شوێنی وه‌ستا به‌ختیار - هه‌ولێڕ "وێنه‌كه وه‌رگیراوه به سوپاسه‌وه له په‌یجی"سه‌ربازی |
سوپای ئه‌مه‌ریكا له ناوه‌ڕاستی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی ڕابردودا ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه ;V] بۆ چه‌كێكی دژه تانكی هه‌رزان و ساده و كاریگه‌ر و سوك ، له ساڵی 1961 كۆمپانيای Hesse Eastern چه‌كێكی دژه تانكی له‌سه‌ر شان هاوێژراو له‌گه‌ڵ گوله‌یه‌كی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز-دژه تانك HEAT دروستكرد و له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مه‌ریكادا هه‌ڵبژێردرا له‌ژێڕ ناوی M-72 LAW ، ئه‌م چه‌كه زۆر به‌ئاسانی به‌كاردێت و كاریگه‌ره له‌دژی ئۆتۆمبێله قه‌ڵغانداره‌كان و شوێنه كه‌م پته‌وكراوه‌كان ، به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له شه‌ڕی ڤێتنام به‌كارهات له‌گه‌ڵ چه‌ند شه‌ڕێكی بچوكتر هه‌روه‌ها له‌شه‌ڕی عێڕاق و ئه‌فغانستان به‌كارهات ، له ئێستادا جۆری "Improved LAW" هه‌یه كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای Talley Defense Systems دروستده‌كرێت كه مه‌ودایه‌كی دورتر و توانایه‌كی باشتری هه‌یه.
M-72A3 |
هه‌موو جۆره‌كانی M-72 هه‌مان دیزاینیان هه‌یه ، له‌ڕوی جۆری گوله و بزوێنه‌ره‌كانیان جیاوه‌زه ، ئه‌م موشه‌ك هاوێژه یه‌كجار به‌كاردێت و دوای به‌كارهێنان بۆریه‌كه فڕێده‌درێ ، بۆریه‌كه له دووبه‌ش دروستكراوه ، به‌شی ناوه‌وه‌ی بۆریه‌كه له ئه‌له‌مه‌نیوم دروستكراوه و به‌شی ده‌ره‌وه‌ی له fiberglass دروستكراوه ، ناوچه‌ی 15م پشتی ئه‌م چه‌كه مه‌ترسیداره له‌كاتی ته‌قاندندا ، جۆره‌كانی "Improved LAW" بۆریه‌كی درێژتریان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن موشه‌كی به‌هێزتر و درێژتر بهاوێژن ، كڵاو له جۆری M72A4 و M72A5 توانای بڕینی قه‌ڵغانی زیاتره و باشتره بۆ به‌كارهێنانی دژی تانك ، كڵاو له جۆری M72A6 و A7 باشتره بۆ به‌كارهێنانی دژی ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازی قه‌ڵغاندار APC ئه‌م كڵاوانه توانای بڕینی قه‌ڵغانیان كه‌متره به‌ڵام كاریگه‌ریان زیاتره له‌دوای قه‌ڵغان.
چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی چه‌كه‌كه |
ئه‌م موشه‌ك هاوێژه له ئه‌مه‌ریكا و نه‌رویج و توركیا دروستده‌كرێت
زانیاری گشتی
M-72A3
تیره‌كه‌ی : 66ملم
جۆر : موشه‌ك هاوێژ
كێش : 2.5كغ
درێژی به داخراوی : 665ملم
درێژی به كراوه‌یی : 899ملم
مه‌ودای كاریگه‌ر : 150م - 170م
بڕینی قه‌ڵغان : 300ملم
M-72A3 |
M-72A4/A7
تیره‌كه‌ی : 66ملم
جۆر : موشه‌ك هاوێژ
كێش : 3.5كغ
درێژی به داخراوی : 775ملم
درێژی به كراوه‌یی : 980ملم
مه‌ودای كاریگه‌ر : 350م
بڕینی قه‌ڵغان : 350ملم بۆ جۆری M-72A4
150ملم بۆ جۆری M-72A7/A6
M-72A7 |
No comments:
Post a Comment