Home

Wednesday, 29 July 2015

BMC Kirpi ئۆتۆمبێلی مراپی توركی

BMC Kirpi MRAP

ئۆتۆمبێلێكی دژه‌ مین و بۆسه‌یه‌ كۆمپانیای BMC ی توركی دروستیده‌كات ، ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌ ئۆتۆمبێلی  NAVIGATOR ی ئیسرائیلی دروستكراوه‌ ، له‌ ساڵی 2010دا له‌ پێشانگای Eurosatory ی بۆ یه‌كه‌م جار ده‌ركه‌وت ، ئه‌م ئۆتۆمبێله‌سه‌ركه‌وتوو بو له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی ناتۆ ، به‌هۆی قه‌ڵغانی به‌هێز و توانای جوڵه‌ی به‌رز و توانای هه‌ڵگرتنی سه‌ربازی زۆر ، هه‌روه‌ها ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ به‌ وڵاتی تونس فرۆشراوه‌.
Kirpi MRAP

چه‌كه‌كان Armament

له‌ سوپای توركیایا ڕه‌شاشێكی 7.62ملم بۆ دائه‌ندرێت به‌ڵام ئه‌توانرێـت ڕه‌شاشی 12.7ملم بۆ دابنرێت ، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت تاوه‌رێكی ئۆتۆماتیكی بۆ دابنرێت.
ئۆتۆمبێلی كیرپی له‌ پارێزگای هه‌كاری - باكوری كوردستان

پاراستن Protection 

بۆدی ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ پۆڵا دروست كراوه‌ و ده‌توانێـت به‌رگه‌ی فیشه‌كی 7.62ملم قه‌ڵغان-بڕ بگرێت ، بنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ توانای به‌رگه‌گرتنی 8كغ ته‌قه‌مه‌نی هه‌یه‌ له‌ژێر بۆدی ئۆتۆمبیله‌كه‌ ، هه‌روه‌ها بنه‌كه‌ی له‌ شێوه‌ی V دروستكراوه‌ ، ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ ئه‌نجامی باشی هه‌بوه‌ له‌ پاراستنی سه‌رنشینه‌كانی له‌ هێڕشه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان.
ئۆتۆمبێلێكی كیرپی بۆمبێكی 75كغ پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و هه‌موو سربازه‌كان پارێزراوبون

جوڵه‌ Mobility

كیرپی له‌سه‌ر بۆدی گه‌ڵابه‌ی BMC 235-16P دروستده‌كرێت ، ستافه‌كه‌ی له‌ 3 كه‌س پێكدێت و توانای هه‌ڵگرتنی 10 سه‌ربازی هه‌یه‌ ،كێشه‌كه‌ی 15ته‌نه‌ ، ئۆتۆمبێله‌كه‌ بزوێنه‌رێكی دیزڵی له‌جۆری ISLe+ 350 Euro-III بۆ دانراوه‌ كه‌ هێزه‌كه‌ی 360h/p و خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 100km/h و مه‌وداكه‌ی ده‌گاته‌ 800km/h.
ئۆتۆمبێلی كیرپی له‌كاتی تاقكردنه‌وه‌

زانیاری گشتی 

وڵات : توركیا 
كۆمپانیای دروستكه‌ر : BMC

ژ. ستاف : 3
ژ. سه‌ربازه‌كان : 10

كێش : 15,000كغ
درێژی : 7.07م
پانی : 2.51م
به‌رزی : 2.86م

چه‌كه‌كان : ڕه‌شاشێكی 7.62ملم یان 12.7ملم
              
بزوێنه‌ر :  ISLe+ 350 Euro-III
توانای بزوێنه‌ر : 360h/p 
خێرایی : 100h/p
مه‌ودا : 800km

Monday, 27 July 2015

Cobra ئۆتۆمبێلی سه‌ره‌كی سوپای توركیا


ئۆتۆمبێڵی كۆبرا Cobra له‌لایه‌ن كۆمپانیای otokar ی توركیه‌ په‌ره‌ی پێدراوه‌ ، به‌ پشتبه‌ستن به‌و ئه‌زومونه‌ فراوانه‌ی كه‌هه‌یتی له‌م بواره‌دا ، كۆبرا ئۆتۆمبێلێكی فره‌ فرمانه كه‌ ده‌توانرێـت بگونجێنرێـت له‌گه‌ڵ ئه‌و فرمانه‌ی كه‌ پێی ده‌سپێردرێت ، ئه‌م ئۆتۆمبێڵه‌ له‌ 10 وڵاتی جیهان خزمه‌ت ده‌كات له‌وانه‌ش : ئازه‌ربایجان ، نه‌یجیریا ، ئیمارات ، پاكستان ...هتد ، هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی هه‌یه‌ بۆ به‌كارهێنانی له‌ ئۆپراسیۆنه‌كانی پاراستنی ئاشتی ، جۆره‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ وه‌ك :- ئه‌بۆڵانس ، ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی سه‌رباز ، هه‌ڵگری موشه‌كی دژه‌-تانك ، هه‌ڵگری مۆرته‌ر ، ئۆتۆمبێلی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ... هتد.

پاراستن Protection

قه‌ڵغانه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌پارێزن له‌ فیشه‌كی 7.62ملم و پارچه‌ی گوله‌كان ، ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ ده‌توانرێـت قه‌ڵغانی زیاده‌ی بۆ دابنرێت بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ فیشه‌كی 7.62ملم قه‌ڵغان-بڕ ، هه‌روه‌ها توانایێكی دیاریكراوی هه‌یه‌ بۆ پاراستن له‌ مین و عبوه‌كان.

چه‌كه‌كان Armament

تاوه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌توانرێت كۆمه‌ڵێكی زۆر چه‌كی له‌سه‌ر ببه‌سترێت وه‌كو ڕه‌شاشی 7.62ملم و ڕه‌شاشی 12.7ملم و 20ملم ، موشه‌ك هاوێژ ، مۆرته‌ر، هه‌روه‌ها ده‌توانرێـت نارنجۆكهاوێژێكی 40ملم لێببه‌سترێت.

