015

M-1939 چه‌كی دژه‌ فڕۆكه‌ی سۆڤێتی 37ملم


چه‌كی دژه‌ فڕۆكه‌ی سۆڤێتی (M1939 (61-K له‌ كۆتایی سیه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا په‌ره‌ی پێدراوه‌ و له‌ساڵی 1939دا ده‌ستی به‌خزمه‌ت كردوه‌ له‌ سوپای ڕوسیادا و به‌شداری كردوه‌ له‌ جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا ، به‌ڵام له‌ ئێستادا كاریگه‌ریی زۆر كه‌مه‌ به‌رامبه‌ر به‌ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌ نوێیه‌كان و توانای كه‌م ده‌بێته‌وه‌ له‌ كه‌ش و هه‌وای خراپدا ، به‌ڵام ده‌توانرێت بۆ پشتیوانی زه‌مینی به‌كاربهێنرێـت ، له‌ ئێستادا ئه‌م چه‌كه‌ له سوپای ڕوسیادا خزمه‌ت ناكات به‌ڵام هه‌تاكو ئێستا له‌ چه‌ند وڵاتێك له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فه‌ریقا خزمه‌تده‌كات 

ئه‌م چه‌كه‌ 1 لوله‌ی 37ملم هه‌یه‌ ، ده‌توانێـت 200 گوله‌ هه‌ڵبگرێت كه‌ 5دانه‌ ده‌خرێـته‌ ناو مه‌خزه‌نه‌كه‌یه‌وه‌ ، گوله‌ی قه‌ڵغانی بڕ AP-T ده‌توانێت 37ملم قه‌ڵغانی له‌یه‌كچوو RHA ببڕێت له‌ گۆشه‌ی 60 و دووری 500م و ده‌توانێـت 28ملم قه‌ڵغانی له‌یه‌كچوو RHA ببڕێت له‌ گۆشه‌ی 90 و دووری 1500م ، M1939 ده‌توانێت گوله‌ی قه‌ڵغان بڕی گڕدار AP-T و گوله‌ی پارچه‌بووی گڕدار FRAG-T و گوله‌ی خێرای زۆری قه‌ڵغان بڕ HVAP و گوله‌ی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز HE به‌كاربێنێت

ئه‌م چه‌كه‌ 4 تایه‌ی هه‌یه‌ له‌كاتی ته‌قه‌كردندا 4تایه‌كه‌ به‌رز ده‌كرێنه‌وه‌ و له‌سه‌ر 4 پێ ده‌وه‌ستێـت به‌ڵام زۆربه‌ی كات ئه‌م چه‌كه‌ له‌سه‌ر گه‌ڵابه‌یه‌ك یان زریپۆشێك دانراوه‌ ، مه‌ودای كاريگه‌ری ئه‌م چه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ستونی 2499م ، مه‌ودای كاریگه‌ری له‌ گۆشه‌ی 45 دا 1768م ، له‌ گۆشه‌ی 65 دا 2865م ، مه‌ودای كاریگه‌ری به‌ شێوه‌ی ئاسۆیی 4389م ه‌ .


زانیاری گشتی

وڵات : ڕوسیا
ساڵی ده‌ستپێكردنی خزمه‌ت : 1939
ژ.ستاف : 5 كه‌س

كێش : 2100كغ
درێژی : 5.5م
پانی : 1.78م
به‌رزی : 2.10م

تیره‌كه‌ی : 37ملم
ژماره‌ی لوله‌كان : 1
مه‌ودای كاریگه‌ر (دژه‌ فڕۆكه‌) : 2500م
دوا مه‌ودا : 7كم

