چه‌كی دژه فڕۆكه‌ی سۆڤێتی (M1939 (61-K له كۆتایی سیه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا په‌ره‌ی پێدراوه و له‌ساڵی 1939دا ده‌ستی به‌خزمه‌ت كردوه له سوپای ڕوسیادا و به‌شداری كردوه له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا ، به‌ڵام له ئێستادا كاریگه‌ریی زۆر كه‌مه به‌رامبه‌ر به فڕۆكه جه‌نگیه نوێیه‌كان و توانای كه‌م ده‌بێته‌وه له كه‌ش و هه‌وای خراپ‌دا ، به‌ڵام ده‌توانرێت بۆ پشتیوانی زه‌مینی بهكاربهێنرێـت ، له ئێستادا ئه‌م چه‌كه له سوپای ڕوسیادا خزمه‌ت ناكات به‌ڵام هه‌تاكو ئێستا له چه‌ند وڵاتێك له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فه‌ریقا خزمه‌تده‌كات
ئه‌م چه‌كه 1 لوله‌ی 37ملم هه‌یه ، ده‌توانێـت 200 گوله هه‌ڵبگرێت كه 5دانه ده‌خرێـته ناو مهخزهنهكهیهوه ، گوله‌ی قه‌ڵغانی بڕ AP-T ده‌توانێت 37ملم قه‌ڵغانی له‌یه‌كچوو RHA ببڕێت له گۆشه‌ی 60 و دووری 500م و ده‌توانێـت 28ملم قه‌ڵغانی له‌یه‌كچوو RHA ببڕێت له گۆشه‌ی 90 و دووری 1500م ، M1939 ده‌توانێت گوله‌ی قه‌ڵغان بڕی گڕدار AP-T و گوله‌ی پارچه‌بووی گڕدار FRAG-T و گوله‌ی خێرای زۆری قه‌ڵغان بڕ HVAP و گوله‌ی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز HE به‌كاربێنێت
ئه‌م چه‌كه 4 تایه‌ی هه‌یه له‌كاتی ته‌قه‌كردندا 4تایه‌كه به‌رز ده‌كرێنه‌وه و له‌سه‌ر 4 پێ ده‌وه‌ستێـت به‌ڵام زۆربه‌ی كات ئه‌م چه‌كه له‌سه‌ر گه‌ڵابه‌یه‌ك یان زریپۆشێك دانراوه ، مه‌ودای كاريگه‌ری ئه‌م چه‌كه به شێوه‌یه‌كی ستونی 2499م ، مه‌ودای كاریگه‌ری له گۆشه‌ی 45 دا 1768م ، له گۆشه‌ی 65 دا 2865م ، مه‌ودای كاریگه‌ری به شێوه‌ی ئاسۆیی 4389م ه .
زانیاری گشتی
وڵات : ڕوسیا
ساڵی ده‌ستپێكردنی خزمه‌ت : 1939
ژ.ستاف : 5 كه‌س
كێش : 2100كغ
درێژی : 5.5م
پانی : 1.78م
به‌رزی : 2.10م
تیره‌كه‌ی : 37ملم
ژماره‌ی لوله‌كان : 1
مه‌ودای كاریگه‌ر (دژه فڕۆكه) : 2500م
دوا مه‌ودا : 7كم
No comments:
Post a Comment