Home

Thursday, 16 July 2015

Caiman MTV ئۆتۆمبێلیی دژه‌ مین و بۆسه‌

Caiman MTV

Caiman MTV ئۆتۆمبێلێكی دژه‌ مین و بۆسه‌یه‌ MRAP قه‌ڵغانێكی به‌هێزی هه‌یه‌ و توانای جوڵه‌ی زۆره‌ ، ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ دروست كرواوه‌ بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌ ته‌كتیكیه‌ گرنگه‌كان له‌ ئه‌فغانستان و ژینگه‌ گۆڕاوه‌كان Variable environments له‌ ئه‌مڕۆ و داهاتودا ، ئۆتۆمبێلی Caiman MTV دیزاین كراوه‌ و دروستده‌كرێـت له‌لایه‌ن كۆمپانیای به‌رگری نێوده‌وڵه‌تی BAE Systems ، ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان توانای ناوه‌كی interior capacity و توانای جوڵه‌ Mobility توانای مانه‌وه‌ survivabilityی هه‌یه‌ ، له‌ ساڵی 2010دا كۆمپانیای BAE Systems به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئۆتۆمبێلی Caiman MTV نمایشكرد ، ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ سودی وه‌رگرتبوو له‌ وانه‌كانی شه‌ڕی عێراق بۆ دابینكردنی باشترین ئاست له‌ كاتی به‌كارهێنانی له‌ شه‌ڕی ئه‌فغانستاندا ، ئه‌مه‌ریكا 225 ئۆتۆمبێلی له‌م جۆره‌ دا به‌ سوپای عێڕاق و 25 دانه‌ی دا به‌ پێشمه‌رگه‌.
Caiman MTV له‌ كاتی گه‌یشتنی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر

 چه‌كه‌كان Armament

ئۆتۆمبێله‌كه‌ تاوه‌رێكی شوشه‌داری بۆ دانراوه‌ ، ده‌توانرێـت ڕه‌شاشی 12.7ملم یان 7.62ملم بۆ دابنرێت ، هه‌روه‌ها ده‌توانرێـت تاوه‌رێكی ئۆتۆماتیكی بۆ دابنرێـت كه‌ له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌وه‌ ته‌قه‌ به‌ چه‌كه‌كه‌ ده‌كرێت ، ئه‌م تاوه‌ره‌ ده‌توانرێت ڕه‌شاشێكی 12.7ملم یان نارنجۆك هاوێژێكی 40ملم بۆدابنرێت.
Caiman MTV له‌كاتی ڕه‌وانه‌كردنی له‌ كوه‌یته‌وه‌ بۆ عێڕاق

 پاراستن protection

پاراستن له‌ ئۆتۆمبێلی Caiman MTV له‌ ئاستی MRAP دایه‌ ، ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ پشتده‌به‌ستێت به‌ هاوسه‌نگی دروست Right balance له‌ نێوان قه‌ڵغان و كێش و جوڵه‌كردندا بۆ به‌رگه‌گرتنی ئه‌و عبوه‌ گه‌ورانه‌ی كه‌ له‌ ئه‌فغانستان ڕوبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها ته‌قه‌مه‌نیه‌ پێكهاتوه‌ بڕه‌كان explosively formed penetrators (قه‌ڵغان بڕ) و هاوێژراوه‌ موشه‌كیه‌كان rocket-propelled و ...هتد ، Caiman MTV توانای مانه‌وه‌ی زۆربه‌رزه‌ و ده‌توانرێت قه‌ڵغانی زیاده‌ی بۆ دابنرێـت، كوشنی تایبه‌ت به‌ مژینی وزه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی بۆ دانراوه‌ له‌گه‌ڵ سیستمێك بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر.
 Caiman MTV به‌ قه‌ڵغانی زیاده‌وه‌

جوڵه‌ Mobility

Caiman MTV له‌ڕوی تێچونه‌وه‌ ئۆتۆمبێلێكی كارایه‌ چونكه‌ تێچوی كه‌مه‌ و ئۆتۆمبێلێكی 6x6 ه‌ بزوێنه‌رێكی دیزڵێ له‌ جۆری C9 بۆ دانراوه‌ كه هێزه‌كه‌ی 450h/p و خێرايي زريپۆشه‌كه‌ش 110km/h ، ئۆتۆمبێله‌كه‌ توانای وه‌ستانی لای lateral stability  باشتركراوه‌ هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێله‌كه‌ سیستمی دیاریكردنی پله‌ی گه‌رمای هه‌یه‌ چونكه‌ كه‌ش و هه‌وا له‌ ئه‌فغانستان له‌ هاویندا زۆر گه‌رمه و له‌ زستاند زۆر سارده‌. 
توانای جوڵه‌ی Caiman MTV

زانیاری گشتی 

وڵات دروستكه‌ر : ئه‌مه‌ریكا
كۆمپانیای دروستكه‌ر : BAE Systems
ساڵی دروستكردن : 2010

ژماره‌ی ستاف : 2 كه‌س
ژماره‌ی سه‌ربازه‌كان : 8 سه‌رباز

كێش : 27,546kg
درێژی : 7.48m
پانی : 2.58m
به‌رزی : 2,96m

چه‌كه‌كان : ڕه‌شاشی 7.62ملم
              ڕه‌شاشی 12.7ملم
              نارنجۆك هاوێژی 40ملم

بزوێنه‌ر : C9 Heavy Duty Diesel engine
توانای بزوێنه‌ر : 450h/p
توانای هه‌ڵگرتنی به‌نزین : 280L
خێرایی : 110km/h




No comments:

Post a Comment