M109A6 Paladin |
تۆپهاوێژی گه‌ڕۆكی M109A6 Paladin په‌ره‌پێدانی تۆپهاوێژی M109 يه ، ئه‌م تۆپهاوێژه له ساڵی 1991دا ده‌ستی به‌خزمه‌تی سه‌ربازی كردووه له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا ، به‌رهه‌مهێنانی له ساڵی 1999دا وه‌ستاوه ، دوای وه‌ستاندنی هه‌ردوو پڕۆگرامی Crusader و NLOS-C سوپای ئه‌مه‌ریكا پشت به تۆپهاوێژی M109A6 ده‌به‌ستێت تاكو په‌ره‌یان پێده‌درێـت بۆ ئاستی M109A7 .
له‌كاتی بۆردمان كردن‌دا M109A6 Paladin |
چه‌كه‌كان Armament
ئه‌م تۆپهاوێژه گه‌ڕۆكه تۆپهاوێژێكی له جۆری M-284 ی 155ملم بۆ دانراوه ، له‌گه‌ڵ سیستمێكی پڕكردنه‌وه‌ی نیمچه ئۆتۆماتیكی ، دوا مه‌ودای گوله‌كانی ده‌گاته 24كم به به‌كارهێنانی گوله‌ی ئاسایی(ستاندارد) یان 30كم به به‌كارهێنانی گوله‌ی هاوكاری-موشه‌كی Rocket-Assisted ، ده‌توانێت 4 گوله له ده‌قه‌یه‌كدا بته‌قێنرێت به‌ڵام خێرایی ته‌قاندنی ئاسایی 1 گوله‌یه له 3 ده‌قه‌دا ، هه‌ندێك له تۆپهاوێژه گه‌ڕۆكه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا گۆڕانكاریان بۆ كراوه تاكو بتوانن گوله‌ی M982 Excalibur بته‌قێنن كه دوا مه‌ودای ده‌گاته 40كم ، ئه‌م تۆپهاوێژه ده‌توانێت له ماوه‌ی كه‌متر له 60 چركه‌دا بوه‌ستێت و ده‌ست به بۆردمان بكات .هه‌روه‌ها M109A6 Paladin ڕه‌شاشێكی 12.7ملم بۆ دائه‌نرێت وه‌كو چه‌كێكی لاوه‌كی ، ده‌توانرێـت نارنجۆك هاوێژێكی 40ملم بۆ دابنرێـت.
M982 Excalibur گوله‌ی |
قه‌ڵغان Protection
قه‌ڵغانه‌كانی ده‌یپارێزن له چه‌كه سوكه‌كان و پارچه‌ی گوله‌تۆپه‌كان ، هه‌روه‌ها سیستمی پاراستنی له كارتێكه‌ره ناوه‌كی و بایه‌لۆجی و كیمیایی NBC بۆ دانراوه.
M109A6 Paladin |
جوڵه Mobility
M109A6 Paladin بزوێنه‌رێكی دیزڵی له جۆری Detroit Diesel 8V71T بۆ دانراوه كه هێزه‌كه‌ی ده‌گاته 440h/p و خێرایی تۆپهاوێژه‌كه ده‌گاته 65km/h و مه‌وداكه‌ی ده‌گاته 350km/h ، هه‌ندێك تۆپهاوێژ بزوێنه‌رێكی Cummins بۆ دانراوه كه هێزه‌كه‌ی ده‌گاته 600h/p.
M109A6 Paladin |
زانیاری گشتی
وڵات : ئه‌مه‌ریكا
ساڵی ده‌ستپێكردنی خزمه‌ت : 1991
ژ.ستاف : 4
كێش : 28.8ته‌ن
درێژی به تۆپهاوێژه‌كه‌وه : 9.67م
درێژی بێ تۆپهاوێژ : 6.8م
پانی : 3.14م
به‌رزی : 3.62م
چه‌كه‌كان : تۆپهاوێژێكی 155ملم + ڕه‌شاشێكی 12.7ملم
دوا مه‌ودا 24كم - 30كم
خێرایی ته‌قاندن 4 گوله له ده‌قه‌یه‌كدا
مه‌خزه‌ن : 39 گوله‌ی 155ملم
500 فیشه‌كی 12.7ملم
بزوێنه‌ر : Detroit Diesel 8V71T
توانای بزوێنه‌ر : 440h/p
خێرایی : 65km/h
مه‌ودا : 350km
No comments:
Post a Comment