موشه‌كی چینی Hong jian-8 (تیری سور) نه‌وه‌ی دووه‌می موشه‌كی ئاڕاسته‌كراوی دژه تانكه ، له‌لایه‌ن كۆمپانیای NORINCO دروستده‌كرێت و له‌ساڵی 1985 ده‌ستی به‌خزمه‌تی سه‌ربازی كردووه ، مه‌ودایه‌كی دووری هه‌یه و به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ به‌ره‌و ئامانج ئه‌ڕوات ، موشه‌كێكی به‌هێزه و ده‌توانرێت پشتی پێببه‌سترێت ، ده‌توانێت 800ملم له قه‌ڵغان ببڕێت ، موشه‌كی HJ-8E دوا په‌ره‌پێدانی ئه‌م موشهكهیه و له ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو دروستكراوه ، مه‌وداكه‌ی زیاتره له 4كم و ئه‌گه‌ری پێكانی ئامانجی ده‌گاته %90 ، ئه‌م موشه‌كه دوو كڵاوی هه‌یه و ده‌توانێت ئه‌و تانكانه تێكبشكێنێت كه قه‌ڵغانی كاردانهوهییان بۆ دانراوه و توانای بڕینی قه‌ڵغانی ده‌گاته 1000ملم ، ده‌توانرێـت له‌لایه‌ن پیاده‌وه بگوازرێته‌وه یان له‌سه‌ر ئۆتۆمبێل یان هه‌لیكۆپته‌ر دابنرێت ، ئه‌م موشه‌كه له موشه‌كی TOW ی ئه‌مه‌ریكی ده‌چێت و باشتره له موشه‌كی Millan فه‌ڕه‌نسی-ئه‌ڵمانی ، ئه‌م موشه‌كه چه‌كێكی سه‌ره‌كی هه‌لیكۆپته‌ری جۆری Z-11 و Mi-17 و Gazelle ، له پاكستان دروستده‌كرێت له به ناوی Baktar shikan.
تیره‌ی موشه‌كه‌كه 120ملم و له‌ناو قاوێغێكدا هه‌ڵگیراوه كه دوای ته‌قاندن فڕێ ده‌درێت ، موشه‌كه‌كه سیستمی ئاڕاسته‌كردنی نیمچه ئۆتۆماتیكی به‌ڕێوه‌بردن بۆ هێڵی بینین SACLOS به‌كاردێنێت به وایه‌ر زانیاریه‌كان بۆ موشه‌كه ده‌گه‌یه‌نرێت ، خێرایی موشه‌كه‌كه ده‌گاته 219م/چ ، دووربینی بینایی به‌كاردێنێت ، ئه‌م موشه‌كه چه‌ند جۆرێكی هه‌یه كه به‌پێی كاره‌كه‌یان جیاوازن.
زانیاری گشتی
وڵات : چین
كۆمپانیای به‌رهه‌مهێن : NORINCO
ساڵی ده‌ستپێكردنی خزمه‌ت : 1985
تیره‌كه‌ی : 120ملم
كێش به به‌تاڵی : 25كغ
دوا مه‌ودا : 4499م
شێوازی ئاڕاسته‌كردن : ئاڕاسته‌كردنی نیمچه ئۆتۆماتیكی به‌ڕێوه‌بردن بۆ هێڵی بینین SACLOS به وایه‌ر
توانای بڕینی قه‌ڵغان : 1000ملم
No comments:
Post a Comment