Sunday, 23 August 2015

HJ-8E موشه‌كی دژه‌ تانكی چینی


موشه‌كی چینی Hong jian-8 (تیری سور) نه‌وه‌ی دووه‌می موشه‌كی ئاڕاسته‌كراوی دژه‌ تانكه‌ ، له‌لایه‌ن كۆمپانیای NORINCO دروستده‌كرێت و له‌ساڵی 1985 ده‌ستی به‌خزمه‌تی سه‌ربازی كردووه‌ ، مه‌ودایه‌كی دووری هه‌یه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ به‌ره‌و ئامانج ئه‌ڕوات ، موشه‌كێكی به‌هێزه‌ و ده‌توانرێت پشتی پێببه‌سترێت ، ده‌توانێت 800ملم له‌ قه‌ڵغان ببڕێت ، موشه‌كی HJ-8E دوا په‌ره‌پێدانی ئه‌م موشه‌كه‌یه‌ و له‌ ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو دروستكراوه‌ ، مه‌وداكه‌ی زیاتره‌ له‌ 4كم و ئه‌گه‌ری پێكانی ئامانجی ده‌گاته‌ %90 ، ئه‌م موشه‌كه‌ دوو كڵاوی هه‌یه‌ و ده‌توانێت ئه‌و تانكانه‌ تێكبشكێنێت كه‌ قه‌ڵغانی كاردانه‌وه‌ییان بۆ دانراوه‌ و توانای بڕینی قه‌ڵغانی ده‌گاته‌ 1000ملم ، ده‌توانرێـت له‌لایه‌ن پیاده‌وه‌ بگوازرێته‌وه‌ یان له‌سه‌ر ئۆتۆمبێل یان هه‌لیكۆپته‌ر دابنرێت ، ئه‌م موشه‌كه‌ له‌ موشه‌كی TOW ی ئه‌مه‌ریكی ده‌چێت و باشتره‌ له‌ موشه‌كی Millan فه‌ڕه‌نسی-ئه‌ڵمانی ، ئه‌م موشه‌كه‌ چه‌كێكی سه‌ره‌كی هه‌لیكۆپته‌ری جۆری Z-11 و Mi-17 و Gazelle ، له‌ پاكستان دروستده‌كرێت له‌ به‌ ناوی Baktar shikan.

تیره‌ی موشه‌كه‌كه‌ 120ملم و له‌ناو قاوێغێكدا هه‌ڵگیراوه‌ كه‌ دوای ته‌قاندن فڕێ ده‌درێت ، موشه‌كه‌كه‌ سیستمی ئاڕاسته‌كردنی نیمچه‌ ئۆتۆماتیكی به‌ڕێوه‌بردن بۆ هێڵی بینین SACLOS به‌كاردێنێت به‌ وایه‌ر زانیاریه‌كان بۆ موشه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نرێت ، خێرایی موشه‌كه‌كه‌ ده‌گاته‌ 219م/چ ، دووربینی بینایی به‌كاردێنێت ، ئه‌م موشه‌كه‌ چه‌ند جۆرێكی هه‌یه‌ كه‌ به‌پێی كاره‌كه‌یان جیاوازن.

زانیاری گشتی 

وڵات : چین
كۆمپانیای به‌رهه‌مهێن : NORINCO
ساڵی ده‌ستپێكردنی خزمه‌ت : 1985

تیره‌كه‌ی : 120ملم
كێش به‌ به‌تاڵی : 25كغ
دوا مه‌ودا : 4499م
شێوازی ئاڕاسته‌كردن : ئاڕاسته‌كردنی نیمچه‌ ئۆتۆماتیكی به‌ڕێوه‌بردن بۆ هێڵی بینین SACLOS به‌ وایه‌ر 
توانای بڕینی قه‌ڵغان : 1000ملم

Wednesday, 19 August 2015

GIAT 53T2 ڕه‌شاشی دژه‌ فڕۆكه‌ی فه‌ڕه‌نسی

GIAT 53T2 ڕه‌شاشێكی فه‌ڕه‌نسیه‌ ، له‌لایه‌ن كۆمپانیای Nexter دروستكراوه‌ (پێشتر ناوی GIAT بوو) ، له‌ ساڵی 1982دا پیشاندراوه‌ ، فه‌رمانی سه‌ره‌كی ڕه‌شاشی دژه‌ فڕۆكه‌یه‌ AAA و ده‌توانرێت بۆ دژی ئۆتۆمبێله‌ قه‌ڵغانداره‌كان و تاكه‌كان به‌كاربێت ، ئه‌م ڕه‌شاشه‌ فیشه‌كی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێزی سوتێنه‌ر HEI كه‌ خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 1050م/چ و فیشه‌كی قه‌ڵغان بڕی له‌ جۆری APDS  كه‌ خێرایی ده‌گاته‌ 1293م/چ به‌كاردێنێت ، فیشه‌كی جۆری APDS ده‌توانێـت 20ملم قه‌ڵغان ببڕێت له‌ دووری 1000م ، دوا مه‌ودای فیشه‌كه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ستونی ده‌گاته‌ 6000م و مه‌ودای كاریگه‌ری به‌شێوه‌یه‌كی ئاسۆیی ده‌گاته‌ 2000م.

