Home

Saturday, 15 August 2015

Kornet-E موشه‌كی دژه‌ تانكی ئاڕاسته‌كراوی ڕوسی

موشه‌كی كۆرنێت و هاوێژه‌ره‌كه‌ی

Kornet-E ناوی جۆری هه‌نارده‌کراوی Export ی موشه‌كی ڕوسی كۆرنێت ه‌ ، ئه‌م سیسته‌مه‌ موشه‌كیه‌ یه‌كه‌م جار له‌ ساڵی 1994دا پیشاندرا ، له‌لایه‌ن ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ی KBP وه‌ په‌ره‌ی پێدراوه‌ ، ئه‌م موشه‌كه‌ ئێستا دروستده‌كرێت و له‌خزمه‌تی سه‌ربازیدایه‌ له‌ ڕوسیا و هاورده‌كراوه‌ بۆ وڵاتانی : عێراق ، سوریا ، ئیماڕات ، هیندستان ، یۆنان.. ئه‌م موشه‌كه‌ له‌ نه‌وه‌ی سێیه‌می موشه‌كی ئاڕاسته‌كراوه‌ و بۆ جێگه‌گرتنه‌وه‌ی موشه‌كی كۆنكۆرس و فاگۆت په‌ره‌یپێدراوه‌ ، دروستكراوه‌ بۆ تێكشكاندی تانكه‌ نوێیه‌كانی ناتۆ و ئه‌و تانكانه‌ی كه‌ قه‌ڵغانی كاردانه‌وه‌ییان بۆ دانراوه‌ ، له‌گه‌ڵ شوێنه‌ پته‌وكراوه‌كان ، ئه‌م سیسته‌مه‌ ده‌توانرێت له‌سه‌ر زۆر جۆر ئۆتۆمبێل دابنرێـت ، یان له‌سه‌ر پایه‌یێكی سێ قاچی دابنرێـت ، سیستمی كۆرنێت ی هه‌ڵگیراو له‌لایه‌ن كارگه‌ی ڤۆلسك Volsk دروستده‌كرێـت.
داعش ده‌ستی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر موشه‌كی كۆرنێت گرت له‌دوای ڕاكردنی سوپای عێراق

موشه‌كی كۆرنێـت

موشه‌كی كۆرنێت تیره‌كه‌ی 152ملم ، دوو كڵاوی Tandem دژه‌ تانكی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێزی هه‌یه‌ بۆ به‌زاندنی ئه‌و تانكانه‌ی كه‌ قه‌ڵغانی كاردانه‌وه‌ییان بۆ دانراوه‌ ، كۆرنێت هه‌روه‌ها كڵاوی  سێرمۆباریكی Thermobaric هه‌یه‌ به‌كاردێنێت له‌دژی حه‌شارگه‌كان و شوێنه‌ پته‌وكراوه‌كان ، مه‌ودای Kornet-E ده‌گاته‌ 5500م له‌ ڕۆژدا و توانای بڕینی قه‌ڵغانی ده‌گاته‌ 1200ملم (1.2م) له‌ كڵاوی HEATدا ، كۆرنێت سیستمی ئاڕاسته‌كردنی نیمچه‌ ئۆتۆماتیكی به‌ڕێوه‌بردن بۆ هێڵی بینین SACLOS به‌ لێزه‌ر موشه‌كه‌كه‌ ئاڕاسته‌ ده‌كرێت له‌لایه‌ن هاوێژه‌ره‌كه‌وه‌ و موشه‌كه‌كه‌ به‌ ده‌وری هێڵی دووربینه‌كه‌دا ده‌سوڕێته‌وه‌ و له‌ كۆتایدا له‌ ئامانجه‌كه‌ ده‌دا.
موشه‌كی 9М133-1 كه‌ كڵاوی HEAT هه‌یه‌
موشه‌كی 9М133F-1 ی كه‌ كڵاوی سێرمۆباریكی هه‌یه‌


هاوێژه‌ری سێ قاچ Tripod

هاوێژه‌ره‌كه‌ دووربینێكی بینایی Optical و دووربینێكی گه‌رمی Thermal ، موشه‌كه‌كان له‌ قاوغێكدا داده‌ندرێن ئاماده‌ن بۆ هاویشتن و گواستنه‌وه‌ ، به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ یان دووربنی بینایی Optical له‌ جۆری 1PN80 یان دووربینی گه‌رمی Thermal له‌ جۆری 1PN79M-1 به‌كاردێنێـت بۆ بینینی ئامانجه‌كه‌ 
دووربینی گه‌رمی 1PN79M-1

هاوێژه‌ری سه‌ر ئۆتۆمبێل 

سیستمی كۆرنێـت له‌سه‌ر زۆرێك له‌ ئۆتۆمبێل و زریپۆش داده‌ندرێـت و له‌سه‌ر زریپۆشی BMP-3 دانراوه‌ كه‌ له‌ساڵی 1980 ده‌ست به‌ دروستكردنی كراوه‌ و بینینی شه‌وانه‌ی بۆ دانراوه‌ ، ئه‌م جۆره‌ هاوێژه‌ره‌ ده‌توانێت 2 موشه‌ك له‌یه‌ك كاتدا له‌ یه‌ك ئامانج بگرێت ، هه‌روه‌ها ده‌توانرێـت له‌سه‌ر جێپ و هامڤی و زۆر جۆری تری ئۆتۆمبێڵ دابنرێت.
موشه‌كی كۆرنێت له‌سه‌ر هامڤیێكی پێشمه‌رگه‌

تاوه‌ری Kliver

ئه‌م تاوه‌ره‌ له‌لایه‌ن KBP دروستكراوه‌ و ده‌توانرێت له‌سه‌ر زۆرێت زریپۆش دابنرێت له‌وانه‌ش زریپۆشی BTR-80 و BMP-1 و هه‌روه‌ها ده‌توانرێت بۆ كه‌شتیه‌ بچوكه‌كانیش دابنرێـت وه‌كو كه‌شتی پاراستنی كه‌نار ، ئه‌م تاوه‌ره‌ 4 موشه‌كی كۆرنێـت هه‌ڵده‌گرێت له‌گه‌ڵ ڕه‌شاشێكی 2A72 ی 30ملم كه‌ مه‌وداكه‌ی ده‌گاته‌ 4كم و خێرایی ته‌قاندنی ده‌گاته‌ 350-400 فیشه‌ك له‌ ده‌قه‌یكدا ، هه‌روه‌ها ڕه‌شاشێكی ناوه‌ندی 7.62ملم هه‌یه‌ له‌ جۆری PKT ، كۆی كێشی تاوه‌ره‌كه‌ ده‌گاته‌ 1500كغ.
تاوه‌ری Kliver

زانياری گشتی

جۆر : موشه‌كی ئاڕاسته‌كراوی دژه‌ تانك
ئامڕازی ئاڕاسته‌كردن : SACLOS 
وڵات : ڕوسیا 
كۆمپانیای به‌رهه‌مهێن : KBP

جۆری كڵاو : دژه‌ تانكی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز HEAT
                  سێرمۆباریك Thermobaric

تیره‌كه‌ی : 152ملم
كێش موشه‌ك : 29كغ
درێژی : 1200ملم
مه‌وداكه‌ی : 5500م ڕۆژ
                3500م شه‌و
توانای بڕینی قه‌ڵغان : 1200ملم له‌دوای قه‌ڵغانی كاردانه‌وه‌یی ERA



No comments:

Post a Comment