Home

Tuesday, 21 July 2015

M-57 هاوێژه‌ری یۆگۆسلاڤی

به‌ده‌ستی پێشمه‌رگه‌یه‌ك M-57 هاوێژه‌ری 

M57 دژه‌ تانكێكی یۆگۆسلاڤییه‌ كه‌ له‌سه‌ر شان ده‌ته‌قێنرێت ، ئه‌م دژه‌ تانكه‌ له‌سه‌ر دژه‌ تانكی پانزه‌رفاوستی ئه‌ڵمانی كه‌ له‌ جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا به‌كارهێنراوه‌ و دژه‌ تانكی ئه‌مه‌ریكی بازوكا په‌ره‌ی پێدراوه‌ ، درێژی هاوێژه‌ره‌كه‌ 960ملم و كێشه‌كه‌ی 8.2كغ ه‌ ، ئه‌م چه‌كه‌ پێویستی به‌ دوو كه‌سه‌ بۆ به‌كارهێنانی ( به‌كارهێنه‌ری چه‌ك ، پڕكه‌ره‌وه‌ ) به‌ڵام ده‌توانرێـت له‌لایه‌ن یه‌ك كه‌سه‌وه‌ به‌كاربهێنرێت ، ده‌توانرێت دووربینێكی بینایی له‌ جۆری ZRAK ON-M59 بۆ دابنرێت.
ZRAK ON-M59 له‌گه‌ڵ دووربینی  M-57 هاوێژه‌ری

هاوێژراوی دژه‌ تانكی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز HEAT ی له‌ جۆری M65 كڵاوه‌كه‌ی 90ملم و توانای بڕینی قه‌ڵغانی ده‌گاته‌ 300ملم و مه‌وداكه‌ی ده‌گاته‌ 200ملم.
 M65 هاوێژراوی 

زانیاری گشتی 

وڵاتی دروستكه‌ر : یۆگۆسلاڤیا
كێش : 8.2كغ
تیره‌ی هاوێژه‌ره‌كه‌ : 44ملم
تیره‌ی كڵاوی هاوێژراوه‌كه‌ : 90ملم
مه‌ودا : 200م
توانای بڕینی قه‌ڵغان : 300ملم



No comments:

Post a Comment