ئه‌م ڕه‌شاشه‌ ده‌توانرێت له‌سه‌ر گه‌ڵابه‌ و زریپۆش دابنرێت و ده‌توانرێت به‌ ئۆتۆمبێل ڕابكێشرێت (2 تایه‌ی بۆ دائه‌نرێت)، هه‌روه‌ها دووربینێكی بۆ دانراوه‌ كه‌ توانای گه‌وره‌كردنی ده‌گاته‌ x5.2 ، كێشی له‌ باری ئاماده‌یی ده‌گاته‌ 690كغ ، خێرایی ته‌قاندنی ده‌گاته‌ 740 فیشه‌ك له‌ ده‌قه‌یه‌كدا (به‌پێی دیزاین) به‌ڵام له‌ ڕاستیدا 200 فیشه‌ك ده‌ته‌قێنێت له‌ ده‌قه‌یكدا ، ڕه‌شاشه‌كه‌ °360 ده‌خولێته‌وه‌ و °8- نزم ده‌بێته‌ و °83+ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ ، ستافه‌كه‌ی له‌ 2 كه‌س پێكدێت.


زانیاری گشتی

جۆر : ڕه‌شاشی دژه‌ فڕۆكه‌
وڵات : فه‌ڕه‌نسا
كۆمپانیای به‌رهه‌مهێن : Nexter (پێشتر GIAT)
ستاف : 2 كه‌س

تیره‌كه‌ی : 20ملم
كێش : 690كغ (باری ئاماده‌یی)
دوا مه‌ودا به‌شێوه‌ی ستونی : 6000م
مه‌ودای كاریگه‌ر به‌شێوه‌ی ئاسۆیی : 2000م
خێرایی ته‌قاندن(به‌پێی دیزاین) : 740 فیشه‌ك/ده‌قه‌یه‌ك
خێرایی ته‌قاندن(له‌ ڕأستیدا) : 200 فیشه‌ك/ده‌قه‌یه‌ك
بڕینی قه‌ڵغان : 20ملم له‌ دووری 1000م (فیشه‌كی APDS)


Monday, 17 August 2015

M-79 OSA موشه‌ك هاوێژی سڕبی


موشه‌ك هاوێژی 90ملم له‌ جۆری M-79 OSA له‌ شه‌ڕی نزیكدا به‌كاردێت ئه‌م چه‌كه‌ موشه‌ك هاوێژێكه‌ له‌سه‌ر شان ده‌ته‌قێنرێـت ، دژی زریپۆش به‌كاردێـت له‌دووری 350م و له‌ دژی ئامانجه‌ نه‌جوڵاوه‌كان وه‌كو شوێنی حه‌وانه‌ی دوژمن و حه‌شارگه‌كان له‌ دووری 600م به‌كاردێت ، ئه‌م موشه‌ك هاویژه‌ له‌ موشه‌ك هاوێژی فه‌ڕه‌نسی LRAC F1 ده‌چێت ، موشه‌كه‌كه‌ له‌ قاوێغێكدا داندراوه‌ كه‌ له‌ Fiberglass


M-79 OSA له‌ساڵی 1979 له‌ سڕبیا دیزاین كراوه‌ ، كێشه‌كه‌ی به‌ ئاماده‌یی 11.2كغ ( 6.2كغ هاوێژه‌ر ، 3.5 موشه‌ك ، 1.5 قاوغی موشه‌ك ) و درێژیه‌كه‌ی 1910ملم ، ستافی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م چه‌كه‌ 2 كه‌سه‌ و ده‌توانرێـت به‌ 1 كه‌س به‌كاربهێنرێت ، هه‌روه‌ها ئه‌م هاوێژه‌ره‌ دووربینێكی له‌ جۆری CN-6 بۆ دانراوه‌ كه‌ توانای گه‌وره‌كردنی ده‌گاته‌ 4x

توانای بڕینی قه‌ڵغانی ده‌گاته‌ 400ملم ، خێرایی موشه‌كه‌كه‌ ده‌گاته‌ 250م/چ و دوا مه‌ودای ده‌گاته‌ 1960م و خێرایی ته‌قاندنی ده‌گاته‌ 5 موشه‌ك له‌ ده‌قه‌یه‌كدا ، ئه‌م چه‌كه‌ له‌ هه‌موو شه‌ڕه‌كانی یۆغۆسلاڤیا به‌شداری كردوه‌ له‌ دوای ده‌ستپێكردنی خزمه‌ت ، موشه‌كی ئه‌م 90ملم ئه‌م چه‌كه‌ ناتوانێـت به‌شی پێشه‌وه‌ی تانكه‌ نوێكان ببڕێت ، كرواتیا ئه‌م چه‌كه‌ دروستده‌كات به‌ناوی RL90 M95

