پاراستن Protection
ATF Dingo-1 زۆر گونجاوه بۆ ئۆپراسیۆنه‌كانی پاراستنی ئاشتی ، قه‌ڵغانێكی به‌هێزی هه‌یه ، بنه‌كه‌ی له شێوه‌ی V دروستكراوه بۆ زیادكردنی به‌رگری دژی مین و ته‌قه‌مه‌نیه‌كانی سه‌ر ڕێگا ، هه‌روه‌ها دیزاینكراوه بۆ به‌رگه‌گرتنی هێرشی ڕاسته‌وخۆ ، پارچه‌ی گوله‌تۆپ ، هه‌روه‌ها سیستمی پاراستنی هه‌یه له كارتێكه‌ره ناوه‌كی و بایۆلۆجی و كیمیاییه‌كان NBC ، ئه‌م ئۆتۆمبێڵه قه‌ڵغانی MEXAS به‌كاردێنێت كه توانا ده‌داته ئۆتۆمبێڵه‌كه بۆ زیادكردنی قه‌ڵغانه‌كان ، جامه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه به شێوه‌یه‌كی لار دانراون بۆ به‌رگه‌گرتنی فیشه‌ك و ته‌قینه‌وه‌كان.
چه‌كه‌كان Armament
ڕه‌شاشێكی 7.62ملم بۆ دانراوه له جۆری MG و ده‌توانرێـت ڕه‌شاشێكی 12.7ملم یان نارنجۆك هاوێژێكی 40ملم بۆ دابنرێـت ، هه‌روه‌ها ده‌توانرێـت تاوه‌رێكی ئۆتۆماتیكی بۆ دابنرێت كه له ناو ئۆتۆمبیلكه‌وه ته‌قه‌ی پێده‌كرێت .
جوڵه Mobility
ATF Dingo-1 توانای هه‌ڵگرتنی 1400كغ هه‌یه ، ئه‌م ئۆتۆمبێله له‌چه‌ند به‌شێك دیزاینكراوه كه پێكهاتوه له بۆدی ئۆتۆمبێڵه‌كه ، به‌شی بزوێنه‌ره‌كه ، په‌رشكه‌ری ته‌قینه‌وه‌كان ، شوێنی دانیشتن كه جێگه‌ی 7 كه‌س ده‌بێـه‌وه له‌گه‌ڵ شۆفێرێك ، هه‌روه‌ها له پشته‌وه شوێنێكی هه‌ڵگرتنی شتومه‌كی هه‌یه كه به قوماش داپۆشراوه له جیاتی كانزا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش ، بزوێنه‌رێكی دیزڵی مارسیدز بێنز ی بۆ دانراوه كه تواناكه‌ی ده‌گاته 237h/p و خێرایی 120km/h ده‌دات به ئۆتۆمبێله‌كه ، مه‌وداكه‌ی ده‌گاته 700km.
زانیاری گشتی
وڵات : ئه‌ڵمانیا
كۆمپانیای به‌رهه‌مهێن : Krauss-Maffei Wegmann
ساڵی ده‌ستپێكردنی خزمه‌ت : 2000
ژ.كه‌سه‌كان : 1 شۆفێر + 7 كه‌س
كێش : 8.8ته‌ن
درێژی : 5.4م
پانی : 2.3م
به‌رزی : 2.4م
بزوێنه‌ر : Mercedes-Benz diesel
توانای بزوێنه‌ر : 237h/p
خێرایی : 120km/h
مه‌ودا : 700km
No comments:
Post a Comment