موشه‌ك هاوێژی SMAW |
له ئێستادا له ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن كۆمپانیای Talley Defence Systems دروستده‌كرێت ، SMAW له ساڵی 1984وه له ئه‌مه‌ریكادا خزمه‌تده‌كات ، له خزمه‌تی سه‌ربازیدا به Mark 153 Model 0 ناسراوه ، ئه‌م موشه‌ك هاوێژه ده‌توانێت چه‌ند جۆرێك له موشه‌ك به‌كاربهێنێـت ، SMAW موشه‌ك هاوێژێكه ده‌توانرێت له جارێك زیاتر به‌كاربهێنرێـت ، پێك دێـت له بۆرێكی هاوێژه‌ر كه له Epoxy و Fiberglass دروستكراوه ، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ی ته‌قاندن Firing unit ، و چه‌كێكی 9ملم پێوه‌یه له جۆری Spoting (ئه‌م جۆره چه‌كه به‌كاردێـت بۆ ڕه‌سه‌ت یه‌كه‌م جار فیشه‌كێك ئه‌ته‌قێنرێت ئه‌گه‌ر به‌ر ئامانجه‌كه كه‌وت ئه‌وا موشه‌كه‌كه‌ش به‌ری ده‌كه‌وێـت) ، هه‌روه‌ها یه‌كه‌ی ته‌قاندن دوو ده‌سكی Gripهه‌یه.
موشه‌كه‌كان له قاوغێكی پلاسیكیدا هه‌ڵده‌گیرێت له‌دوای ته‌قاندنی موشه‌كه‌كه فڕێده‌درێت ، تیره‌ی موشه‌كه‌كان 83ملم ه ، SMAW چه‌ند جۆرێك موشه‌كی هه‌یه موشه‌كه ستانداره‌كانیش :- (Mk.3 HEDP (High Explosive Dual Purpose واته ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێزی فره فه‌رمان ، كێشه‌كه‌ی 4.35كغ (له‌ناو قاوغه‌كه‌یدا 5.9كغ) ، موشه‌كی ( Mk.6 HEAA (High Explosive Anti Armor) واته ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێزی دژه قه‌ڵغان كێشه‌كه‌ی 4.4كغ (له‌ناو قواغه‌كه‌یدا 6.2كغ) ، موشه‌كی CPR (Common Practice - training) كه بۆ ڕاهێنان به‌كارده‌هێنرێت ، موشه‌كی (FTG (Follow-Through Grenade ئه‌م موشه‌كه پێك دێت له نارنجۆكێك له‌گه‌ڵ كڵاوێكی جۆراوجۆر (یه‌كه‌م دانه به‌ربه‌سته‌كه ده‌بڕێت و دووه‌م دانه‌ش له‌ناو ئامانجه‌كه ده‌ته‌قێته‌وه ، كێشه‌كه‌ی 5.2كغ (له‌ناو قاوغه‌كه‌یدا 7.1كغ) ، موشه‌كی (CS (Confined Space كه كڵاوێكی HEDP له‌گه‌ڵدایه ، كێشه‌كه‌ی 6.9كغ (له‌ناو قاوغه‌كه‌یدا 9.1كغ) ، موشه‌كی mk.80 كه ناسراوه به (NE (Novel Explosive به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی موشه‌كێكی سێرمۆباریك thermobaric (فراغي)
هاوێژه‌ری SMAW |
موشةكي Dual له‌گه‌ڵ قاوغكه‌ی (سه‌ره‌وه) موشه‌كی HEAA له‌گه‌ڵ قاوغه‌كه‌ی (خواره‌وه) |
زانیاری گشتی
وڵات : ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان
كۆمپانیای په‌ره‌پێده‌ر : McDonnel Douglas
كۆمپانیای به‌رهه‌مهێن : Talley Defence Systems
تیره‌كه‌ی : 83ملم
جۆر : موشه‌ك
درێژی : 825ملم (هاوێژه‌ره‌كه) + موشه‌كه‌كه له‌ناو قاوغه‌كه‌یدا
كێش : 7.52كغ (هاوێژه‌ره‌كه) + موشه‌كه‌كه له‌ناو قاوغه‌كه‌یدا
مه‌ودای كاریگه‌ر : 250م - 500م
بڕینی قه‌ڵغان : 600ملم (موشه‌كی HEAA)
بڕینی دیوار : 20سم له كۆنكرێـت یان 30سم له خشت (موشه‌كی HEDP)
No comments:
Post a Comment