جوڵه‌ Mobility

ستافی ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ 2 كه‌س پێكدێت و ده‌توانێت 7 سه‌ربازی پڕچه‌ك هه‌ڵبگرێت ، توانای هه‌ڵگرتنی سه‌رباز له‌ جۆرێكه‌وه‌ بۆ جۆرێكی تر ده‌گۆڕێـت، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێله‌كه‌ چه‌ند شوێنێكی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان له‌ ناو ئۆتۆمبێڵه‌كه‌وه‌ ته‌قه‌ بكه‌ن ، ئۆتۆمبێلی كۆبرا بزوێنه‌رێكی دیزڵی بۆ دانراوه‌ له‌ جۆری General Motors V8 كه‌ تواناكه‌ی ده‌گاته‌ 190h/p و خێرایی 115km ده‌داته‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌  و مه‌وداكه‌شی ده‌گاته‌ 500km-750km به‌ پێی جۆره‌كه‌ی ، كۆبرا ده‌توانرێت بكرێـت به‌ ئۆتۆمبێلێكی وشكاوه‌كی و خیراییه‌كه‌ی له‌ ئاودا ده‌گاته‌ 8km ، هه‌روه‌ها هه‌موو جۆره‌كانی كۆبرا ده‌توانرێت له‌ ڕێی فڕۆكه‌ و هه‌لیكۆپته‌ره‌وه‌ بگوازرێته‌.

زانياری گشتی 

وڵات : توركیا
كۆمپانیای دروستكه‌ر : Otokar
ساڵی ده‌ستپێكردنی خزمه‌ت : 1997

ژماره‌ی ستاف : 2
ژماره‌ی كه‌سه‌كان : 7 

كێش : 6,300كغ
درێژی : 5,2م
پانی : 2,2م
به‌رزی : 2,10م

چه‌كه‌كان : ڕه‌شاشێكی 7.62 ملم ، 12.7ملم ، 20ملم
              موشه‌ك هاوێژ 
              مۆرته‌ر

بزوێنه‌ر : General Motors V8
توانای بزوێنه‌ر : 190h/p
خێرایی : 115km/h
خێڕایی له‌ ئاودا : 8km/h
مه‌ودا : 500-750km

Thursday, 23 July 2015

SMAW موشه‌ك هاوێژی ئه‌مه‌ریكی

موشه‌ك هاوێژی SMAW

هاوێژه‌ری SMAW كه‌ كورتكراوه‌ی (Shoulder-launched Multi-purpose Assault Weapon)، موشه‌ك هاوێژێكی ئه‌مه‌ریكیه‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكاندا په‌ره‌ی پێدرا له‌لایه‌ن كۆمپانیای McDonnel Douglas به‌تایبه‌ت بۆ فه‌یله‌قی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا USMC (مارێنز) ، كه‌ پێویستبوو چه‌كێكی سوك بێت ، به‌ یه‌ك كه‌س هه‌ڵبگیرێت و چه‌كێكی فره‌ فه‌رمان multipurpose بێت ، كه‌ توانای تێكشكاندنی ئۆتۆمبێله‌ قه‌ڵغان سوكه‌كان هه‌بێت له‌گه‌ڵ حه‌شارگه‌كان و شوێنه‌ پته‌وكراوه‌كانی تر. 
مارینزی ئه‌مه‌ریكی له‌كاتی ته‌قاندنی SMAW


له‌ ئێستادا له‌ ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن كۆمپانیای Talley Defence Systems دروستده‌كرێت ، SMAW له‌ ساڵی 1984وه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكادا خزمه‌تده‌كات ، له‌ خزمه‌تی سه‌ربازیدا به Mark 153 Model 0 ناسراوه‌ ، ئه‌م موشه‌ك هاوێژه‌ ده‌توانێت چه‌ند جۆرێك له‌ موشه‌ك به‌كاربهێنێـت ، SMAW موشه‌ك هاوێژێكه‌ ده‌توانرێت له‌ جارێك زیاتر به‌كاربهێنرێـت ، پێك دێـت له‌ بۆرێكی هاوێژه‌ر كه‌ له‌ Epoxy و Fiberglass دروستكراوه‌ ، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ی ته‌قاندن Firing unit ، و چه‌كێكی 9ملم پێوه‌یه‌ له‌ جۆری Spoting (ئه‌م جۆره‌ چه‌كه‌ به‌كاردێـت بۆ ڕه‌سه‌ت یه‌كه‌م جار فیشه‌كێك ئه‌ته‌قێنرێت ئه‌گه‌ر به‌ر ئامانجه‌كه‌ كه‌وت ئه‌وا موشه‌كه‌كه‌ش به‌ری ده‌كه‌وێـت) ، هه‌روه‌ها یه‌كه‌ی ته‌قاندن دوو ده‌سكی Gripهه‌یه‌.
هاوێژه‌ری SMAW


موشه‌كه‌كان له‌ قاوغێكی پلاسیكیدا هه‌ڵده‌گیرێت له‌دوای ته‌قاندنی موشه‌كه‌كه‌ فڕێده‌درێت ، تیره‌ی موشه‌كه‌كان 83ملم ه‌ ، SMAW چه‌ند جۆرێك موشه‌كی هه‌یه‌ موشه‌كه‌ ستانداره‌كانیش :- (Mk.3 HEDP (High Explosive Dual Purpose واته‌ ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێزی فره‌ فه‌رمان ، كێشه‌كه‌ی 4.35كغ (له‌ناو قاوغه‌كه‌یدا 5.9كغ) ، موشه‌كی ( Mk.6 HEAA (High Explosive Anti Armor) واته‌ ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێزی دژه‌ قه‌ڵغان كێشه‌كه‌ی 4.4كغ (له‌ناو قواغه‌كه‌یدا 6.2كغ) ، موشه‌كی CPR (Common Practice - training) كه‌ بۆ ڕاهێنان به‌كارده‌هێنرێت ، موشه‌كی (FTG (Follow-Through Grenade ئه‌م موشه‌كه‌ پێك دێت له‌ نارنجۆكێك له‌گه‌ڵ كڵاوێكی جۆراوجۆر (یه‌كه‌م دانه‌ به‌ربه‌سته‌كه‌ ده‌بڕێت و دووه‌م دانه‌ش له‌ناو ئامانجه‌كه‌ ده‌ته‌قێته‌وه‌ ، كێشه‌كه‌ی 5.2كغ (له‌ناو قاوغه‌كه‌یدا 7.1كغ) ، موشه‌كی (CS (Confined Space كه‌ كڵاوێكی HEDP له‌گه‌ڵدایه‌ ، كێشه‌كه‌ی 6.9كغ (له‌ناو قاوغه‌كه‌یدا 9.1كغ) ، موشه‌كی mk.80 كه‌ ناسراوه‌ به‌ (NE (Novel Explosive به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی موشه‌كێكی سێرمۆباریك thermobaric (فراغي) 
موشةكي Dual له‌گه‌ڵ قاوغكه‌ی (سه‌ره‌وه‌)
موشه‌كی HEAA له‌گه‌ڵ قاوغه‌كه‌ی (خواره‌وه‌)

