موشه‌كی 9K113 Konkurs ی پێشمه‌رگه |
تانكی T-72 كه قه‌ڵغانی كاردانه‌وه‌یی ERA بۆ دانراوه |
موشه‌ك Missile
سیستمی 9K113 موشه‌كی 9M113 ده‌هاوێژێت كه ئه‌م موشه‌كه كڵاوی 9N131 پێوه‌یه له جۆری دژه تانكی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز HEAT و توانای بڕنی ده‌گاته 800ملم له قه‌ڵغانی RHA ، ئه‌م سیستمه موشه‌كێكی باشكراوی improved هه‌یه به‌ناوی 9M113M ، باشكردنی موشه‌كه‌كه بریتیه له زیادكردنی پارچه‌یه‌ك Charge ته‌قه‌مه‌نی بۆ بڕینی قه‌ڵغانی RHA ، بێجگه به‌و پارچه‌یه Charge هه‌ردوو موشه‌كه‌كه هه‌مان توانای بڕینیان هه‌یه ، ناتۆ به موشه‌كی 9M113 ده‌ڵێت AT-5A Spandrel A و به موشه‌كی 9M113M ده‌ڵێت AT-5B Spandrel B ، موشه‌كی 9M113M دوو كڵاوی Tandem هه‌یه كه كڵاوی یه‌كه‌میان به كاردێـ بۆ بڕینی قه‌ڵغانی كاردانه‌وه‌یی ERA و دواتر كڵأوی سه‌ره‌كی Maen warhead ده‌ته‌قێته‌وه كه توانای بڕینی ده‌گاته 800ملم له قه‌ڵغانی RHA ، موشه‌كه‌كه به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ به‌ره‌و ئامانجه‌كه‌ی ده‌ڕوات و مه‌وداكه‌ی ده‌گاته 4000م له ڕۆژدا و 2500م له شه‌ودا ، توانای بینینی گه‌رمی پێوه‌كه (به‌كاردێت بۆ بینینی ئامانج) له نێوان°50+ و°50- سیلیزیدایه.
هاوێژه‌ر Launcher
هاوێژه‌ری 9P135 ته‌نها ده‌توانێـت موشه‌كی 9M111 Fagot بهاویژێت ، به‌ڵام هاوێژه‌ری 9P135M به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه هه‌ردوو موشه‌كی 9M111 Fagot و 9M113 Konkurs ده‌هاویژێت ، هاوێژه‌ری9P135M1 ده‌توانرێت دووربینی بینایی له جۆری 1PN65 بۆ دابنرێت كه كێشه‌كه‌ی ده‌گاته 9.6kg و مه‌ودای دیاریكردنی ئامانجی ده‌گاته 2500.
هاوێژه‌ری 9P135M ی پێشمه‌رگه |
زانیاری گشتی
جۆر : موشه‌كی دژه تانكی ئاڕاسته‌كراو
وڵاتی دروستكه‌ر : یه‌كیه‌تی سۆڤێت
كۆمپانیای دروستكه‌ر : KBP
ژماره‌ی ستافه‌كه‌ی : 2 كه‌س
كێش : 22kg
درێژی : 1.1م ( M111 Fagot )
1.26م ( 9M113 Konkurs )
خێرایی : 200m/s
شێوازی ئاڕاسته‌كردن : نيمچه ئۆتۆماتیك ، وایه‌ر
موشه‌كه‌كان : 9M111 Fagot
9M113 Konkurs
9M113M Konkurs
تيره‌كه‌ی : 120ملم ( M111 Fagot )
135ملم ( 9M113 Konkurs )
مه‌ودا به ڕۆژ :4000m
مه‌ودا به شه‌و :2500m
جۆری كڵاو : دژه تانكی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز HEAT
توانای بڕینی قه‌ڵغان : 800mm
No comments:
Post a Comment