Home

Thursday, 2 July 2015

ZSU-57-2زریپۆشی دژه‌ فڕۆكه‌


ZSU-57-2 له‌ ساڵی 1948 ده‌ستكرا به‌دیزاین كردنی و له‌ساڵی 1956 ده‌ستكرا به‌دروستكردنی و چوه‌ خزمه‌تی سه‌ربازی له‌ یه‌كیه‌تی سۆڤێت ، دواتر ئه‌م زریپۆشه‌ له‌ خزمه‌تی سه‌ربازی دوورخرایه‌وه‌ و زریپۆشی ZSU-23-4 Shilka جێگه‌ی گرته‌وه‌ ، به‌ڵام هه‌تا ئێستا له‌ هه‌ندێك وڵات له‌ خزمه‌تی سه‌ربازیدایه‌ .

چه‌كه‌كان Armament

ئه‌م زریپۆشه‌ 2 چه‌كی 57ملم له‌جۆری S-68 بۆ دانراوه‌ ، كه‌ له‌ چه‌كی S-60 ده‌چێت ، ئه‌م چه‌كانه‌ به‌ هه‌وا سارد ده‌كرێنه‌وه‌ ، دوای ته‌قاندنی 50-60 گوله‌ ده‌بێت ساردبكرێنه‌وه‌ ، ئه‌م چه‌كه‌ 2 مه‌خزه‌نی هه‌یه‌ هه‌ریه‌كه‌و 4 گوله‌ ده‌گرێت ، ئه‌م چه‌كه‌ گوله‌ی پارچه‌یی-گڕدار Fragmentation-Tracers به‌كاردێنێت دژی فڕۆكه‌ و گوله‌ی قه‌ڵغان بڕی-گڕدار  Armor piercing-Tracers دژی ئامانجه‌ زه‌مینیه‌كان به‌كاردێنێت مه‌وداكه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی ستونی (دژه‌ فڕۆكه‌) 4كم، ئه‌م زریپۆشه‌ هیچ ڕادارێكی نیه‌ و له‌ شه‌ودا به‌ باشی به‌كارنایه‌ت ، دووربینێكی بینایی به‌كاردێنێت بۆ پێكانی ئامانجه‌ زه‌مینیه‌كان.

پاراستن Protection

زریپۆشه‌كه‌ قه‌ڵغانێكی زۆر ته‌نكی هه‌یه‌ كه‌ ده‌گاته‌ 15ملم له‌ پۆڵا له‌ باشترین شوێندا ، به‌شی سه‌ره‌وه‌ی زریپۆشه‌كه‌ كراوه‌یه‌ و هیچ قه‌ڵغانێكی نیه‌ (ده‌توانرێت قه‌ڵغانی بۆ دابنرێت ) كه‌ ئه‌مه‌ بێ توانای ده‌كات له‌كاتی هێرشكردنه‌ سه‌ر زریپۆشه‌كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ ، هه‌روه‌ها سیسمی پاراستنی نیه‌ له‌ كارتێكه‌ره‌ (بایۆلۆجی ،كیمیای ، ناوه‌كی)

Mobility جوڵه‌ 

ئه‌م زریپۆشه‌ له‌سه‌ر بۆدی تانكی T-54 دروست كراوه‌ و هه‌مان بزوێنه‌ری ئه‌و تانكه‌ به‌كارده‌هێنێت له‌ جۆری V-54 دیزڵ و هێزه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 520h/p خێرایی 50km/h ده‌تات به‌ زریپۆشه‌كه‌


زانیاری گشتی 

ساڵی ده‌ستپێكردنی خزمه‌ت : 1956
ستاف : 6

كێش : 28.1 ته‌ن
درێژی به‌ چه‌كه‌كه‌وه‌: 8.46m  
درێژی بئ چه‌ك : 6.22m
پانی : 3.27m
به‌رزی : 2.71m

چه‌كه‌كان : S-68 x 2
مه‌وداكه‌ی به‌ ستنونی (دژه‌ فڕۆكه‌) : 4000m
دوا مه‌وداكه‌ی به‌ ئاسۆیی : 12000m
خێرایی ته‌قاندن : 240r/m
جوڵه‌ی چه‌كه‌كان : 85+ بۆ 5-
مه‌خزه‌ن : 300 گوله‌

بزوێه‌ر : V-54 

توانای بزوێنه‌ر : 520h/p
خێرایی : 50km/h
مه‌ودا : 420km




No comments:

Post a Comment