زانیاری گشتی

جۆر : موشه‌ك هاوێژی دژه‌ تانك
وڵاتی دروستكه‌ر : یۆگۆسلاڤیا - سڕبیا
ساڵی دروستكردن : 1979

ستاف : 2 كه‌س 

تیره‌كه‌ی : 90ملم
كێشی گشتی : 11.2كغ
درێژی به‌ ئاماده‌یی : 1910ملم
مه‌ودای كاریگه‌ر : 350م بۆ ئامانجی جوڵاو ، 600م بۆ ئامانجی وه‌ستاو
دوا مه‌ودا : 1960م
توانای بڕینی قه‌ڵغان : 400ملم

Saturday, 15 August 2015

Kornet-E موشه‌كی دژه‌ تانكی ئاڕاسته‌كراوی ڕوسی

موشه‌كی كۆرنێت و هاوێژه‌ره‌كه‌ی

Kornet-E ناوی جۆری هه‌نارده‌کراوی Export ی موشه‌كی ڕوسی كۆرنێت ه‌ ، ئه‌م سیسته‌مه‌ موشه‌كیه‌ یه‌كه‌م جار له‌ ساڵی 1994دا پیشاندرا ، له‌لایه‌ن ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ی KBP وه‌ په‌ره‌ی پێدراوه‌ ، ئه‌م موشه‌كه‌ ئێستا دروستده‌كرێت و له‌خزمه‌تی سه‌ربازیدایه‌ له‌ ڕوسیا و هاورده‌كراوه‌ بۆ وڵاتانی : عێراق ، سوریا ، ئیماڕات ، هیندستان ، یۆنان.. ئه‌م موشه‌كه‌ له‌ نه‌وه‌ی سێیه‌می موشه‌كی ئاڕاسته‌كراوه‌ و بۆ جێگه‌گرتنه‌وه‌ی موشه‌كی كۆنكۆرس و فاگۆت په‌ره‌یپێدراوه‌ ، دروستكراوه‌ بۆ تێكشكاندی تانكه‌ نوێیه‌كانی ناتۆ و ئه‌و تانكانه‌ی كه‌ قه‌ڵغانی كاردانه‌وه‌ییان بۆ دانراوه‌ ، له‌گه‌ڵ شوێنه‌ پته‌وكراوه‌كان ، ئه‌م سیسته‌مه‌ ده‌توانرێت له‌سه‌ر زۆر جۆر ئۆتۆمبێل دابنرێـت ، یان له‌سه‌ر پایه‌یێكی سێ قاچی دابنرێـت ، سیستمی كۆرنێت ی هه‌ڵگیراو له‌لایه‌ن كارگه‌ی ڤۆلسك Volsk دروستده‌كرێـت.
داعش ده‌ستی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر موشه‌كی كۆرنێت گرت له‌دوای ڕاكردنی سوپای عێراق

موشه‌كی كۆرنێـت

موشه‌كی كۆرنێت تیره‌كه‌ی 152ملم ، دوو كڵاوی Tandem دژه‌ تانكی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێزی هه‌یه‌ بۆ به‌زاندنی ئه‌و تانكانه‌ی كه‌ قه‌ڵغانی كاردانه‌وه‌ییان بۆ دانراوه‌ ، كۆرنێت هه‌روه‌ها كڵاوی  سێرمۆباریكی Thermobaric هه‌یه‌ به‌كاردێنێت له‌دژی حه‌شارگه‌كان و شوێنه‌ پته‌وكراوه‌كان ، مه‌ودای Kornet-E ده‌گاته‌ 5500م له‌ ڕۆژدا و توانای بڕینی قه‌ڵغانی ده‌گاته‌ 1200ملم (1.2م) له‌ كڵاوی HEATدا ، كۆرنێت سیستمی ئاڕاسته‌كردنی نیمچه‌ ئۆتۆماتیكی به‌ڕێوه‌بردن بۆ هێڵی بینین SACLOS به‌ لێزه‌ر موشه‌كه‌كه‌ ئاڕاسته‌ ده‌كرێت له‌لایه‌ن هاوێژه‌ره‌كه‌وه‌ و موشه‌كه‌كه‌ به‌ ده‌وری هێڵی دووربینه‌كه‌دا ده‌سوڕێته‌وه‌ و له‌ كۆتایدا له‌ ئامانجه‌كه‌ ده‌دا.
موشه‌كی 9М133-1 كه‌ كڵاوی HEAT هه‌یه‌
موشه‌كی 9М133F-1 ی كه‌ كڵاوی سێرمۆباریكی هه‌یه‌