زانیاری گشتی

وڵات : ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كان
كۆمپانیای په‌ره‌پێده‌ر :  McDonnel Douglas
كۆمپانیای به‌رهه‌مهێن : Talley Defence Systems

تیره‌كه‌ی : 83ملم
جۆر : موشه‌ك 
درێژی : 825ملم (هاوێژه‌ره‌كه‌) + موشه‌كه‌كه‌ له‌ناو قاوغه‌كه‌یدا
كێش : 7.52كغ (هاوێژه‌ره‌كه‌) + موشه‌كه‌كه‌ له‌ناو قاوغه‌كه‌یدا
مه‌ودای كاریگه‌ر : 250م - 500م
بڕینی قه‌ڵغان : 600ملم (موشه‌كی HEAA)
بڕینی دیوار : 20سم له‌ كۆنكرێـت یان 30سم له‌ خشت (موشه‌كی HEDP)

Tuesday, 21 July 2015

M-57 هاوێژه‌ری یۆگۆسلاڤی

به‌ده‌ستی پێشمه‌رگه‌یه‌ك M-57 هاوێژه‌ری 

M57 دژه‌ تانكێكی یۆگۆسلاڤییه‌ كه‌ له‌سه‌ر شان ده‌ته‌قێنرێت ، ئه‌م دژه‌ تانكه‌ له‌سه‌ر دژه‌ تانكی پانزه‌رفاوستی ئه‌ڵمانی كه‌ له‌ جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا به‌كارهێنراوه‌ و دژه‌ تانكی ئه‌مه‌ریكی بازوكا په‌ره‌ی پێدراوه‌ ، درێژی هاوێژه‌ره‌كه‌ 960ملم و كێشه‌كه‌ی 8.2كغ ه‌ ، ئه‌م چه‌كه‌ پێویستی به‌ دوو كه‌سه‌ بۆ به‌كارهێنانی ( به‌كارهێنه‌ری چه‌ك ، پڕكه‌ره‌وه‌ ) به‌ڵام ده‌توانرێـت له‌لایه‌ن یه‌ك كه‌سه‌وه‌ به‌كاربهێنرێت ، ده‌توانرێت دووربینێكی بینایی له‌ جۆری ZRAK ON-M59 بۆ دابنرێت.
ZRAK ON-M59 له‌گه‌ڵ دووربینی  M-57 هاوێژه‌ری

هاوێژراوی دژه‌ تانكی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز HEAT ی له‌ جۆری M65 كڵاوه‌كه‌ی 90ملم و توانای بڕینی قه‌ڵغانی ده‌گاته‌ 300ملم و مه‌وداكه‌ی ده‌گاته‌ 200ملم.
 M65 هاوێژراوی 

زانیاری گشتی 

وڵاتی دروستكه‌ر : یۆگۆسلاڤیا
كێش : 8.2كغ
تیره‌ی هاوێژه‌ره‌كه‌ : 44ملم
تیره‌ی كڵاوی هاوێژراوه‌كه‌ : 90ملم
مه‌ودا : 200م
توانای بڕینی قه‌ڵغان : 300ملم



MaxxPro ئۆتۆمبێلی دژه‌ مین و بۆسه‌

ئۆتۆمبیله‌كانی Maxxpro كه‌ نێردراون بۆ سوپای عێراق

ئه‌م ئۆتۆمبێله له‌لایه‌ن كۆمپانیای Navistar International دروستكراوه‌ به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیای Plasan ی ئیسرائیلی ، له‌سه‌ر بۆدی گه‌ڵابه‌ی International WorkStar 7000 دروستكراوه‌ یه‌كه‌م ئۆتۆمبێل له‌م جۆره‌ له‌ساڵی 2007 درا به‌ سوپای ئه‌مه‌ریكا بۆ تاقیكردنه‌وه‌ ،  له‌ ئێستادا چه‌ند هه‌زارێك له‌م ئۆتۆمبێلانه‌ له‌خزمه‌تی سه‌ربازیدان له‌ سوپای ئه‌مه‌ریكادا و ئه‌م زریپۆشانه‌ جێگه‌ی ئۆتۆمبێلی هامه‌ر ده‌گرنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌كانی شه‌ڕ وه‌ك ئه‌فغانستان ، گه‌وره‌ترین به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ له‌ دوای ئه‌مه‌ریكا ، ئوردن 100 ئۆتۆمبێل ، ڕۆمانیا 60 دانه‌ ، هه‌نگاریا 42 دانه‌ ، ئه‌مه‌ریكا له‌ 30 دانه‌ی دا به‌سوپای عێڕاق بۆ به‌كارهێنانی دژی داعش ، هه‌روه‌ها ئیمارات له‌ ساڵی 2013دا بڕیاریدا 3,375 ئۆتۆمبێلی Maxxproی جۆراوجۆر بكڕێ.
گه‌ڵابه‌ی  International WorkStar 7000

چه‌كه‌كان Armament

تاوه‌ری ئۆتۆمبیله‌كه‌ ده‌توانرێت ڕه‌شێكی 7.62ملم یان 12.7ملم ی بۆ دابنرێـت یان ده‌توانرێـت نارنجۆك هاوێژێكی 40ملم بۆ دابنرێت ، هه‌روه‌ها ده‌توانرێـت تاوه‌رێكی ئۆتۆماتیكی بۆ دابنرێت كه‌ له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌وه‌ ته‌قه‌ به‌ چه‌كه‌كه‌ ده‌كرێـت.

