Home

Wednesday, 1 July 2015

S-60 چه‌كی 57ملم

2سه‌ر به‌هێزی پشتیوانی S-60  چه‌كی

S-60 (لای خۆمان به‌ 57ملم ناسراوه‌) چه‌كێكی سۆڤێتی 57ملم دژه‌ فڕۆكه‌یه‌ له‌ ناوه‌ندی دیزاینی بوریاو Bureau دیزاین كراوه‌ و له‌ ساڵی 1950 چۆته‌خزمه‌تی سه‌رازیه‌وه‌ بۆ جێگه‌گرتنه‌وه‌ی چه‌كی M-1939ی 37ملم ، ئه‌م چه‌كه‌ دیزاین كراوه‌ بۆ به‌كارهێنانی دژی فڕۆكه‌ و هه‌لیكۆپته‌ر ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانرێت بۆ پشتیوانی زه‌مینی به‌كاربێت به‌كاربێت ، S-60 ده‌توانرێت به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ به‌كاربێت به‌به‌كارهێنانی دوربینێكی بینایی و ده‌توارێت له‌گه‌ڵ ڕادارێكدا به‌كاربێت كه‌ مه‌ودای كاریگه‌ری له‌ 4km زیاد ده‌كات بۆ 6km ، له‌ ئێستا له‌خزمه‌تی سه‌ربازی وڵاتی ڕوسیا دوورخراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام له‌زۆر وڵاتی تر تائێستا له‌ خزمه‌تی سه‌ربازیدایه‌ 

جۆری فیشه‌ك

S-60 ده‌توانێت تا دوا مه‌ودا بگات به‌ به‌كارهێنانی فیشه‌كی جۆری FRAG-T يان APCT-T به‌پێی هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی ڕوسی ، هه‌روه‌ها ئه‌م چه‌كه‌ ده‌توانێت فیشه‌كی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز HEI-T ی گڕدار به‌كاربێنێت له‌گه‌ڵ فیشه‌كی قه‌ڵغان بڕ API-T ی گڕدار و فیشه‌كی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز HE

دیزاین Desing

سیستمی ڕه‌شاشی 57ملم له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌یه‌كی 4 تایه‌ دانراوه‌ ، قه‌ڵغانی گه‌وره‌ بۆ هه‌ردوو لای لوله‌ی چه‌كه‌كه‌ دانراوه‌ بۆ پاراستنی ستافه‌كه‌ی ، له‌ كاتی ته‌قه‌كردندا تایه‌كان به‌رز ده‌كرێنه‌وه‌ و له‌سه‌ر 4 قاچ ده‌وه‌ستێت هه‌ریه‌كه‌و له‌ لایه‌ك ، وه‌ ده‌شتوانێت له‌سه‌ر تایه‌كانیه‌وه‌ ته‌قه‌ی پێبكرێت بۆ كاتی ته‌نگانه‌ . 


زانیاری گشتی

وڵاتی دروستكه‌ر : یه‌كیه‌تی سۆڤێت 
ساڵی ده‌ستپێكردنی خزمه‌ت : 1950
ستافه‌كه‌ی : 7 (دژه‌ فڕۆكه‌)

تیره‌كه‌ی : 57ملم
مه‌ودا : 4000م به‌بێ ڕادار ، 6000م به‌ به‌كارهێنانی ڕادار
خێرایی ته‌قاندن : 70r/m
جۆر یفیشه‌كه‌كانی : HE ، HEI-T ، API-T ، FRAG-T ، APCT-T

كێش : 4660kg
درێژی : 8.6m
به‌رزی : 2.37m
پانی : 2.05m



No comments:

Post a Comment