هاوێژه‌ری سێ قاچ Tripod

هاوێژه‌ره‌كه‌ دووربینێكی بینایی Optical و دووربینێكی گه‌رمی Thermal ، موشه‌كه‌كان له‌ قاوغێكدا داده‌ندرێن ئاماده‌ن بۆ هاویشتن و گواستنه‌وه‌ ، به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ یان دووربنی بینایی Optical له‌ جۆری 1PN80 یان دووربینی گه‌رمی Thermal له‌ جۆری 1PN79M-1 به‌كاردێنێـت بۆ بینینی ئامانجه‌كه‌ 
دووربینی گه‌رمی 1PN79M-1

هاوێژه‌ری سه‌ر ئۆتۆمبێل 

سیستمی كۆرنێـت له‌سه‌ر زۆرێك له‌ ئۆتۆمبێل و زریپۆش داده‌ندرێـت و له‌سه‌ر زریپۆشی BMP-3 دانراوه‌ كه‌ له‌ساڵی 1980 ده‌ست به‌ دروستكردنی كراوه‌ و بینینی شه‌وانه‌ی بۆ دانراوه‌ ، ئه‌م جۆره‌ هاوێژه‌ره‌ ده‌توانێت 2 موشه‌ك له‌یه‌ك كاتدا له‌ یه‌ك ئامانج بگرێت ، هه‌روه‌ها ده‌توانرێـت له‌سه‌ر جێپ و هامڤی و زۆر جۆری تری ئۆتۆمبێڵ دابنرێت.
موشه‌كی كۆرنێت له‌سه‌ر هامڤیێكی پێشمه‌رگه‌

تاوه‌ری Kliver

ئه‌م تاوه‌ره‌ له‌لایه‌ن KBP دروستكراوه‌ و ده‌توانرێت له‌سه‌ر زۆرێت زریپۆش دابنرێت له‌وانه‌ش زریپۆشی BTR-80 و BMP-1 و هه‌روه‌ها ده‌توانرێت بۆ كه‌شتیه‌ بچوكه‌كانیش دابنرێـت وه‌كو كه‌شتی پاراستنی كه‌نار ، ئه‌م تاوه‌ره‌ 4 موشه‌كی كۆرنێـت هه‌ڵده‌گرێت له‌گه‌ڵ ڕه‌شاشێكی 2A72 ی 30ملم كه‌ مه‌وداكه‌ی ده‌گاته‌ 4كم و خێرایی ته‌قاندنی ده‌گاته‌ 350-400 فیشه‌ك له‌ ده‌قه‌یكدا ، هه‌روه‌ها ڕه‌شاشێكی ناوه‌ندی 7.62ملم هه‌یه‌ له‌ جۆری PKT ، كۆی كێشی تاوه‌ره‌كه‌ ده‌گاته‌ 1500كغ.
تاوه‌ری Kliver

زانياری گشتی

جۆر : موشه‌كی ئاڕاسته‌كراوی دژه‌ تانك
ئامڕازی ئاڕاسته‌كردن : SACLOS 
وڵات : ڕوسیا 
كۆمپانیای به‌رهه‌مهێن : KBP

جۆری كڵاو : دژه‌ تانكی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز HEAT
                  سێرمۆباریك Thermobaric

تیره‌كه‌ی : 152ملم
كێش موشه‌ك : 29كغ
درێژی : 1200ملم
مه‌وداكه‌ی : 5500م ڕۆژ
                3500م شه‌و
توانای بڕینی قه‌ڵغان : 1200ملم له‌دوای قه‌ڵغانی كاردانه‌وه‌یی ERA



Tuesday, 11 August 2015

M-72 LAW دژه‌ تانكی ئه‌مه‌ریكی

شوێنی وه‌ستا به‌ختیار - هه‌ولێڕ
"وێنه‌كه‌ وه‌رگیراوه‌ به‌ سوپاسه‌وه‌ له‌ په‌یجی"سه‌ربازی
سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ ناوه‌ڕاستی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی ڕابردودا ده‌ستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ;V] بۆ چه‌كێكی دژه‌ تانكی هه‌رزان و ساده‌ و كاریگه‌ر و سوك ، له‌ ساڵی 1961 كۆمپانيای Hesse Eastern چه‌كێكی دژه‌ تانكی له‌سه‌ر شان هاوێژراو له‌گه‌ڵ گوله‌یه‌كی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز-دژه‌ تانك HEAT دروستكرد و له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مه‌ریكادا هه‌ڵبژێردرا له‌ژێڕ ناوی M-72 LAW ، ئه‌م چه‌كه‌ زۆر به‌ئاسانی به‌كاردێت و كاریگه‌ره‌ له‌دژی ئۆتۆمبێله‌ قه‌ڵغانداره‌كان و شوێنه‌ كه‌م پته‌وكراوه‌كان ، به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له‌ شه‌ڕی ڤێتنام به‌كارهات له‌گه‌ڵ چه‌ند شه‌ڕێكی بچوكتر هه‌روه‌ها له‌شه‌ڕی عێڕاق و ئه‌فغانستان به‌كارهات ، له‌ ئێستادا جۆری "Improved LAW" هه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای Talley Defense Systems دروستده‌كرێت كه‌ مه‌ودایه‌كی دورتر و توانایه‌كی باشتری هه‌یه‌.
M-72A3

