ئۆتۆمبێلێكی دژه مین و بۆسه‌یه كۆمپانیای BMC ی توركی دروستیده‌كات ، ئه‌م ئۆتۆمبێله به پشتبه‌ستن به ئۆتۆمبێلی NAVIGATOR ی ئیسرائیلی دروستكراوه ، له ساڵی 2010دا له پێشانگای Eurosatory ی بۆ یه‌كه‌م جار ده‌ركه‌وت ، ئه‌م ئۆتۆمبێله‌سه‌ركه‌وتوو بو له تاقیكردنه‌وه‌كانی ناتۆ ، به‌هۆی قه‌ڵغانی به‌هێز و توانای جوڵه‌ی به‌رز و توانای هه‌ڵگرتنی سه‌ربازی زۆر ، هه‌روه‌ها ئه‌م ئۆتۆمبێله به وڵاتی تونس فرۆشراوه.
چه‌كه‌كان Armament
له سوپای توركیایا ڕه‌شاشێكی 7.62ملم بۆ دائه‌ندرێت به‌ڵام ئه‌توانرێـت ڕه‌شاشی 12.7ملم بۆ دابنرێت ، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت تاوه‌رێكی ئۆتۆماتیكی بۆ دابنرێت.
ئۆتۆمبێلی كیرپی له پارێزگای هه‌كاری - باكوری كوردستان |
پاراستن Protection
بۆدی ئۆتۆمبێله‌كه له پۆڵا دروست كراوه و ده‌توانێـت به‌رگه‌ی فیشه‌كی 7.62ملم قه‌ڵغان-بڕ بگرێت ، بنی ئۆتۆمبێله‌كه توانای به‌رگه‌گرتنی 8كغ ته‌قه‌مه‌نی هه‌یه له‌ژێر بۆدی ئۆتۆمبیله‌كه ، هه‌روه‌ها بنه‌كه‌ی له شێوه‌ی V دروستكراوه ، ئه‌م ئۆتۆمبێله ئه‌نجامی باشی هه‌بوه له پاراستنی سه‌رنشینه‌كانی له هێڕشه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان.
جوڵه Mobility
كیرپی له‌سه‌ر بۆدی گه‌ڵابه‌ی BMC 235-16P دروستده‌كرێت ، ستافه‌كه‌ی له 3 كه‌س پێكدێت و توانای هه‌ڵگرتنی 10 سه‌ربازی هه‌یه ،كێشه‌كه‌ی 15ته‌نه ، ئۆتۆمبێله‌كه بزوێنه‌رێكی دیزڵی له‌جۆری ISLe+ 350 Euro-III بۆ دانراوه كه هێزه‌كه‌ی 360h/p و خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته 100km/h و مه‌وداكه‌ی ده‌گاته 800km/h.
ئۆتۆمبێلی كیرپی له‌كاتی تاقكردنه‌وه |
زانیاری گشتی
وڵات : توركیا
كۆمپانیای دروستكه‌ر : BMC
ژ. ستاف : 3
ژ. سه‌ربازه‌كان : 10
كێش : 15,000كغ
درێژی : 7.07م
پانی : 2.51م
به‌رزی : 2.86م
چه‌كه‌كان : ڕه‌شاشێكی 7.62ملم یان 12.7ملم
بزوێنه‌ر : ISLe+ 350 Euro-III
توانای بزوێنه‌ر : 360h/p
خێرایی : 100h/p
مه‌ودا : 800km
No comments:
Post a Comment