ئۆتۆمبێلی Maxxpro

قه‌ڵغان Protection

قه‌ڵغانه‌كانی له‌لایه‌ن كۆمپانیای Plasanی ئیسرائیلی دروستده‌كرێت ، ئۆتۆمبیله‌كه‌ دروستكراوه‌ بۆ به‌رگه‌گرتنی عبوه‌ و بۆسه‌كان ، بنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌شێوه‌ی V دروستكراوه‌ كه‌ واده‌كات به‌رگه‌ی ئه‌و مینانه‌ بگرێت كه‌ كێشه‌كانیان ده‌گاته‌ 7kg ، هه‌روه‌ها قه‌ڵغانه‌كانی ده‌توانن به‌رگه‌ی موشه‌كی RPG بگرن ، ده‌توانرێـت ئامێری ته‌قاندنه‌وه‌ی مینیان پێوه‌ بكرێت ، ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ سیستمی NBC بۆ دانراوه‌.
ئۆتۆمبێله‌كانی Maxxpro كه‌ دراون به‌ سوپای عێراق ئامێری ته‌قاندنه‌وه‌ی مینیان پێوه‌یه‌

جوڵه‌ Mobility

ئۆتۆمبێله‌كه‌ بزوێنه‌رێكی دیزڵی له‌ جۆری International MaxxForce D9.3I6 بۆدانراوه‌ ، كه‌ تواناكه‌ی ده‌گاته‌ 330h/p و خێرایی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌گاته‌ 105km/h ، مه‌وداكه‌ی ده‌گاته‌ 600km.
ئۆتۆمبێلی Maxxpro 

جۆره‌كانی Variants

MaxxPro XL : توانای هه‌ڵگرتنی سه‌ربازی زیاتره‌و ده‌توانێت 4-10 سه‌رباز هه‌ڵگرێت
MaxxPro XL

MaxxPro Plus : بزوێنه‌رێكی به‌هێزتری هه‌یه‌ و توانای هه‌ڵگرتنی زیاتره‌ ، هه‌روه‌ها قه‌ڵغانه‌كانی ده‌توانن به‌رگه‌ی  ته‌قه‌مه‌نیه‌ پێكهاته‌یه بڕه‌كان explosively formed penetrators (قه‌ڵغان بڕ) بگرێت.
MaxxPro Plus

MaxxPro Dash : كێشی سوكتره‌ و بچوكتره‌ و توانای جوڵه‌ی زیاتره‌ ، ئه‌گه‌ری وه‌رگه‌ڕانی كه‌متره‌ .
MaxxPro Dash

زانیاری گشتی 

وڵاتی دروستكه‌ر : ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كان ، ئیسرائیل
كۆمپانیای به‌رهه‌مهێن :Navistar International
                              Plasan
ساڵی ده‌ستپێكردنی خزمه‌ت : 2007 
                             

ژماره‌ی ستاف : 2
ژماره‌ی كه‌سه‌كان : 4-8

كێش : 18.65 ته‌ن
درێژی : 6م - 6.7م 
پانی : 2.51م
به‌رزی : 2.92م

چه‌كه‌كان : ڕه‌شاشی 7.62ملم
              یان ڕه‌شاشی 12.7ملم 
              یان نارنجۆك هاوێژی 40ملم

بزوێنه‌ر : International MaxxForce D9.3I6
توانای بزوێنه‌ر : 330h/p
خێڕایی : 105km/h
مه‌ودا : 600km



Saturday, 18 July 2015

Cougar ئۆتۆمبێڵی دژه‌ مین و بۆسه‌

 Cougar ILAV ی پێشمه‌رگه‌

ئۆتۆمبێلی دژه‌مین و بۆسه‌یه‌ MRAP ، له‌ لایه‌ن كۆمپانیای Force Protection Inc په‌ره‌یپێدراوه‌ ، له‌ ساڵی 2002 ده‌ستكرا به‌ دروستكردنی و هه‌مان ساڵ چووه‌خزمه‌تی سه‌ربازی ، چه‌ند هه‌زار ئۆتۆمبێلێك له‌م جۆره‌ له‌ خزمه‌تی سه‌ربازیدایه‌ له‌ وڵاتانی (ئه‌مریكا ، عێراق ، كه‌نه‌دا ، به‌ریتانیا ، یتاڵیا ، پۆڵه‌ندا) و چه‌ند جۆرێكی هه‌یه‌.

قه‌ڵغان Armor

قه‌ڵغانه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌پارێزن له‌ هێرشی ڕاسته‌وخۆ و عوبوه‌ و مین و گوله‌ی RPG ، بنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ شێوه‌ی V دروستكراوه‌ V-shaped ، قه‌ڵغانه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌پارێزن له‌ فیشه‌كی 7.62ملم قه‌ڵغان بڕ ، ده‌توانرێـت قه‌ڵغانه‌كانی به‌هێزبكرێت بۆ به‌رگه‌گرتنی فیشه‌كی 12.7ملم قه‌ڵغان بڕ ، به‌ڵام سیستمی NBC ده‌كه‌وێته‌وه‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنی كڕیاره‌كه‌یه‌ ، له‌ ساڵی 2004دا زیاتر له‌ 300جار به‌ عبوه‌ IEDهێرشكرایه‌ سه‌ر ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ له‌ عێڕاق به‌ڵام له‌ هه‌موویاندا سه‌ربازه‌كان پارێزراوبوون و یه‌كێكیشیان نه‌كوژرا.

ی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ قه‌ڵغانی زیاده‌  Cougar ILAV

چه‌كه‌كان Armament

تاوه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌توانرێت ڕه‌شێكی 7.62ملم یان 12.7ملم ی بۆ دابنرێـت یان ده‌توانرێـت نارنجۆك هاوێژێكی 40ملم بۆ دابنرێت ، هه‌روه‌ها ده‌توانرێـت تاوه‌رێكی ئۆتۆماتیكی بۆ دابنرێت كه‌ له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌وه‌ ته‌قه‌ به‌ چه‌كه‌كه‌ ده‌كرێـت.
پێشمه‌رگه‌ له‌كاتی هێڕشكردن له‌ ده‌وروبه‌ری مه‌خمور Cougar ILAV

جوڵه‌ Mobility

ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ بزوێنه‌رێكی دیزڵی له‌ جۆری C7 بۆ دانراوه‌ كه‌ هێزه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 330h/p ، خێرایی ئۆتۆمبێله‌كه‌ش ده‌گاته‌ 104km/h مه‌وداكه‌ی ده‌گاته‌ 670km. ستافه‌كه‌ی پێكدێت له‌ 2 كه‌س و ده‌توانێت 8 سه‌رباز هه‌ڵبگرێت ، ده‌وتنرێت له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی C17 ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ بگوازرێته‌وه‌.
ی ئه‌مه‌ریكی له‌ ئه‌فغانستان Cougar 

زانیاری گشتی 

وڵاتی دروستكه‌ر : ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كان
كۆمپانیای دروستكه‌ر : Force Protection Inc
ساڵی ده‌ستپێكردنی خزمه‌ت : 2002

ژماره‌ی ستاف : 2 كه‌س
ژماره‌ی سه‌ربازه‌كان : 8 كه‌س (به‌ پێی جۆره‌كه‌ی ده‌گۆڕێت)