هه‌موو جۆره‌كانی M-72 هه‌مان دیزاینیان هه‌یه‌ ، له‌ڕوی جۆری گوله‌ و بزوێنه‌ره‌كانیان جیاوه‌زه‌ ، ئه‌م موشه‌ك هاوێژه‌ یه‌كجار به‌كاردێت و دوای به‌كارهێنان بۆریه‌كه‌ فڕێده‌درێ ، بۆریه‌كه‌ له‌ دووبه‌ش دروستكراوه‌ ، به‌شی ناوه‌وه‌ی بۆریه‌كه‌ له‌ ئه‌له‌مه‌نیوم دروستكراوه‌ و به‌شی ده‌ره‌وه‌ی له‌ fiberglass دروستكراوه‌ ، ناوچه‌ی 15م پشتی ئه‌م چه‌كه‌ مه‌ترسیداره‌ له‌كاتی ته‌قاندندا ، جۆره‌كانی  "Improved LAW" بۆریه‌كی درێژتریان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن موشه‌كی به‌هێزتر و درێژتر بهاوێژن ، كڵاو له‌ جۆری M72A4 و M72A5 توانای بڕینی قه‌ڵغانی زیاتره‌ و باشتره‌ بۆ به‌كارهێنانی دژی تانك ، كڵاو له‌ جۆری M72A6 و A7 باشتره‌ بۆ به‌كارهێنانی دژی ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازی قه‌ڵغاندار APC ئه‌م كڵاوانه‌ توانای بڕینی قه‌ڵغانیان كه‌متره‌ به‌ڵام كاریگه‌ریان زیاتره‌ له‌دوای قه‌ڵغان.
چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی چه‌كه‌كه‌

ئه‌م موشه‌ك هاوێژه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا و نه‌رویج و توركیا دروستده‌كرێت

زانیاری گشتی

M-72A3

تیره‌كه‌ی : 66ملم
جۆر : موشه‌ك هاوێژ
كێش : 2.5كغ
درێژی به‌ داخراوی : 665ملم 
درێژی به‌ كراوه‌یی : 899ملم
مه‌ودای كاریگه‌ر : 150م - 170م
بڕینی قه‌ڵغان : 300ملم 
M-72A3


M-72A4/A7

تیره‌كه‌ی : 66ملم
جۆر : موشه‌ك هاوێژ
كێش : 3.5كغ
درێژی به‌ داخراوی : 775ملم
درێژی به‌ كراوه‌یی : 980ملم
مه‌ودای كاریگه‌ر : 350م
بڕینی قه‌ڵغان  : 350ملم بۆ جۆری M-72A4
                    150ملم بۆ جۆری M-72A7/A6
M-72A7

Monday, 10 August 2015

T-55 Enigma تانكی عێڕاقی


T-55 Enigma په‌ره‌پێدانێكی عێراقیه‌ بۆ تانكی T-55 ی سۆڤێتی ، Enigma ناوی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م تانكه‌ نیه‌ به‌ڵكو هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ شه‌ڕی دووه‌می كه‌نداودا له‌ ساڵی 1991 ئه‌م ناوه‌یان لێنا ، عێڕاق به‌كارهێنه‌رێكی سه‌ره‌كی تانكی T-54 و T-55 بوو و له‌ ساڵی 1958دا یه‌كه‌م 250 تانكی T-54 گه‌یشته‌ عێراق ، له‌ ساڵی 1980دا ئه‌م تانكه‌ كۆن ببو له‌به‌ر ئه‌وه‌ عێڕاق تانكی T-55 په‌ره‌پێدا ، نازانرێت كه‌ چه‌ند تانك په‌ره‌ی پێدراوه‌ بۆ جۆری Enigma به‌ڵام ژماره‌ی ئه‌و تانكانه‌ی په‌ره‌یانپێدرا به‌شی پێویستیه‌كانی ئه‌كرد ، ئه‌م جۆره‌ تانكه‌ بۆ پێشڕه‌وی كردنی ئه‌و تانكانه‌ به‌كارده‌هات كه‌ په‌ره‌یان پێنه‌درابوو ، ستافی تانكه‌كه‌ له‌ 4 كه‌س پێكدێـت (فه‌رمانده‌ ، به‌كارهێنه‌ری چه‌ك ، پڕكه‌ره‌وه‌ ، شۆفێڕ)

