Home

Tuesday, 7 July 2015

AGS-17 Plamya نارنجۆك هاوێژی ڕوسی

له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی پێشمه‌رگه‌ AGS-17چه‌كی 

نارنجۆك هاوێژیێكی سۆڤیه‌تیه‌ تیره‌كه‌ی 30ملمه‌، په‌ره‌پێدانی ئه‌م چه‌كه‌ له‌ ساڵی 1967 ده‌ستی پێكرد له‌ نوسینگه‌ی دیزاینی OKB-16 كه‌ له‌ئێستادا به‌ KBP به‌ناوبانگه‌ ، یه‌كه‌م نمونه‌ی تاقیكردنه‌وه‌یی ئه‌م چه‌كه‌ له‌ساڵی 1969 درا به‌ سوپای روسیا له‌ ساڵی 1970 خزمه‌تی سه‌ربازی ده‌ستپێكرد و له‌ ساڵی 1971دا به‌رهه‌مهێنانی ڕێژه‌یی ئه‌م چه‌كه‌ ده‌ستی پێكرد ، AGS-17 جۆرێكی تایبه‌تی هه‌یه‌ به‌ هه‌لیكۆپته‌ر AGS-17A كه‌ له‌سه‌ر هه‌لیكۆپته‌ری Mi-24 داده‌نرێت ، ئه‌م چه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌لایه‌ن یه‌كیه‌تی سۆڤێته‌وه‌ به‌كارهێنرا له‌ ئه‌فغانستان وه‌كو چه‌كێكی پشتیوانی زه‌مینی Ground support weapon یان وه‌كو چه‌كی ئۆتۆمبێل Vehicle weapon ، هه‌روه‌ها هه‌تاوه‌كو ئێستا له‌خزمه‌تی سه‌ربازیدایه‌ له‌ وڵاتی ڕوسیا وه‌كو چه‌كێكی پشتوانی ئاگرینی ڕاسته‌وخۆ Direct fire support weapon بۆ یه‌كه‌كانی پیاده‌ ، AGS-17 له‌ ڕوسیا و چین و سڕبیا دروست ده‌كرێت .
تایبه‌ت به‌ هه‌لیكۆپته‌ر AGS-17A چه‌كی 

به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مه‌ریكیه‌كه‌ی كه‌ MK.19 mod3 یه‌ ، AGS-17 تواناكانی كه‌متره‌ له‌ MK.19 mod3 ، ئه‌م چه‌كه‌ نارنجۆكێكی سوكتری هه‌یه‌ و خێرایی نارنجۆكه‌كانی Muzzle velocity كه‌متره‌ و مه‌وداكه‌شی كه‌متره‌ ، هه‌روه‌ها AGS-17 جۆری نارنجۆكه‌كانی كه‌متره‌ كه‌ سێ جۆر نارنجۆكی هه‌یه‌ ئه‌ویش VOG-17 و جۆره باشكراوه‌كه‌ی VOG-17M و VOG-30 كه‌ ڕومانه‌یه‌كی دژه‌ تاكی پارچه‌بووه‌ Fragmentation antipersonnel grenades كه‌ VOG-30 پارچه‌كانی 7-9 مه‌تر به‌شێوه‌یه‌كی بازنه‌یی بڵاوده‌بێته‌وه‌ ، به‌ڵام AGS-17 كێشه‌كه‌ی له‌ MK.19 mod3  سوكتره‌ كه‌ ده‌توانرێـت له‌ ناو مه‌یدانی جه‌نگدا ئاسانتر جموجۆڵی پێبكرێت له‌لایه‌ن 2 كه‌سه‌وه‌ .
 MK.19 mod3 نارنجۆك هاوێژی ئه‌مه‌ریكی 

AGS-17 مه‌خزه‌نێكی تایبه‌تی هه‌یه‌ كه‌ 29 یان 30 نارنجۆك ده‌گرێت و كێشه‌كه‌ی به‌ پڕی 18kg ، ده‌توانرێت ئه‌م چه‌كه‌ له‌سه‌ر پایه‌یێكی سێ قاچی یان زریپۆش یان هه‌لیكۆپته‌ر بچه‌سپێنرێـت ، دووربینێكی بینایی Optical هه‌یه‌ كه‌ توانای گه‌وره‌كردنی ده‌گاته‌ 2.7X ، هه‌روها ده‌توانرێت له‌ جانتایه‌كی تایبه‌تدا هه‌ڵبگیرێت كه‌ ئه‌مه‌ واده‌كات بتوانرێت له‌لایه‌ن 2 كه‌سه‌وه‌ هه‌ڵبگیرێت و جموجۆڵی پێبكرێت.

له‌سه‌ر پایه‌یێكی سێ قاچی ،له‌كاتی ته‌قاندندا AGS-17 

زانیاری گشتی

وڵاتی دروستكه‌ر : یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت 
كۆمپانیای دروستكه‌ر : KBP
ساڵی ده‌ستپێكردنی خزمه‌ت : 1970 

تیره‌كه‌ی : 30x29ملم
مه‌خزه‌ن : 30 نارنجۆك بۆ مه‌خزه‌نی نارنجۆكه‌كانی(VOG-17M و VOG-30)
دوا مه‌ودا : 1750m
خێرایی نارنجۆك : 186m/s
خێرایی ته‌قاندن : 400r/m
دووربین : دووربینێكی بینایی 

كێش : 31kg (كێشی چه‌كه‌كه‌ 18kg+كێشی پایه‌كه‌ 13kg)
درێژی : 840mm
چه‌كی AGS-17 له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی پێشمه‌رگه‌  

No comments:

Post a Comment