كێش : 23.6 ته‌ن
درێژی : 7م
پانی : 2.6م
به‌رزی : 2.64م

چه‌كه‌كان : ڕه‌شاشێكی 7.62ملم 
              یان ڕه‌شاشێكی 12.7ملم
              یان نارنجۆك هاوێژێكی 40ملم

بزوێنه‌ر : Caterpillar C7 diese
توانای بزوێنه‌ر : 330h/p
خێرایی : 104km/h
مه‌ودا : 670km

Thursday, 16 July 2015

Caiman MTV ئۆتۆمبێلیی دژه‌ مین و بۆسه‌

Caiman MTV

Caiman MTV ئۆتۆمبێلێكی دژه‌ مین و بۆسه‌یه‌ MRAP قه‌ڵغانێكی به‌هێزی هه‌یه‌ و توانای جوڵه‌ی زۆره‌ ، ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ دروست كرواوه‌ بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌ ته‌كتیكیه‌ گرنگه‌كان له‌ ئه‌فغانستان و ژینگه‌ گۆڕاوه‌كان Variable environments له‌ ئه‌مڕۆ و داهاتودا ، ئۆتۆمبێلی Caiman MTV دیزاین كراوه‌ و دروستده‌كرێـت له‌لایه‌ن كۆمپانیای به‌رگری نێوده‌وڵه‌تی BAE Systems ، ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان توانای ناوه‌كی interior capacity و توانای جوڵه‌ Mobility توانای مانه‌وه‌ survivabilityی هه‌یه‌ ، له‌ ساڵی 2010دا كۆمپانیای BAE Systems به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئۆتۆمبێلی Caiman MTV نمایشكرد ، ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ سودی وه‌رگرتبوو له‌ وانه‌كانی شه‌ڕی عێراق بۆ دابینكردنی باشترین ئاست له‌ كاتی به‌كارهێنانی له‌ شه‌ڕی ئه‌فغانستاندا ، ئه‌مه‌ریكا 225 ئۆتۆمبێلی له‌م جۆره‌ دا به‌ سوپای عێڕاق و 25 دانه‌ی دا به‌ پێشمه‌رگه‌.
Caiman MTV له‌ كاتی گه‌یشتنی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر

 چه‌كه‌كان Armament

ئۆتۆمبێله‌كه‌ تاوه‌رێكی شوشه‌داری بۆ دانراوه‌ ، ده‌توانرێـت ڕه‌شاشی 12.7ملم یان 7.62ملم بۆ دابنرێت ، هه‌روه‌ها ده‌توانرێـت تاوه‌رێكی ئۆتۆماتیكی بۆ دابنرێـت كه‌ له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌وه‌ ته‌قه‌ به‌ چه‌كه‌كه‌ ده‌كرێت ، ئه‌م تاوه‌ره‌ ده‌توانرێت ڕه‌شاشێكی 12.7ملم یان نارنجۆك هاوێژێكی 40ملم بۆدابنرێت.
Caiman MTV له‌كاتی ڕه‌وانه‌كردنی له‌ كوه‌یته‌وه‌ بۆ عێڕاق

 پاراستن protection

پاراستن له‌ ئۆتۆمبێلی Caiman MTV له‌ ئاستی MRAP دایه‌ ، ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ پشتده‌به‌ستێت به‌ هاوسه‌نگی دروست Right balance له‌ نێوان قه‌ڵغان و كێش و جوڵه‌كردندا بۆ به‌رگه‌گرتنی ئه‌و عبوه‌ گه‌ورانه‌ی كه‌ له‌ ئه‌فغانستان ڕوبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها ته‌قه‌مه‌نیه‌ پێكهاتوه‌ بڕه‌كان explosively formed penetrators (قه‌ڵغان بڕ) و هاوێژراوه‌ موشه‌كیه‌كان rocket-propelled و ...هتد ، Caiman MTV توانای مانه‌وه‌ی زۆربه‌رزه‌ و ده‌توانرێت قه‌ڵغانی زیاده‌ی بۆ دابنرێـت، كوشنی تایبه‌ت به‌ مژینی وزه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی بۆ دانراوه‌ له‌گه‌ڵ سیستمێك بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر.
 Caiman MTV به‌ قه‌ڵغانی زیاده‌وه‌

جوڵه‌ Mobility

Caiman MTV له‌ڕوی تێچونه‌وه‌ ئۆتۆمبێلێكی كارایه‌ چونكه‌ تێچوی كه‌مه‌ و ئۆتۆمبێلێكی 6x6 ه‌ بزوێنه‌رێكی دیزڵێ له‌ جۆری C9 بۆ دانراوه‌ كه هێزه‌كه‌ی 450h/p و خێرايي زريپۆشه‌كه‌ش 110km/h ، ئۆتۆمبێله‌كه‌ توانای وه‌ستانی لای lateral stability  باشتركراوه‌ هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێله‌كه‌ سیستمی دیاریكردنی پله‌ی گه‌رمای هه‌یه‌ چونكه‌ كه‌ش و هه‌وا له‌ ئه‌فغانستان له‌ هاویندا زۆر گه‌رمه و له‌ زستاند زۆر سارده‌. 
توانای جوڵه‌ی Caiman MTV

زانیاری گشتی 

وڵات دروستكه‌ر : ئه‌مه‌ریكا
كۆمپانیای دروستكه‌ر : BAE Systems
ساڵی دروستكردن : 2010

ژماره‌ی ستاف : 2 كه‌س
ژماره‌ی سه‌ربازه‌كان : 8 سه‌رباز

كێش : 27,546kg
درێژی : 7.48m
پانی : 2.58m
به‌رزی : 2,96m

چه‌كه‌كان : ڕه‌شاشی 7.62ملم
              ڕه‌شاشی 12.7ملم
              نارنجۆك هاوێژی 40ملم

بزوێنه‌ر : C9 Heavy Duty Diesel engine
توانای بزوێنه‌ر : 450h/p
توانای هه‌ڵگرتنی به‌نزین : 280L
خێرایی : 110km/h




Tuesday, 14 July 2015

زریپۆشی ئۆكرانی كه‌ ته‌نها عێراق به‌كاریده‌هێنێت BTR-94

له‌ به‌غداد BTR-94 زريپۆشی 

زریپۆشێكی ئۆكرانیه‌ له‌ ساڵی 1994-1997 دیزاین كراوه‌ و له‌ ساڵی 1999 ده‌ستكرا به‌دروستكردنی و 50 دانه‌ فرۆشرا به‌ وڵاتی ئوردن ، له‌ ساڵی 2004دا ئوردن هه‌ر 50 زریپۆشه‌كه‌ی به‌خشی به‌سوپای عێراق ، ئه‌م زریپۆشه‌ بریتیه‌ له‌ زریپۆشی BTR-80 سۆڤێتی و تاوه‌رێكی نوێی بۆ دانراوه‌ ، له‌ ساڵی 2000دا ئۆكرانیا زریپۆشی BTR-3Uی په‌ره‌پێدا و به‌رهه‌مهێنانی زریپۆشی BTR-94 وه‌ستێنرا.
BTR-U3

