سوپای عێڕاق TOS-1A كۆمه‌ڵێك موشه‌ك هاوێژی |
TOS-1A جۆرێكی نوێی ئاگر هاوێژی قورسی Heavy flamethrower system ڕوسیه و له‌لایه‌ن كۆمپانیای Uralvagonzavod دروستده‌كرێت، له ساڵی 2001 خزمه‌تی سه‌ربازی له وڵاتی ڕوسیا ده‌ستپێكردووه ، هه‌روه‌ها له وڵاتانی عێراق و ئازه‌ربایجان و كازاخستان خزمه‌ت ده‌كات ، كه عێراق له دژی چه‌كدارانی داعش به‌كاریده‌هێنێت ، TOS-1A به‌كاردێت بۆ دابینكردنی پشتیوانی ئاگرینی ڕاسته‌وخۆ Direct fire support له كاتی پێشڕه‌وی كردنی هێزه‌كانی پیاده و تانكه‌كان ، دروستكراوه بۆ به‌شداری كردنی تاكه‌كان personnel و شوێنه پته‌وكراوه‌كان fortifications و زریپۆشه سوكه‌كان light armored vehicles ، ئاگر هاوێژی قورس به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له سیستمی موشه‌ك هاوێژی جۆراوجۆر Multiple launch rocket systems ده‌چێت به‌ڵام ئاگر هاوێژ جۆری جیاواز له موشه‌ك ده‌هاویژێت و مه‌وداكه‌ی كه‌متره ، هه‌روه‌هاTOS-1Aزریپۆشی TZM-T به‌كاردێنێت بۆ پڕكردنه‌وه .
TOS-1A سوپای عێراق له كاتی پڕكردنه‌وه‌ی مووشه‌ك هاوێژی TZM-T زریپۆشێكی |
چه‌كه‌كان Armament
TOS-1A هاوێژه‌رێكی هه‌یه كه 24 موشه‌ك ده‌گرێت و تیره‌كانیان 220ملم و درێژیه‌كانیان 3725ملم ، هاوێژه‌ره‌كه له ناوه‌ڕاستی زریپۆشه‌كه دانراوه و ده‌توانێت °360 بسوڕێته‌وه ، به‌پێی ئامانجه‌كه هاوێژه‌ره‌كه ده‌توانێت یه‌ك موشه‌ك یان 2موشه‌ك له یه‌كاتدا ئاڕاسته‌ی ئامانجه‌كه بكات ، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو جۆر موشه‌كی هه‌یه سوتێنه‌ر incendiary و گه‌رمی thermobaric كه به عه‌ره‌بی پێیده‌وترێـت ( فراغي) ، هه‌روه‌ها ئه‌م چه‌كه زریپۆشی TZM-T به‌كاردێنێت بۆ پڕكردنه‌وه
TOS-1A عێراقی له‌كاتی هاویشتنی 2 موشه‌ك له یه‌ككاتدا |
ديزاين و پاراستن design and protection
ئه‌م چه‌كه له‌سه‌ر بۆدی تانكی T-72 ڕوسی دروستكراوه و تاوه‌ره‌كه‌ی Turret بۆ گۆڕدراوه ، ستافه‌كه‌ی له 3 كه‌س پێكدێت و شوێنی شۆفێره‌كه له به‌شی پێشه‌وه‌ی زریپۆشه‌كه‌یه له ناوه‌ڕاستدا و فه‌رمانده و به‌كارهێنه‌ری چه‌كه‌كه له‌دوای شۆفێره‌كه‌وه‌ن . بۆدی زریپۆشه‌كه له پۆڵا دروستكراوه و زریپۆشه‌كه ده‌پارێزێت له فیشه‌كی 7.62ملم له‌دووری 620م و هه‌روه‌ا ده‌یپارێزێت له پارچه‌ی هاوێژراوه‌كان
موشه‌ك هاوێژی TOS-1A له‌گه‌ڵ ستافه‌كه‌ی |
جوڵه Mobility
زریپۆشه‌كه بزوێنه‌رێكی دیزڵی له جۆری V-84MS بۆ دانراوه كه تواناكه‌ی ده‌گاته 840h/p و خێرای زریپۆشه‌كه ده‌گاته 60km/h و مه‌وداكه‌ی ده‌گاته 550km ، كێشی زریپۆشه‌كه 46.500kg
موشه‌ك هاوێژی TOS-1A |
زانیاری گشتی
وڵاتی دروستكه‌ر : ڕوسیا
كۆمپانیای دروستكه‌ر : Uralvagonzavod
ساڵێ ده‌ستپێكردنی خزمه‌ت : 2001
ژماره‌ی ستافه‌كه‌ی : 3
كێش :46،500kg
درێژی : 7.24m
پانی : 3.58m
به‌رزی : 3.07m
چه‌كه‌كان : 24 موشه‌ك
تیره‌كه‌یان : 220ملم
درێژی : 3725ملم
كێشی موشه‌كه‌كان : 173kg - 217kg
كێشی كڵاوی موشه‌كه‌كان : 45kg
دوا مه‌ودا : 6km
بزوێنه‌ر : V-84MS
توانای بزوێنه‌ر : 840h/p
خێرایی : 60km/h
دوا مه‌ودای زریپۆش : 550km
No comments:
Post a Comment