چه‌كه‌كان Armament

ئه‌م تانكه‌ تۆپهاوێژێكی 100ملم بۆ دانرابوو كه‌ ده‌توانێت ئامانجه‌كانی به‌ ڕێكی بپێكێت له‌ كاتی جوڵه‌كردندا ، ئه‌م تانكه‌ 43 گوله‌ی هه‌ڵگرتبوو له‌ مه‌خزه‌نه‌كه‌یدا ، هه‌روه‌ها ڕه‌شاشێكی 12.7ملم بۆ دانراوه‌ له‌گه‌ڵ 2 ڕه‌شاشی ناوه‌ندی 7.62ملم ، ئه‌م تانكه‌ توانای بینینی شه‌وانه‌ی باشكراوه‌.

پاراستن Protection

پاراستنی ئه‌م تانكه‌ زۆر به‌هێزتر بوو له‌ تانكی T-55 ی ئاسایی ، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ په‌ره‌پێدانی قه‌ڵغانه‌كان پشتیان به‌ په‌ره‌پێدانی سۆڤێتی له‌ جۆری T-55AM به‌ستبێت كه‌ قه‌ڵغانی زیاده‌ی بۆ تاوه‌ر و پێشه‌وه‌ و سه‌رو زنجیری تانكه‌كه‌ دانارابوو، 
به‌ڵام ئه‌ندازیاره‌ عێڕاقیه‌كان قه‌ڵغانیان بۆ پشتی تاوه‌ره‌كه‌ و زینجیره‌كه‌ش دانابوو ، قه‌ڵغانه‌كانی  Enigma له‌ پلێت پێكهاتبوون له‌ناو بۆكسدا له‌حیمكرابوون بۆ دروستكردنی جۆرێك له‌ قه‌ڵغانی بۆشایی Space Armor ، كێشی قه‌ڵغانه‌كان ده‌كاته‌ 4.6ته‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ قه‌ڵغانه‌كانی پشتی تاوه‌ره‌كه‌ بۆ دابینكردنی هاوسه‌نگی دانراون ، ئه‌م تانكه‌ سیستمی پاراستنی له‌ كارتێكه‌ره‌ ناوه‌كی و بایۆلۆجی و كیمیایی NBC بۆ دانراوه‌ ، له‌گه‌ڵ سیستمێكی ئۆتۆماتیكی بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر.

جوڵه‌ Mobility

T-55 Enigma بزوێنه‌رێكی دیزڵی سۆڤێتی له‌ جۆری V-55 بۆ دانراوه‌ ، كه‌ هێزه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 550h/p ، خیرایی تانكه‌كه‌ ده‌گاته‌ نزیكه‌ی 40km/h دوا مه‌ودای تانكه‌كه‌ ده‌گاته‌ 350km.

زانیاری گشتی

وڵات : عێراق
ساڵی ده‌ستپێكردنی خزمه‌ت : 1980
ژ.ستاف : 4

كێش : 41 ته‌ن
درێژی به‌ تۆپهاوێژه‌كه‌وه‌ : 9م
درێژی بۆدیه‌كه‌ی : 6م
پانی : 3.7م
به‌رزی : 2.4م

چه‌كه‌كان : تۆپهاوێژێكی 100ملم
              ڕه‌شاشێكی 12.7ملم و 2 ڕه‌شاشی ناوه‌ندی 7.62ملم

مه‌خزه‌ن : 43 گوله‌ی 100ملم
             200 فیشه‌كی 12.7ملم
             3500فیشه‌كی 7.62ملم