چه‌كه‌كان Armament

ئه‌م زریپۆشه‌ تاوه‌رێكی نوێی بۆ دانراوه‌ كه‌ ڕه‌شاشێكی له‌ جۆری ZU-23-2 هه‌یه‌ مه‌ودای كاریگه‌ری ده‌گاته‌ 2000م و ده‌توانێت هه‌لیكۆپته‌ر و ئه‌و فڕۆكانه‌ی كه‌ به‌نزمی ده‌فڕن بپێكێت ، له‌گه‌ڵ ڕه‌شاشێكی ناوه‌ندی 7.62ملم هه‌یه‌. . هه‌روه‌ها زریپۆشه‌كه‌ ڕادارێكی دیاریكردنی ئامانجی بۆ دانراوه‌ كه‌ ده‌توانێـت ئامانجه‌ زه‌مینیه‌كان له‌ دووری 20كم دیاریبكات و ده‌توانێت ئامانجه‌ ئاسمانیه‌كان له‌ دووری 30كم دیاریبكات.
 BTR-94 شۆفێرێكی

قه‌ڵغان Armour

به‌شی پێشه‌وه‌ی زریپۆشه‌كه‌ قه‌ڵغانێكی هه‌یه‌ كه‌ زریپۆشه‌كه‌ ده‌پارێزێت له‌ فیشه‌كی 12.7ملم ، به‌شه‌كانی تری زریپۆشه‌كه‌ ده‌پارێزن له‌ فیشه‌كی 7.62ملم له‌گه‌ڵ پارچه‌ی گوله‌ تۆپ.
له‌كاتی چون بۆ شه‌ڕی داعش BTR-94 

جوڵه‌ Mobility

ستافی زریپۆشه‌كه‌ پێك دێت له‌ 3 كه‌س (فه‌رمانده‌ ، شۆفێر ، به‌كارهێنه‌ری چه‌ك) ، ده‌توانێت 10 سه‌ربازی پڕچه‌ك هه‌ڵبگرێت ، زریپۆشه‌كه‌ بزوێنه‌رێكی دیزڵی بۆ دانراوه‌ كه‌ هێزه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 300h/p و خێرایی زریپۆشه‌كه‌ ده‌گاته‌ 90km/h و خێرایی له‌ ئاودا ده‌گاته‌ 10km/h ، مه‌وداكه‌ی ده‌گاته‌ 800km.
 BTR-94 كۆمه‌ڵێك سه‌رباز له‌گه‌ڵ زریپۆشی


وڵاتی دروستكه‌ر : ئۆكرانیا 
به‌رهه‌مهێنه‌ر : Malyshev factory
ساڵی ده‌ستپێكردنی خزمه‌ت : 2000

ژماره‌ی ستاف : 3
ژماره‌ی سه‌ربازه‌كان : 10 سه‌ربازی پڕچه‌ك

كێش : 14 ته‌ن 
درێژی : 7.65m
پانی : 2.9m
به‌رزی : 2.8m

چه‌كه‌كان : ڕه‌شاشێكی ZU-23-2
              ڕه‌شاشێكی 7.62ملم
مه‌خزه‌نی چه‌كه‌كان : 200 فیشه‌ك بۆ ڕه‌شاشی ZU-23-2
                           2000 فیشه‌ك بۆ ڕه‌شاشی 7.62ملم
مه‌ودای كاریگه‌ر : 2000م

توانای بزوێنه‌ر : 300h/p
خێڕایی : 90km/h
خێڕایی له‌ ئاودا : 10km/h
مه‌ودا : 800km

Monday, 13 July 2015

حه‌شدی شه‌عبی تانك و زریپۆشه‌ له‌كاركه‌وتوه‌كانی عێراق چاكده‌كاته‌وه‌

له‌ كارگه‌ی چاككردنه‌وه‌ Chieftain تانكی 

تانكی Chieftain ده‌ستكه‌وتی جه‌نگن و عێراق له‌ شه‌ری عێراق-ئێران ده‌ستیكه‌وتبوون ، دوای كۆتایهاتنی شه‌ڕه‌كه‌ حكومه‌تی عێراق 50 تانكی په‌ره‌پێدا Upgarde و 90 تانكی به‌خشی به‌ وڵاتی ئوردن له‌به‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی له‌ شه‌ڕی عێراق-ئێران ، هه‌روه‌ها حه‌شدی شه‌عب زریپۆشیAMX-10 ی فه‌ڕه‌نسیش چاكده‌كاته‌وه‌ ،حه‌شدی شه‌عبی ئه‌م تانكانه‌ چاكده‌كاته‌وه‌ بۆ جێگه‌گرتنه‌وه‌ی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی زریپۆش و تانك كه‌ له‌ده‌ستی داون به‌هۆی ته‌كتیكه‌ هه‌ڵه‌كانی له‌ هێرش بردن و به‌رگریكردندا.
ی فه‌ڕه‌نسی له‌كارگه‌ی چاككردنه‌وه‌ AMX-10 زریپۆشی 

ئه‌م تانك و زریپۆشانه‌ له‌ گۆرستانی تانكه‌كان Tank graveyard له‌ سه‌ربازگه‌ی تاجی دانراون كه‌ تانك و زریپۆش و تۆپهاوێژ و دژه‌ فڕۆكه‌ی تێدایه‌ زۆربه‌یان ژه‌نگ لێیداون ، سه‌ربازگه‌ی تاجی ده‌كه‌وێته‌ باكوری به‌غداد و ئه‌مه‌ریكیه‌كان كردیان به‌ شوێنی كۆگاكردنی ئه‌و تانك و زریپۆشانه‌ی سوپای عێراق كه‌ ده‌ستیان كه‌وتبوو و هه‌ندێكیشیان له‌شه‌ڕدا به‌ گوله‌ تۆپی یۆرانیۆم پێكرابون ، ئێستا حه‌شدی شه‌عبی له‌ شاری به‌سڕه‌ ئه‌م تانك و زریپۆشانه‌ چاكده‌كاته‌وه‌ و ده‌ینێرێت بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ 

