Home

Saturday, 4 July 2015

Carl gustaf چه‌كی دژه‌ تانكی سویدی

 له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌ carl gustaf M2 چه‌كی
Carl gustaf چه‌كێكی دژه‌ تانكی بێ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ Recoilless له‌ لایه‌ن كۆمپانیای Saab Bofors Dynamics دروستده‌كرێت ، ئه‌م چه‌كه‌ له‌ دژی قه‌ڵغان Anti-armor (به‌ هه‌موو جۆره‌كان كه‌ تانكیش ده‌گرێته‌وه‌)  و شوێنه‌ پته‌وكراوه‌كان Anti-fortification و دژی تاكه‌كان Anti-personnel و بۆ ڕووناك كردنه‌وه‌ illumination به‌كاردێت ، یه‌كه‌م نمونه‌ی ئه‌م چه‌كه‌ له‌ ساڵی 1946 تاقیكرایه‌وه‌ وه‌ك چه‌كێكی قورس ( تیره‌كه‌ی گه‌وره‌یه‌) كه‌ توانای هاویشتنی گوله‌ی HEAT هه‌یه‌ و له‌سه‌ر شان ده‌ته‌قێنرێت Shoulder fired ، له‌ساڵی 1948 یه‌كه‌م جۆری لێ دروستكرا به‌ ناوی M-48 Carl gustaf ، ئه‌م چه‌كه‌ ساده‌ و كارایه‌ گرینگیه‌كی زۆری پێدرا له‌لایه‌ سوپاكانی جیهانه‌وه‌ و له‌ زۆر سوپای جیهاندا به‌كارده‌هێنرێت .
نه‌قیبێكی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ چه‌كی Carl gustaf M2

ئه‌م چه‌كه‌ یه‌كه‌م جار وه‌كو چه‌كی دژه‌ تانك Anti-tank چووه‌ خزمه‌تی سه‌ربازیه‌وه‌ به‌ڵام هه‌ر زوو چه‌ند جۆرێكی تر گوله‌ی بۆ دروستكرا بۆ ئه‌وه‌ی دژی زۆر جۆر له‌ ئامانج به‌كاربێت ، له‌و گوللانه‌ی كه‌ دواتر بۆی دروستكرا HEFR گوله‌ی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێزی پارچه‌بوو ، دوكه‌ڵ Smoke و ڕوناكی illumination ، ئه‌م چه‌كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ره‌ بڵاوترین دژه‌ تانكی سه‌رشان له‌ جیهاندا ، كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م چه‌كه‌ ته‌نها كێشی زۆر و قه‌باره‌كه‌یه‌تی ، كه‌ ئه‌م چه‌كه‌ زۆر له‌ RPG7 قورستره‌ .
Carl gustaf یه‌كێك بوو له‌و چه‌كانه‌ی كه‌ ئه‌ڵمانیا بۆ پێشمه‌رگه‌ی نارد

گوله‌كان Ammunition

Carl gustaf زۆر جۆر له‌ هاوێژراو و موشه‌ك به‌كارده‌هێنێت كه‌ له‌ مه‌ودا و توانای بڕینی قه‌ڵغاندا جیاوازن له‌وانه‌ش :HEFR گوله‌ی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێزی پارچه‌بوو ، دوكه‌ڵ Smoke ، ڕووناكی illumination ، گوله‌ی HEAT دژه‌ تانكی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز ، گوله‌ی HE ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز ، گوله‌ی دژی تاكه‌كان Anti-personnel .

 له‌گه‌ڵ گوله‌كانی Carl gustaf M3 چه‌كی

جۆره‌كانی Variant

1- Carl gustaf M-48 / M2

تيره‌كه‌ی : 84ملم
جۆر : چه‌كی بێ گه‌ڕانه‌وه‌ Recoilless
ستافه‌كه‌ی : 2 كه‌س (مه‌خزه‌ن پڕكه‌ره‌وه‌ ، به‌كارهێنه‌ری چه‌ك)
                ده‌توانرێت به‌ 1 كه‌س به‌كاربهێنرێت
درێژی : 1130ملم (1.13 م)
كێش : 14kg
مه‌ودا : 150م دژی تانك
          700م دژی ئامانجه‌ نه‌جوڵاوه‌كان (خانوو ، حه‌شارگه‌ ...هتد)
بڕینی قه‌ڵغان : 400ملم 
Carl gustaf M2
2- Carl gustaf M-86 / M3

تيره‌كه‌ی : 84ملم
جۆر : چه‌كی بێ گه‌ڕانه‌وه‌ Recoilless / موشه‌ك هاوێژ
ستافه‌كه‌ی : 2 كه‌س (مه‌خزه‌ن پڕكه‌ره‌وه‌ ، به‌كارهێنه‌ری چه‌ك)
                ده‌توانرێت به‌ 1 كه‌س به‌كاربهێنرێت
درێژی : 1130ملم (1.13 م)
كێش : 9.5kg
مه‌ودا : 150م دژی تانك ، زیاد ده‌كات به‌ پێی جۆری گوله‌كه‌
          700م دژی ئامانجه‌ نه‌جوڵاوه‌كان (خانوو ، حه‌شارگه‌ ...هتد)
          1000م دژی ئامانجه‌ نه‌جوڵاوه‌كان (خانوو ، حه‌شارگه‌ ...هتد) به‌ به‌كارهێنانی گوله‌ی موشه‌ك
بڕینی قه‌ڵغان : 500ملم  له‌سه‌رو قه‌ڵغانی ERA 

Carl gustaf M3
3- carl gustaf M4 
تيره‌كه‌ی : 84ملم
جۆر : چه‌كی بێ گه‌ڕانه‌وه‌ Recoilless / موشه‌ك هاوێژ
ستافه‌كه‌ی : 2 كه‌س (مه‌خزه‌ن پڕكه‌ره‌وه‌ ، به‌كارهێنه‌ری چه‌ك)
                ده‌توانرێت به‌ 1 كه‌س به‌كاربهێنرێت
درێژی : 1000ملم (1 م)
كێش : كه‌متر له‌ 7kg
مه‌ودا : به‌پێی گوله‌كه‌ ده‌گۆڕێت

بڕینی قه‌ڵغان : به‌پێی گوله‌كه‌ ده‌گۆڕێت
Carl gustaf M4



No comments:

Post a Comment