Home

Wednesday, 8 July 2015

M1117 Guardian زریپۆشی ئه‌مه‌ریكی

ی پێشمه‌رگه‌ M1117 زریپۆشی

زریپۆشی ئاسایشی M1117 هه‌روه‌ها ناسراویشه‌ به‌ Guardian له‌لایه‌ن كۆمپانیای Textron Marine & Land Systems په‌ره‌ی پێدراوه‌ ، له‌ ساڵی 1999وه‌ ده‌ستی به‌خزمه‌تی سه‌ربازی كردووه‌ له‌ فه‌یله‌قی ئاسایشی سه‌ربازی Military Police corp ، ئه‌م زریپۆشه‌ ده‌توانێت به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا هێز بڵاوبكاته‌وه‌ له‌ ناوچه‌ شارستانیه‌كان ، له‌هه‌ردوو شه‌ڕی عێراق و ئه‌فغنستان به‌شداریكرد و توانای خۆی سه‌لماند له‌ هه‌ردووو شه‌ڕه‌كه‌دا ، ئه‌م زریپۆشه‌ چه‌ند جۆرێكی هه‌یه‌ ئه‌ویش : فرمان و كۆنتڕۆڵ كردن Command and control ، زریپۆشی گواستنه‌وه‌ی سه‌رباز ICV  بۆدیه‌كه‌ی درێژتره‌ و ستافه‌كه‌ی 2 كه‌سه‌ و ده‌توانێت 8 سه‌رباز هه‌ڵگرێـت ، ئه‌مبۆڵانس ، هه‌ڵگری مۆرته‌ر ، چاككردنه‌وه‌ Recovery .
 له‌ جۆری چاككردنه‌وه‌ M1117 زریپۆشی 

چه‌كه‌كان Armament

زریپۆشه‌كه‌ تاوه‌رێكی بۆ دانراوه‌ كه‌ نارنجۆك هاوێژێكی 40ملم له‌جۆری MK19 Mod3  و ڕه‌شاشێكی 12.7ملم له‌ جۆری M2 بۆ دانراوه‌ و هه‌روه‌ها ده‌توانرێت ڕه‌شاشێكی 7.62ملم له‌سه‌ر تاوه‌ره‌كه‌ دابنرێت ، ئه‌م تاوه‌ره‌ له‌ ناو زریپۆشه‌كه‌وه‌ ته‌قه‌ی پێده‌كرێت و هه‌ر له‌ناو زریپۆشه‌كه‌شه‌وه‌ مه‌خزه‌نی چه‌كه‌كان پڕده‌كرێنه‌وه‌ ، چه‌كه‌كانی ئه‌م تاوه‌ره‌ °60+ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و °10- نزم ده‌بێته‌وه‌.
M1117 تاوه‌ری زریپۆشی 

دیزاین و پاراستن Design and Protection 

 قه‌ڵغانه‌كانی ASV M1117 Guardian زۆر به‌هێزتر له‌ زریپۆشه‌كانی تر كه‌هه‌مان قه‌باره‌ی ئه‌ویان هه‌یه‌ ، قه‌ڵغانه‌كانی زریپۆشه‌كه‌ ده‌پارێزن له‌ فیشه‌كی 12.7ملم قه‌ڵغان بڕ Armor-piercing ، هه‌ره‌وه‌ها قه‌ڵغانه‌كانی ده‌ی پارێزن له‌ گوله‌ی مۆرته‌ر (هاوه‌ن)ی 60ملم له‌دووری 3م و له‌ گوله‌ تۆپی 155ملم ی پارچه‌بوو Fragment له‌دووری 15م ، هه‌روه‌ها زریپۆشه‌كه‌ به‌رگه‌ی مینی دژه‌تانك و عبوه‌ IED ده‌گرێت كه‌ قه‌باره‌كه‌یان 5.4kg بێت له‌ TNT ، سیستمی پاراستنی هه‌یه‌ له‌ كارتێكه‌ری بایۆبۆجی و كیمیایی و ناوه‌كی NBC ، هه‌روه‌ها M1117 ده‌توانرێت قه‌ڵغانی زیاتری لێببه‌سترێت . 
زریپۆشێكی پێشمه‌رگه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی كارامه‌ قه‌ڵغانی زیاده‌ی بۆ دانراوه‌

جوڵه‌ Mobility

ASV M1117 Guardian بزوێنه‌رێكی دیزڵی له‌ جۆری Cummins 6CTA8.3 بۆ دانراوه‌ كه‌ هێزه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 260h/p و خێرایی زریپۆشه‌كه‌ ده‌گاته‌ 97km/h و مه‌وداكه‌ی ده‌گاته‌ 700km ، ئه‌م زریپۆشه‌ ستافه‌كه‌ی له‌ 3 كه‌س پێكدێت (شۆفێر ، فه‌رمانه‌ ، به‌كارهێنه‌ری چه‌ك) وبه‌ڵام له‌ جۆری گواستنه‌ی سه‌ربازدا ICV ستافه‌كه‌ی له‌ 2 كه‌س پێكددێت و ده‌توانێت 8 سه‌رباز هه‌ڵبگرێت ، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت به‌ فڕۆكه‌ بگوازرێته‌وه‌ و فڕۆكه‌یه‌كی جۆری C17 ده‌توانێت 6 له‌م زریپۆشانه‌ هه‌ڵبگرێـت،
 M1117 توانای جوڵه‌ی 

زانیاری گشتی 

وڵاتی دروستكه‌ر : ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا
سالی ده‌ستپێكردنی خزمه‌ت : 1999
كۆمپانیای به‌رهه‌مهێن : Textron Marine & Land Systems
ژماره‌ی ستاف و سه‌ربازه‌كان  : 2+8  له‌ جۆری گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازدا ICV

چه‌كه‌كان : نارنجۆك هاوێژ 40ملم (MK19 Mod3)
              ڕه‌شاشێكی 12.7ملم 
              ده‌توانرێت ڕه‌شاشێكی 7.62 ملم ی بۆ زیادبكرێـت

كێش : 13.4 ته‌ن 
درێژی : 6.07م
به‌رزی : 2.59م
پانی : 2.56م

بزوێنه‌ر : Cummins 6CTA8.3
توانای بزوێنه‌ر :  260h/p
خێرایی : 97km/h 
دوا مه‌ودا : 700km





No comments:

Post a Comment