تانكی Chieftain ی به‌ریتانی

 تانكی Chieftain

وڵاتی دروستكه‌ر : به‌ریتانیا
كۆمپانیای دروستكه‌ر : Leyland Motors
ساڵی ده‌ستپێكردی خزمه‌ت : 1966
ژماره‌ی ستاف : 4 كه‌س

كێش : 56 ته‌ن
درێژی : 10.77م (تۆپهاێژه‌كه‌ بۆ پێشه‌وه‌ )
            7.5م ( به‌بێ تۆپهاوێژ)
پانی : 3.66م
به‌رزی : 2.9م

تیره‌ی تۆپهاوێژ : 120ملم 
چه‌كی لاوه‌كی : 2 ڕه‌شاشی 7.62ملم

بزوێنه‌ر : Leyland L60
توانای بزوێنه‌ر : 750h/p
دوا خێرایی : 48km 
مه‌ودا : 500km


زریپۆشی AMX-10

وڵاتی دروستكه‌ر : فه‌ڕه‌نسا
ساڵی ده‌ستپێكردنی خزمه‌ت : 1973
ژماره‌ی ستاف : 3 + 8سه‌رباز

كێش : 15.3ته‌ن
درێژی : 5.77م
پانی :  2.78م
به‌رزی : 2.57م

چه‌كه‌كان : ڕه‌شاشێكی 20ملم (به‌پێی جۆره‌كه‌ی ده‌گۆڕێت)

بزوێنه‌ر :Hispano-Suiza HS-115 supercharged
توانای بزوێنه‌ر : 276h/p
خێرایی : 65km/h
خێرایی له‌ ئاودا : 8km/h
مه‌ودا : 600km/h

ی فه‌ڕه‌نسی له‌كارگه‌ی چاككردنه‌وه‌ AMX-10 زریپۆشی

Saturday, 11 July 2015

9K113 Konkurs موشه‌كی دژه‌ تانكی ڕوسی

موشه‌كی 9K113 Konkurs ی پێشمه‌رگه‌ 

9K113 Konkurs موشه‌كێكی دژه‌ تانكی به‌ وایه‌ر ئاڕاسته‌كراوی ڕوسیه‌ (ناتۆ ناوی ناوه‌ :AT-5 Spandrel) ، ئه‌م موشه‌كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای KBP دیزاین كراوه‌ و په‌ره‌ی پێدراوه‌ ، 9K113 Konkurs دیزاین كراوه‌ بۆ به‌كارهێنانی دژی ئه‌و ئامانجه‌ جوڵاو و وه‌ستاوانه‌ی كه‌ قه‌ڵغانی كاردانه‌وه‌یی ERA به‌كارده‌هێنن ، ئه‌م سیستمه‌ ده‌توانرێت له‌سه‌ر زریپۆشه‌كانیش دابنرێت ، 9K113 Konkurs له‌ ساڵی 1977 چوته‌ خزمه‌تی سه‌ربازی له‌ وڵاتی ڕوسیا و یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی له‌ نمایشێكی سه‌ربازیدا بوو له‌ مۆسكۆ كه‌ ئه‌م سیسته‌مه‌ له‌سه‌ر زریپۆشێكی BRDM-2 4x4 دانرابوو.
تانكی T-72 كه‌ قه‌ڵغانی كاردانه‌وه‌یی ERA بۆ دانراوه‌

موشه‌ك Missile

سیستمی 9K113 موشه‌كی 9M113 ده‌هاوێژێت كه‌ ئه‌م موشه‌كه‌ كڵاوی 9N131 پێوه‌یه‌ له‌ جۆری دژه‌ تانكی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز HEAT و توانای بڕنی ده‌گاته‌ 800ملم له‌ قه‌ڵغانی RHA ، ئه‌م سیستمه‌ موشه‌كێكی باشكراوی improved هه‌یه‌ به‌ناوی 9M113M ، باشكردنی موشه‌كه‌كه‌ بریتیه‌ له‌ زیادكردنی پارچه‌یه‌ك Charge ته‌قه‌مه‌نی بۆ بڕینی قه‌ڵغانی RHA ، بێجگه‌ به‌و پارچه‌یه‌ Charge هه‌ردوو موشه‌كه‌كه‌ هه‌مان توانای بڕینیان هه‌یه‌ ، ناتۆ به‌ موشه‌كی 9M113 ده‌ڵێت AT-5A Spandrel A و به‌ موشه‌كی  9M113M ده‌ڵێت AT-5B Spandrel B ،  موشه‌كی  9M113M دوو كڵاوی Tandem هه‌یه‌ كه‌ كڵاوی یه‌كه‌میان به‌ كاردێـ بۆ بڕینی قه‌ڵغانی كاردانه‌وه‌یی ERA و دواتر كڵأوی سه‌ره‌كی Maen warhead ده‌ته‌قێته‌وه‌ كه‌ توانای بڕینی ده‌گاته‌  800ملم له‌ قه‌ڵغانی RHA ، موشه‌كه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ به‌ره‌و ئامانجه‌كه‌ی ده‌ڕوات و مه‌وداكه‌ی ده‌گاته‌ 4000م له‌ ڕۆژدا و 2500م له‌ شه‌ودا ، توانای بینینی گه‌رمی پێوه‌كه‌ (به‌كاردێت بۆ بینینی ئامانج) له‌ نێوان°50+ و°50- سیلیزیدایه‌.
موشه‌كی 9M113

هاوێژه‌ر Launcher

هاوێژه‌ری 9P135 ته‌نها ده‌توانێـت موشه‌كی 9M111 Fagot بهاویژێت ، به‌ڵام هاوێژه‌ری 9P135M به‌ هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌ هه‌ردوو موشه‌كی 9M111 Fagot و 9M113 Konkurs ده‌هاویژێت ، هاوێژه‌ری9P135M1 ده‌توانرێت دووربینی بینایی له‌ جۆری 1PN65 بۆ دابنرێت كه‌ كێشه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 9.6kg و مه‌ودای دیاریكردنی ئامانجی ده‌گاته‌ 2500.
هاوێژه‌ری 9P135M ی پێشمه‌رگه‌

زانیاری گشتی 

جۆر : موشه‌كی دژه‌ تانكی ئاڕاسته‌كراو
وڵاتی دروستكه‌ر : یه‌كیه‌تی سۆڤێت 
كۆمپانیای دروستكه‌ر : KBP
ژماره‌ی ستافه‌كه‌ی : 2 كه‌س

