Home

Sunday, 5 July 2015

EE-11 Uturu زریپۆشی به‌ڕازیلی

  ی پێشمه‌رگه‌ EE-11 Urutu زریپۆشی

په‌ره‌پێدانی  EE-11 Urutu  له‌ ساڵی 1970وه‌ ده‌ستی پێكرد و یه‌كه‌م نمونه‌ی تاقیكرنه‌وه‌یی ئه‌م زریپۆشه‌ له‌هه‌مان ساڵ دروستكرا ، به‌رهه‌مهێنانی زریپۆشی EE-11 Urutu له‌ ساڵی 1974 ده‌ستیپێكرد ، له‌ سه‌ره‌تادا ئه‌م زریپۆشه‌ بۆ سوپای به‌ڕازیل دروستكرا ،به‌ڵام هه‌رزوو هه‌نارده‌كرا بۆ وڵاتانی : عێراق ، بۆلیڤیا ، چیلی ، مه‌غریب ...هتد ، نزیكه‌ی 1500 زریپۆش له‌م جۆره‌ دروستكرا،

پاراستن Protection

ئه‌م زریپۆشی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازه‌ APC قه‌ڵغانێكی هه‌یه‌ كه‌ له‌ دوو چین پێكهاتووه‌ ، قه‌ڵغانه‌كانی له‌ پۆڵای ڕه‌ق Hard steel دروستكراوه‌ ، به‌شی پێشه‌وه‌ی زریپۆشه‌كه‌ قه‌ڵغانێكی هه‌یه‌ كه‌ زریپۆشه‌كه‌ ده‌پارێزێت له‌ فیشه‌كی قه‌ڵغان بڕ ، لاكانی تری زریپۆشه‌كه‌ ده‌پارێزن له‌ فیشه‌كی بچوك و پارچه‌ی مین و گوله‌ تۆپ ، زریپۆشه‌كه‌ سیستمێكی ئۆتۆماتیكی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری بۆ دانراوه‌ ، به‌ڵام سیستمی پاراستنی زریپۆۆشه‌كه‌ له‌ كارتێكه‌ره‌ بایۆلۆجی و كیمیایی و ناوه‌كی NBC هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌توانرێت بۆی دابنرێت و ده‌توانرێت بۆی دانه‌نرێت به‌پێی  خواستی كڕیار .
 زریپۆشی EE-11 Urutu ی پێشمه‌رگه‌  

چه‌كه‌كان Armament

EE-11 Urutu پڕچه‌ك كراوه‌ ته‌نها به‌ چه‌كێكی 12.7ملم له‌گه‌ڵ 800 فیشه‌ك، ئه‌م زریپۆشه‌ چه‌ند جۆرێك تاوه‌ری Turret جیاوازی هه‌یه‌ كه‌ چه‌كی جیاوازی لێده‌به‌سترێت زۆربه‌ی زریپۆشه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ڕه‌شاشی KPV ی 14.5ملم یان لێبه‌ستراوه‌ ، هه‌روه‌ها ئه‌م زریپۆشه‌ 2 شوێنی هه‌یه‌ له‌ هه‌ردوو لا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان له‌ناو زریپۆشه‌كه‌وه‌ ته‌قه‌ بكه‌ن .
زریپۆشی EE-11 Urutu  ی پێشمه‌رگه‌ به‌ چه‌كی KPVی 14.5ملم

ستاف و توانای هه‌ڵگرتن

ستافی زریپۆشه‌كه‌ له‌ 2 سه‌رباز پێكدێت (شۆفێر ، به‌كارهێنه‌ری چه‌كه‌كه‌) و ده‌توانێت 12 سه‌ربازی پڕچه‌ك هه‌ڵبگرێت ، سه‌ربازه‌كان ده‌توانن بێنه‌ ناو/ ده‌ره‌وه‌ی زریپۆشه‌كه‌ له‌ ده‌رگاكانی دواوه‌ یان ده‌رگاكانی لاكان یان ده‌رگاكانی سه‌ره‌وه‌.
كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ زریپۆشی EE-11 Urutu

توانای جوڵه‌ Mobility

زريپۆشه‌كه‌ بزوێنه‌رێكی Detroit Diesel 6V-53T دیزڵی بۆ دانراوه‌ كه‌ تواناكه‌ی ده‌گاته‌ 260h/p خێرایی 105km/h ده‌تات به‌ زریپۆشه‌كه‌ و هه‌ندێك زریپۆش بزوێنه‌رێكی جۆری Mercedes-Benz OM-32A بۆ دانراوه‌ كه‌ تواناكه‌ی ده‌گاته‌ 190h/p ، هه‌روه‌ها زریپۆشه‌كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی زریپۆشێكی وشكاوه‌كیه‌ خێراییه‌كه‌ی له‌ ئاودا ده‌گاته‌ 2km/h و 10km/h بۆ جۆره‌ ده‌ریاییه‌كه‌ی.
توانای جوڵه‌ی EE-11 Urutu

جۆره‌كانی 

1-  ئه‌مبوڵانس
زریپۆشی ئه‌مبۆڵانسی EE-11 Urutu

2- سه‌ركردایه‌تی كردن 

3- دابینكردنی پشتیوانی ئاگری Fire Support ، تۆپێكی 90ملم هه‌یه‌
زریپۆشی پشتیوانی EE-11Urutu

4- هه‌ڵگری مۆرته‌ر (هاوه‌ن) 81ملم
    هه‌ڵگری مۆرته‌ر (هاوه‌ن) 60ملم
زریپۆشی مۆرتاری (هاوه‌ن) EE-11 Urutu

5- دژه‌ فڕۆكه‌ ، ڕه‌شاشێكی 20ملم بۆ دانراوه‌
زریپۆشی EE-11 Urutu له‌گه‌ڵ ڕه‌شاشی 20ملم 

6-چاككردنه‌وه‌
7- لۆجیستی ، توانای گواستنه‌وه‌ی 2 ته‌ن شتومه‌كی هه‌یه‌
8- بۆ ئۆتۆمبێلی ئاسایش ، ڕه‌شاشێكی 7.62ملم بۆ دانراوه‌


زانیاری گشتی

وڵات : به‌ڕازیل
كۆمپانیای دروستكه‌ر : Engesa
ستاف : 2 (شۆفێر ، به‌كارهێنه‌ری چه‌كه‌كه‌)
ژماره‌ی سه‌ربازه‌كان : 12 سه‌رباز

چه‌كه‌كان : ڕه‌شاشێكی 12.7ملم له‌گه‌ڵ 800 فیشه‌ك (به‌پێی تاوه‌ره‌كه‌ چه‌كه‌كه‌ ده‌گۆڕێت)

كێش : 14 ته‌ن
درێژی : 6.1م
پانی : 2.65م
به‌رزی : 2.9م

بزوێنه‌ر : Detroit Diesel 6V-53T 
توانای بزوێنه‌ر : 260h/p
خێرایی : 105km/h
خێرایی له‌ ئاودا :8km/h
مه‌ودا : 850km/h





No comments:

Post a Comment