بزوێنه‌ر : V-55
توانای بزوێنه‌ر : 550h/p
خێرایی : 40km/h
مه‌ودا : 350km



Sunday, 9 August 2015

M109A6 Paladin تۆپهاوێژی گه‌ڕۆكی ئه‌مه‌ریكی

 M109A6 Paladin 
تۆپهاوێژی گه‌ڕۆكی M109A6 Paladin په‌ره‌پێدانی تۆپهاوێژی M109 يه‌ ، ئه‌م تۆپهاوێژه‌ له‌ ساڵی 1991دا ده‌ستی به‌خزمه‌تی سه‌ربازی كردووه‌ له‌ وڵاتی ئه‌مه‌ریكا ، به‌رهه‌مهێنانی له‌ ساڵی 1999دا وه‌ستاوه‌ ، دوای وه‌ستاندنی هه‌ردوو پڕۆگرامی Crusader و NLOS-C سوپای ئه‌مه‌ریكا پشت به‌ تۆپهاوێژی M109A6 ده‌به‌ستێت تاكو په‌ره‌یان پێده‌درێـت بۆ ئاستی M109A7 .
له‌كاتی بۆردمان كردندا M109A6 Paladin  

چه‌كه‌كان Armament

ئه‌م تۆپهاوێژه‌ گه‌ڕۆكه‌ تۆپهاوێژێكی له‌ جۆری M-284 ی 155ملم بۆ دانراوه‌ ، له‌گه‌ڵ سیستمێكی پڕكردنه‌وه‌ی نیمچه‌ ئۆتۆماتیكی ، دوا مه‌ودای گوله‌كانی ده‌گاته‌ 24كم به‌ به‌كارهێنانی گوله‌ی ئاسایی(ستاندارد) یان 30كم به‌ به‌كارهێنانی گوله‌ی هاوكاری-موشه‌كی Rocket-Assisted ، ده‌توانێت 4 گوله‌ له‌ ده‌قه‌یه‌كدا بته‌قێنرێت به‌ڵام خێرایی ته‌قاندنی ئاسایی 1 گوله‌یه‌ له‌ 3 ده‌قه‌دا ، هه‌ندێك له‌ تۆپهاوێژه‌ گه‌ڕۆكه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا گۆڕانكاریان بۆ كراوه‌ تاكو بتوانن گوله‌ی M982 Excalibur بته‌قێنن كه‌ دوا مه‌ودای ده‌گاته‌ 40كم ، ئه‌م تۆپهاوێژه‌ ده‌توانێت له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ 60 چركه‌دا بوه‌ستێت و ده‌ست به‌ بۆردمان بكات .هه‌روه‌ها  M109A6 Paladin ڕه‌شاشێكی 12.7ملم بۆ دائه‌نرێت وه‌كو چه‌كێكی لاوه‌كی ، ده‌توانرێـت نارنجۆك هاوێژێكی 40ملم بۆ دابنرێـت.
M982 Excalibur گوله‌ی 

قه‌ڵغان Protection

قه‌ڵغانه‌كانی ده‌یپارێزن له‌ چه‌كه‌ سوكه‌كان و پارچه‌ی گوله‌تۆپه‌كان ، هه‌روه‌ها سیستمی پاراستنی له‌ كارتێكه‌ره‌ ناوه‌كی و بایه‌لۆجی و كیمیایی NBC بۆ دانراوه‌.
M109A6 Paladin 

 جوڵه‌ Mobility

M109A6 Paladin بزوێنه‌رێكی دیزڵی له‌ جۆری Detroit Diesel 8V71T بۆ دانراوه‌ كه‌ هێزه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 440h/p و خێرایی تۆپهاوێژه‌كه‌ ده‌گاته‌ 65km/h و مه‌وداكه‌ی ده‌گاته‌ 350km/h ، هه‌ندێك تۆپهاوێژ بزوێنه‌رێكی Cummins بۆ دانراوه‌ كه‌ هێزه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 600h/p.
M109A6 Paladin 

زانیاری گشتی

وڵات : ئه‌مه‌ریكا
ساڵی ده‌ستپێكردنی خزمه‌ت : 1991
ژ.ستاف : 4

كێش : 28.8ته‌ن
درێژی به‌ تۆپهاوێژه‌كه‌وه‌ : 9.67م
درێژی بێ تۆپهاوێژ : 6.8م
پانی : 3.14م
به‌رزی : 3.62م

چه‌كه‌كان : تۆپهاوێژێكی 155ملم + ڕه‌شاشێكی 12.7ملم
              دوا مه‌ودا 24كم - 30كم 
              خێرایی ته‌قاندن 4 گوله‌ له‌ ده‌قه‌یه‌كدا 

مه‌خزه‌ن : 39 گوله‌ی 155ملم
             500 فیشه‌كی 12.7ملم

بزوێنه‌ر : Detroit Diesel 8V71T
توانای بزوێنه‌ر : 440h/p
خێرایی : 65km/h
مه‌ودا : 350km