كێش : 22kg
درێژی : 1.1م ( M111 Fagot )
            1.26م ( 9M113 Konkurs )
خێرایی : 200m/s
شێوازی ئاڕاسته‌كردن : نيمچه‌ ئۆتۆماتیك ، وایه‌ر

موشه‌كه‌كان : 9M111 Fagot
                 9M113 Konkurs
                9M113M Konkurs
تيره‌كه‌ی : 120ملم ( M111 Fagot )
             135ملم ( 9M113 Konkurs )
مه‌ودا به‌ ڕۆژ :4000m
مه‌ودا به‌ شه‌و :2500m
جۆری كڵاو : دژه‌ تانكی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز HEAT
توانای بڕینی قه‌ڵغان : 800mm




Friday, 10 July 2015

2S1 Gvozdika تۆپهاوێژی ڕوسی

تۆپهاوێژێژێكی 2S1 Gvozdika ی پێشمه‌رگه‌ له‌ كاتی بۆردمان كردندا

تۆپهاوێژێكی 122ملم سۆڤێتیه‌ له‌ ساڵی 1967 ده‌ستكرا به‌ په‌ره‌پێدانی Development و له‌ ساڵی 1969دا یه‌كه‌م نمونه‌ی تاقیكردنه‌وه‌یی prototype درا به‌سوپای ڕوسیا ، له‌ساڵێ 1970دا ده‌ستی به‌ خزمه‌تی سه‌ربازی كرد له‌ یه‌كیه‌تی سۆڤێت و له‌ ساڵی 1972 به‌رهه‌مهێنانی ڕێژه‌یی ئه‌م تۆپهاوێژه‌ ده‌ستی پێكرد و بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ساڵی 1974دا له‌نمایشی سه‌ربازی سوپای پۆڵه‌ندا ده‌ركه‌وت ، ستافه‌كه‌ی له‌ 4 كه‌س پێكدێت ( فه‌رمانده‌ ، به‌كارهێنه‌ری چه‌ك ، پڕكه‌ره‌وه‌ ، شۆفێر) ، 2S1 Gvozdika له‌ خزمه‌تی سه‌ربازیدایه‌ له‌ زۆر وڵاتی جیهان به‌ڵام له‌ ڕوسیادا سه‌ر به‌ یه‌كه‌كانی یه‌ده‌گه‌ .

چه‌كه‌كه‌ی Armament

2S1 Gvozdika تۆپهاوێژێكی 122ملم ی هه‌یه‌ له‌ جۆری D-32 كه‌ پێشخستنی تۆپهاوێژی ڕوسی D-30 یه‌ و ده‌توانێت هه‌موو گوله‌كانی تۆپهاوێژی D-30 به‌كاربێنێت كه‌ پێكدێن له‌ : ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز HE ، ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز-پارچه‌ HE-FRAG ، ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێزی دژه‌ تانك HEAT ، هێشویی Cluster ، دوكه‌ڵ Smoke. ڕوناككردنه‌وه‌ illumination ، ده‌توانێت 40 گوله‌ هه‌ڵبگرێت ،كه‌ زۆربه‌ی كات 35 گوله‌ی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز-پارچه‌ HE-FARG و 5 گوله‌ی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێزی دژه‌ تانك HEAT هه‌ڵده‌گرێت ، دوا مه‌ودای تۆپهاوێژه‌كه‌ ده‌گاته‌ 15.2km به‌ به‌كارهێنانی گوله‌ی HE-FRAG.
تۆپهاوێژی 2S1 Gvozdika له‌كاتی بۆردمان كردندا

دیزاین و پاراستن Design and protection

زریپۆشی 2S1 كه‌ تاوه‌ری تۆپهاوێژی D-32 بۆ دانراوه‌ ده‌كرێت به‌ 3 به‌شه‌وه‌ ، شۆفێر له‌ به‌شی پێشه‌وه‌ له‌لای چه‌پ ، بزوێنه‌ره‌كه‌ له‌ دوای شۆفێر و تاوه‌ره‌كه‌ له به‌شی دواوه‌ی زریپۆشه‌كه‌یه‌ ، قه‌ڵغانی زریپۆشه‌كه‌ له‌ پۆڵا دروست كراوه‌ و زریپۆشه‌كه‌ ده‌پارێزێت له‌ چه‌كه‌ سوكه‌كان Small arms و پارچه‌ی هاوێژراوه‌كان.
2S1 Gvozdika له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌یه‌ك

جوڵه‌ Mobility

زریپۆشی 2S1 له‌سه‌ر بۆدی زریپۆشی MT-LB دروستكراوه ،زریپۆشه‌كه‌ بزوێنه‌رێكی دیزڵی هه‌یه‌ له‌ جۆری YaMZ-238V كه‌ تواناكه‌ی ده‌گاته‌ 240h/p و خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 60km/h و مه‌وداكه‌ی ده‌گاته‌ 500km، زریپۆشی 2S1 ده‌توانێت سه‌رئاو بكه‌وێت ئه‌گه‌ر مه‌خزه‌نه‌كی له‌30 گوله‌ كه‌متری تیابێت و خێرایی له‌ ئاودا ده‌گاته‌ 4.5km/h 
زریپۆشی 2S1 Gvozdika ی پێشمه‌رگه‌

زانیاری گشتی

وڵاتی دروستكه‌ر : یه‌كیه‌تی سۆڤێت 
كۆمپانیای دروستكه‌ر : Kharkov Tractor Plant
ساڵی ده‌ستپێكردنی خزمه‌ت : 1970
ژماره‌ی ستافه‌كه‌ی : 4 ( فه‌رمانده‌ ، به‌كارهێنه‌ری چه‌ك ، پڕكه‌ره‌وه‌ ، شۆفێر )

كێش : 15.7 ته‌ن
درێژی : 7.26m
پانی : 2.85m
به‌رزی : 2.83m

تیره‌ی تۆپهاوێژ : 122ملم
كێش گوله‌كان : 14.08kg-21.76kg
مه‌ودای تۆپهاوێژه‌كه‌ : 15.2km
خێرایی ته‌قاندن : 4-5 گوله‌ له‌ ده‌قه‌یه‌كدا
به‌رز و نزم بونی تۆپهاوێژه‌كه‌ : °70+ -°3-
مه‌خزه‌ن : 40 گوله‌

بزوێنه‌ر :  YaMZ-238V
خێرایی : 60km/h
مه‌ودا : 500km
خێرایی له‌ ئاودا : 4.5km/h